وێنه‌ی گاله‌ری

Login


Home ڕه‌خنه وه‌لامێكى دره‌نگ بو موحسین جوامێر
وه‌لامێكى دره‌نگ بو موحسین جوامێر Print E-mail
سالح سلیم سام- شنگێلى
User Rating: / 4
PoorBest 
ڕه‌خنه
Written by سالح سلیم سام- شنگێلى   
Saturday, 25 August 2007 00:48

چه‌واشه‌كارى و سوكایه‌تى پێكردنه‌كانى جوامێر به‌گه‌لى كورد هه‌موو سنورێكى به‌زاندووه‌ ...
ـ ماوه‌یه‌كه‌ هه‌ندىَ كه‌سى به‌ناو رِوَشنبیر، سوكایه‌تى به‌گه‌لى كورد ده‌كه‌ن ، وخوَیان كردوَته‌ دلسوَزو خه‌مخوَرى كوردو كوردستان و وا خوَیان پیشان ده‌ده‌ن كه‌ كه‌سىَ له‌وان كورد ترو شاره‌زاترى زمانى كوردى نیه‌ و هه‌رخوَیان (موعجیزه‌ ) هێنه‌رى زانستن بوَ گه‌ل و وڵات، كه‌چى نیازه‌ گلاوه‌كانیان رِون و ئاشكران و له‌ سوكایه‌تى پێكردن به‌ولاتر هیچیان بوگه‌لى كورد پىَ نیه‌.
ـ  ناوه‌رِوكى بابه‌ته‌كه‌، مشتومرِ له‌سه‌رزمانى ستاندارده‌و، تاچه‌ند ئه‌و زمانه‌ به‌كار هاتووه‌ ..؟
ـ ئێستا ده‌ڤه‌رى بادینان، دهوك..؟ داوا ده‌كه‌ن خوێندن  به‌زاراوه‌ى ئه‌وانیش، واته‌كرمانجى سه‌روو هه‌بێت له‌ خوێندنگاكان، ماده‌م زاراوه‌ى سوَرانى نه‌بوَته‌ زمانى ستانداردوو فه‌رمى هه‌موو به‌شه‌كانى دیكه‌ى كوردستان، به‌كارى ناهێنن، واته‌ ستانداردنیه‌..هتد.
ـ رِونكردنه‌وه‌ ـ من باس له‌هه‌ندىَ چه‌واشه‌كاریه‌كانى موحسین جوامێر ده‌كه‌م ، له‌گه‌ل هێرشى نارِه‌واو ئه‌و سوكایه‌تیانه‌ى به‌گه‌لى كورد ده‌كات . ئه‌وه‌نده‌ به‌نارِه‌وایى هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر( براى بادینى وكرمانجى سه‌روو) وبوَته‌ ئامانجى سه‌ره‌كى سوكایه‌تى پێكردنه‌كانى ئه‌و،بىَ به‌لگه‌ هێنانێك له‌م رِویه‌وه‌ .به‌ته‌ئكید نه‌ئێستاو نه‌له‌ داهاتوو، هیچ به‌لگه‌یه‌كى نابێت، له‌سه‌ر ناشایسته‌و كه‌مو كورِى زاراوه‌ى بادینى.! بوَیه‌ په‌ناى بردوَته‌ به‌ر تیروتوانج گرتن وسوكایه‌تى پێكرن له‌ زاراوه‌ى بادینى وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌ركوردى نه‌بێت و واى پیشانى ده‌داكه‌ ئه‌مه‌ زاراوه‌یه‌كه‌ تازه‌ هاتوته‌ كایه‌وه‌و به‌ناهه‌ق براى بادینى ده‌یهه‌وىَ زمانى ستانداردى كوردى داگیر بكات و كرمانجى سه‌روو بادینى كوردى نیه‌و بویه‌.مافى نیه‌ ،هتد..!!وا به‌چه‌واشه‌كارى پیشانى گه‌لى كورد ده‌دات كه‌ئه‌نه‌ما  " داگیر كاره‌ ! نه‌ك .خاوه‌ن ماف!.
ـ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نیازى جوامێر دلسوَزانه‌ نیه‌ ! نایه‌وێت بوَ گه‌لى كوردى خوشه‌ویست،كرمانجى خوارو .واته‌سوَرانى رِون بكاته‌وه‌، كه‌ كرمانجى سه‌روو له‌ هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستان و ئه‌رمینیاو كوردستانى سورى ئازه‌ربایجان و قه‌فقاز و ئوَزبه‌گستان و كازاخستان و قونیاو لوبنان و خوراسانن و7.%دانیشتوانى كوردستان پێك ده‌هینن..! به‌ هه‌مان شێوه‌ش كرمانجى خواروو- سوَرانى .له‌دوو به‌شى كوردستانى باشورو روژئاوان ..و!!رِونى بكاته‌وه‌ بوَ خوشه‌ویستانمان له‌ زاراوه‌ى كرمانجى .خوارووى سوَرانى ،كه‌ ئه‌و دووبه‌شه‌ى كوردستانى رِوَژهه‌لات وباشوور واته‌ كوردستانى ئێراق وئێرانیش .براى كرمانجى سه‌روو. بادینى، شه‌رێكه‌ له‌ گه‌ل براى سوَرانى.. هیچ یه‌كێك له‌مانه‌ى نه‌كردووه‌و هه‌میشه‌ ده‌یه‌وىَ چه‌واشه‌كارى بكات و بیرى توندرِه‌وى وده‌مارگیرى له‌ ناو گه‌لى كورددا بچینێت ،و له‌برِى ئه‌وه‌ى كه‌سێكى وه‌كو ئه‌و خوَى به‌ دلسوَزو خه‌مخوَرى زمانى كوردى بزانێت، و واقع ورِاستیه‌كان بلىَ !هه‌میشه‌  " ئامانجى سه‌ره‌كى كردوَته‌ هێرش بردنى نارِه‌واو سوكایه‌تى كردن به‌كرمانى سه‌روو بادینى!!! .
- دیاره‌ ناوبراو نیازى وابووه‌ كیتابێك بنوسێت وكتێبخانه‌ى كوردى ده‌وله‌مه‌ند بكات ..برا عه‌ره‌به‌ دلسوَزه‌كه‌ى ئه‌و. لێى سارد كردوَته‌و نمونه‌یه‌كى برا خوَشه‌ویسته‌كه‌ى خوَى بوَگه‌لى كورد . ده‌گێریته‌وه‌و ده‌لێت (( كورد وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌ وایه‌ كه‌، كه‌م فامه‌و سافیلكه‌یه‌  "و داره‌كه‌ى خوَى ده‌برِێته‌وه‌ و نازانى به‌رهه‌مى داره‌كه‌ى بخوات وخزمه‌تى بكات)) سوكایه‌تى به‌گه‌لى كورد ئه‌كات !!!وهه‌میشه‌ درێژه‌ى داوه‌ به‌ قسه‌ بێماناو بێسه‌روبه‌ره‌كانى وله‌هه‌ندىَ شوێنى تر خوَى به‌(حاكم )ى كوردو كوردستانى زانیوه‌و ئینزارى داوه‌ته‌ گه‌لى كورد. به‌تایبه‌تى هه‌ندىَ جار پێشنیازه‌ بىَ بنه‌ماو چه‌واشه‌كاریه‌كانى ئه‌و رِوبه‌رِوى سه‌ركرده‌كانى كوردى كردوَته‌وه‌ و له‌سه‌نگى كه‌سایه‌تى وبرِیاره‌ جێگیروسه‌نگینه‌كانى ئه‌وانیشى كه‌م كردوَته‌وه‌و ،وه‌كو هه‌رِه‌شه‌یه‌ك ئاراسته‌ى ئه‌وانیشى كردوته‌وه‌ و گوتویه‌تى، ئه‌گه‌ر پێشنیازه‌كانى من جىَ به‌جىَ نه‌كه‌ن برِیاره‌كانتان واى به‌سه‌ر دێت..!!! بوَنمونه‌ وه‌كو برِیارى(( رِێزدار سه‌روكى هه‌رێمى كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ئالاو ، سروودى ئه‌ى ره‌قیب )) به‌شێوه‌یه‌كى وا سوكایه‌تى ده‌كات !!مروَڤ له‌ جیاتى كاكه‌ى جوامێرشه‌رم دایده‌گرێت و.!!؟ كه‌چى ئه‌و هه‌ر به‌خه‌یاڵیشى دانایه‌ت و  " وه‌ك بلێى ئه‌م كابرایه‌  " هوَش وبیرى نه‌مابێت و هه‌ست به‌هیچ شتێك ناكات  " " بوَیه‌ وابه‌ جورئه‌ته‌وه‌ قسان ده‌كات!!!؟ ئه‌گه‌ر نا برِواتان بێت قسه‌ بىَ ماناكانى جوامێر كردونى ده‌رهه‌ق به‌گه‌لى كورد . هیچ مروَڤێكى ئاقل مه‌ندو رِوَشنبیرو نوسه‌رئه‌مه‌ ناڵىَ!!نه‌ى زانیوه‌. چى ده‌ڵێت و ئامانج و پروَژه‌ى چى یه‌. بوَیه‌ من واهه‌ست ده‌كه‌م ناوبراو  " توشى نه‌خوَشى له‌بیرچونه‌وه‌و ئه‌عێاب بوبێت  " ئه‌گه‌ر ناچون وا خوَى به‌ ماموستاى زانست وفه‌لسه‌فه‌ى كوردو كوردستان بزانێت و مێژوو جوگرافیاى كوردستانیى لىَ تێكده‌چێت ..((به‌رێزان،گه‌لى كوردىخوشه‌ویست)) ئایا؟ هه‌موگه‌لى كورد مێژوى خه‌باتى بێوچانى زیاترله‌ سه‌د ساله‌ى (خانه‌واده‌ى بارزان ) نازانن . به‌تایبه‌تى خه‌باتى باوكى رِوَحیى نه‌ته‌وه‌ى كورد((بارزانى نه‌مر)).!! ئایا ؟ هه‌موتان رِوڵى ملا مسته‌فاى بارزانى ،و(7 )حه‌فت عه‌شیره‌تى بارزانى نازانن له‌ كومارى كوردستان ـ مهاباد .!!! زوَرسه‌یره‌ جوامێرى ماموستاو زمانزانى كورد،كه‌خوَى له‌هه‌موتاكێكى كورد رِوَشنبیرترو زاناتر ده‌زانێت و له‌بیرى چوته‌وه‌ (سه‌روك بارزانى دووه‌م) له‌ ژێرسێبه‌رى كومارى كوردستان له‌خودى شارى مهاباد له‌دایك بووه‌ ..برِوا ناكه‌م مێژوى هیچ سه‌ركرده‌یه‌ك وه‌كو مێژوى له‌ دایك بونى  "سه‌روكى هه‌رێم كاك مسعود بارزانى سه‌رنج رِاكیشتر هه‌بیت !كه‌به‌روارى له‌دایك بونى جه‌نابى سه‌روك 16/8/1946 له‌ ژێرسیبه‌رى كوماره‌ ساواكه‌ى كوردستان له‌دایك بوه‌و هه‌مان به‌روارى دامه‌زراندنى (پارتى دیموكراتى كوردستان )یشه‌ .!
ـ !! شتى هه‌ره‌ سه‌رسورِهێنه‌ر ئه‌وه‌ یه‌!! چون ئه‌وه‌ند سوكایه‌تى به‌بادینان وكرمانجى سه‌روو ده‌كات، وله‌هه‌مان بابه‌تدا پێشنیازه‌كانى ئاراسته‌ى سه‌روكى هه‌رێم كردووه‌و ،خودى سه‌روكى هه‌رێم رِێزدار مسعود بارزانى بادینى وكرمانجى سه‌رویه‌!!(سه‌ردێرى بابه‌ته‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ى نوسیوه‌((په‌یامێك بوسه‌روكى كوردستان بارزانى دووه‌م)) له‌ رِوَژنامه‌ى جه‌ماوه‌ردا ژماره‌( 231) له‌ 9/7/2..7 بلاوبوَته‌وه‌و له‌ ئینته‌رنێتیش له‌سایتى(كلاورِوَژنه‌)دا بلاوبوته‌وه‌، جارێك ده‌لێت((بادینان به‌ره‌و موسل وبه‌غداو ئه‌نقه‌ره‌و ئه‌سته‌نبول ده‌چن وله‌ دوایدا ده‌بن به‌ قه‌ومییه‌تێكى سه‌ر به‌خوو و سه‌ریان لىَ ده‌شێوێت وده‌توێنه‌وه‌، یائه‌وه‌نده‌ى سوزومیهرى بوَ ئه‌سته‌نبول و ئه‌نقه‌ره‌و به‌غدا ده‌چێت  " هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یش بوَ هه‌ولێرو كه‌ركوك وسلێمانى وخانقین ومهاباد  " ده‌چێت! یان له‌شوێنێكى تر وه‌كو (ئینزار)ێك به‌ بادینان ده‌دات، و،ده‌لێت ئه‌گه‌ر.. دهوك ئه‌م داوایه‌ى خوى نه‌كَیشێته‌وه‌ ،سه‌باره‌ت به‌ خوێندنى زاراوه‌ى كرمانجى سه‌روو له‌ خوێندنگاكان!! كرمانجى سه‌روو له‌ كوردستانى باشورو رِوَژهه‌لاَت ده‌بن به‌ ئه‌قه‌لیه‌و كه‌مایه‌تى و؟!!. وه‌ك چون هه‌مو كوردستانى رِوَژهه‌لاَتیشى ئازادكردبێت و هه‌رخوَى حاكمى رِاسته‌وخوَى هه‌ردوو به‌شه‌كه‌ى كوردستان بێت وفه‌رمان رِه‌وایه‌و هه‌مو (كوردى كرمانجى خوارووـ سوَرانى) له‌ژێر فه‌رمانى ئه‌ودابن ! واخوَى به‌گه‌وره‌یى هاتوته‌به‌رچاو .هه‌روه‌ها به‌ چه‌ندین شێوه‌ى تر بێمانایانه‌ (ته‌شهیر)ى به‌براى بادینى وكرمانج كردووه‌ ! سه‌یره‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ ئه‌م جوامێره‌ وه‌كو كه‌سێكه‌ عه‌قلى خوَى له‌ده‌ست دابێت واره‌فتارى كردووه‌!؟ ئه‌گیناچون نازانىَ رِێزدارسه‌روكى هه‌رێم كرمانجى سه‌روو بادینى یه‌و!!(بارزانى نه‌مر) فه‌رمانده‌ى گشتى له‌شكرى كومارى كوردستان بووه‌ له‌مهاباد !  به‌خوَى و(7) حه‌فت عه‌شیره‌تى بارزانى له‌خزمه‌ت كوماردا بونه‌و ئه‌و قاره‌مانه‌تیه‌ى ئه‌وان نواندیان كه‌م وێنه‌بو له‌شه‌رِى (قاراوا ) چه‌ندین ئه‌سیرى له‌شكرى ئێرانیان هینایه‌ مهابادو "سه‌روك كومارقازى محمد له‌به‌رچاوى جه‌ماور میدالیاى قاره‌مانیه‌تى به‌ پێشمه‌رگه‌ى بارزانیى به‌خشین !! كاكه‌ جوامێر بوخوَت سه‌رچاوه‌كانى مێژوى كومارى مهاباد یش بخێنه‌وه‌ ! چونكه‌ هه‌ر عه‌ره‌ب مێژوى نیه‌ و گه‌لانى تریش مێژوى پرسه‌روه‌ریان هه‌یه‌ خوَت ته‌نیا به‌ماموستایه‌تى زمانى عه‌ره‌بیوه‌ خه‌ریك كردووه‌ !! چون جوامێرنازانى!! بارزانى وبارزانیه‌كان، به‌بادینى وكرمانجى سه‌رو ده‌په‌یڤن ؟!! ئه‌مانه‌هه‌رگێز به‌ره‌و موێل وئه‌نقه‌ره‌ و به‌غداو ئه‌سته‌نبول نه‌چوینه‌، به‌لكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌، هه‌میشه‌به‌رگریان له‌كوردو كوردستان كردووه‌ وعه‌سكه‌رى وسه‌ربازى بوهیچ هێزو ده‌سه‌لاَتێكیان نه‌كردووه‌و شه‌هیدى ئه‌م (7)حه‌فت عه‌شیره‌ته‌ كرمانج وبادینى یه‌ له‌هه‌موبه‌شه‌كانى كوردستان هه‌ن و هه‌موگه‌لى كوردستانیش ئه‌م رِاستیه‌ ده‌زانن و مێژووى كوردو كوردستانیان به‌ قه‌له‌مى زێرین توماركردووه‌و به‌لكو پێچه‌وانه‌ى چه‌واشه‌كاریه‌كانى جوامێر.یه‌كه‌م شه‌هیدى سه‌ركرده‌ى كوردو كوردستان شێخ (عبدولسه‌لامى بارزانى)یه‌ بوَ له‌ سێداره‌دان سالى1914 بردراوه‌ته‌ موسل وئیستاش واگورِه‌كه‌ى له‌(نبى یونس )ه‌ له‌گه‌ل دووهه‌ڤاڵى ترى !! ئه‌مانه‌ بوفێربونى زمانى شیرینى عه‌ره‌بى نه‌چوبونه‌موسل!! كاكه‌ جوامێر چ عه‌جه‌ب ئه‌وها مێژووت لىَ شێواوه‌ وله‌بیرت نیه‌!به‌ڵىَ؟ ئه‌م جاره‌ بزانه‌ بارزانى و بارزانیه‌كانى كرمانجى سه‌رو چون چونه‌ته‌ئه‌نقه‌ره‌!   ـ كاتى له‌سالى 1932 شورشى بارزانى یه‌كه‌م شكا به‌رامبه‌ر هێزى ئینگلیزو ده‌سه‌لاَتى مه‌له‌كى عێراق كشانه‌وه‌ به‌ره‌و كوردستانى باكور واته‌ توركیا! شێخ ئه‌حمه‌دى بارزانى براگه‌وره‌ ى مه‌لامسته‌فاو رِابه‌رى بارزانیه‌كان (نه‌فى) كرا دورخرایه‌وه‌ و بردرا بوَ ئه‌نقه‌ره‌ برِوانه‌ وێنه‌ى شێخ ئه‌حمه‌دو پاسه‌وانه‌كه‌ى به‌ناوى (على مح ) كه‌له‌لاپه‌ره‌ (72) دایه‌ كیتابه‌كه‌ى سه‌روك بارزانى دووه‌م دا .البارزانى والحركه‌ التحرریه‌ الكردیه‌ ـ انتفاچه‌ بارزان الاولى) دواتر ده‌وله‌تى تورك هه‌ر هه‌مان ساڵ شێخ ئه‌حمه‌د وخانه‌واده‌ى بارزانى رِاده‌ستى ده‌وله‌تى عێراقى عه‌ره‌بى داو له‌موێل ده‌ست به‌سه‌ركران تاساڵى 1936و دواتر بردران بوبغداو ئینجا بوناێریه‌!!ئه‌رىَ؟؟ ئه‌م خانه‌واده‌ به‌رِێزه‌ى كوردى كرمانجى سه‌رو كه‌هه‌ر هه‌موكوردێكى به‌شه‌ره‌ف شانازیان پێوه‌ ده‌كات بو فێربونى زمانى شیرینى تورك وعه‌ره‌ب چوبونه‌ موسل و به‌غدا وئه‌نقه‌ره‌ ؟.
ـ كاكه‌ جوامێر ناچارم، به‌زه‌یم پێتدابێته‌وه‌! چونكه‌ ئه‌و نه‌خوشیه‌ى توشى بویت (فوقدان زاكیره‌) یه‌! ئه‌گه‌رناچون نازانى كاتى شورشى شێخ عبدولسه‌لامى بارزانى براگه‌وره‌ى مه‌لا مستفا ده‌ستى پێكرد له‌ساڵى 19.6 له‌توله‌ى شورشدا.. ده‌وله‌تى عوسمانى نامه‌ردانه‌و دور له‌ هه‌مو رِِه‌وشتێكى مروڤانه‌ خانه‌واده‌ى شێخ عبدولسه‌لامى بارزانیى یه‌كه‌م شه‌هیدى سه‌ركرده‌ى كوردان، ده‌ست به‌سه‌ر وزیندانى كران و بردرانه‌ موێل!! كه‌خودى ملا مسته‌فاى بارزانى یه‌كێك بو له‌ زیندانیه‌كان وته‌مه‌نى(3) سالان بو!!.
ـ چون مێژووى كوردو كوردستانت له‌بیرچوته‌وه‌و نازانى كاتىَ كه‌شورشى ئه‌یلول به‌پیلانێكى نێو ده‌وله‌تى بوماویه‌كى كه‌م شكستى خوارد!! یه‌كه‌م رِاگواستنى كوردان له‌ده‌ڤه‌رى بارزان ده‌ستى پێكردو له‌هه‌ر هه‌مو كوردانیش وه‌كو ده‌ڤه‌ر . به‌س بارزانى بردران بو باشورى عیراق و له‌شاره‌كانى دیوانیه‌ و سه‌ماوه‌ ده‌ست به‌سه‌ربون، و دواتر له‌ ساڵى 1983 (8 ) هه‌شت هه‌زار بارزانى له‌كومه‌ڵگاكانى ((قوشته‌په‌ و به‌حركه‌ و هه‌ریر و دیانا)) ده‌ست به‌سه‌ركران و بردران بوَ بیابانه‌كانى مردن له‌ نوگره‌ت سه‌لمان و بوێه‌یه‌و!! ئه‌مانه‌ هه‌ر هه‌مویان بادینى وكرمانجى سه‌رون بوَ له‌ ناوبردن، بردران بوَ به‌غداو شاره‌كانى جنوبى عێراق و دواتر به‌وه‌ش نه‌وه‌ستان له‌بیابانان بێسه‌روشوێن كران!! ئه‌رىَ ؟ ئه‌مانه‌ بوفێربونى زمانى عه‌ره‌بى چوبونه‌ موێل وبه‌غداو...هتد ؟؟
ـ كاكه‌ى جوامێر ئه‌رىَ ؟ ده‌بىَ دهوكى بوكى بادینان ئه‌و هه‌مو لاوه‌ى كوردى بێسه‌روشوێن كراو له‌ ئه‌نفاڵى 1988 ى له‌بیر بچێتو عه‌ره‌بى موسل وبه‌غداى خوشتربوێت له‌براكوردى هه‌ولێرو كه‌ركوك وسلێمانى ومهاباد؟؟!! ئایا ئه‌مه‌ رِوده‌دات؟! نه‌خێر!! دهوكى بادینان گوفه‌كێكى هه‌ولێرى سورانان به‌هه‌مو پایته‌خته‌ سیحراویه‌كانى عه‌ره‌ب وتورك وفارسان ناگورِنه‌وه‌! به‌لاَم ده‌ته‌وىَ به‌خه‌ون وخه‌یاڵى سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ى خوَت سوكایه‌تى وته‌شهیربه‌گه‌لى كوردبكه‌یت!! كىَ برِوات پێده‌كا كرمانجى سه‌رووى خاوه‌ن (یه‌كه‌م مێژونوسى كوردو كوردستان ویه‌كه‌م شاعیرو فه‌یله‌سوفى كوردان وخاوه‌نى ئه‌حمه‌دى خانى مه‌موزین وخاوه‌نى یه‌كه‌م ودووه‌م وسێه‌م شوَرِشى چه‌كدارى كوردان ویه‌كه‌م شوَرِشى رِوَشنبیرى كوردى و خاوه‌نى شوَرِشى شێخ سعیدى پیران و نه‌هرى وئاگرى ودێرسم)بن و تابه‌ئه‌مروَش ده‌گات .تو پێت وایه‌كه‌س برِوات پێبكا!!؟ باش بزانه‌كاكه‌ى جوامێر! هه‌رخوتى له‌خه‌وى غه‌فله‌ت هه‌لنه‌ستاوى و هه‌لبژاردنه‌كانى ئه‌م دوایه‌ى توركیا سه‌لماندى كه‌كورد چى یه‌و.!!!چون خوَیان به‌تورك ده‌گوَرِنه‌وه‌ .
ـ كاكه‌ى جوامێر؟ ئه‌گه‌ركوردێكى كرمانجى باكور له‌ ئه‌نقه‌ره‌ دابنێشێت وله‌كوردى تێنه‌كات چوَن گوىَ له‌ رِادیوى كوردى به‌غدا رِاده‌گرێت  " یان ئه‌گه‌ر له‌ كوردێكى هاوزاراوه‌ى خوَى نه‌گات كه‌ زاراوه‌ى بادینى یه‌ " لیىَ بوبێته‌ سوَرانى! چوَن ده‌بىَ له‌ كوردیه‌كه‌ت گه‌یشتبێت كه‌ زاراوه‌ى سوَرانى یه‌؟ مه‌گه‌ر...!!
ـ ئه‌مه‌ قسه‌ى جوامێره‌ له‌گه‌ل رِوَژنامه‌ى وه‌رچه‌رخان. پێتان سه‌یرنه‌بێت كه‌ده‌ڵىََ ((به‌هه‌مووقه‌ناعه‌ته‌وه‌ ده‌لێم،ئه‌وه‌ى په‌روه‌رده‌ى دهوك ده‌یكات،به‌هیچ جوَرێك له‌به‌رژه‌وه‌ندى كوردستان نیه‌، رێكپێچه‌وانه‌یه‌..بگره‌ له‌غو كردنه‌وه‌ى زمانى رِه‌سمیى خوێندن له‌دهوك:جارِدانى ته‌لاقه‌، برِیاردانى جودابونه‌وه‌یه‌ ودروستكردنى قه‌ومییه‌تێكى نوىَ یه‌ له‌ كوردستاندا،كه‌ـ بڤىَ نه‌ڤىَ  ـ داخوازیى دیكه‌یشى به‌دواوه‌یه‌..ئه‌ز ده‌ترسم ئاخره‌كه‌ى بلێن هه‌رعه‌ره‌بیه‌كه‌لێمان دێت؛چونكه‌ كوردى ێه‌عبه‌))!.
ـ وه‌لام ـ ئه‌وه‌ى سه‌ره‌وه‌ ته‌لاق ونازانم چى وچیى خه‌ون وخه‌یالاویت پێویستى به‌وه‌لام دانه‌وه‌ ناكات ـ بویه‌ به‌س وه‌لامى (ێه‌عبه‌) ده‌ده‌مه‌وه‌..كاكه‌ى جوامێر برِوات بىَ،له‌هه‌موژیانم دا.ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ گوىَ بیستى وشه‌ى ێه‌عبه‌ ده‌بم، ئه‌مه‌ هه‌رگیز له‌ كورد ناوه‌شێته‌وه‌ هه‌تا كوردى هه‌بێت كه‌س(ێه‌عبه‌) به‌كاربهێنێت ..وه‌لامێكى كورت ئه‌رىَ؟ كاكه‌ هه‌مومان نازانین شوێنى زمانى ستانداردى كوردى كه‌شارى هه‌لمه‌ت وقوربانى وشارى دڵوو،قودسى،كوردان به‌ته‌ئكید هه‌زار كیلو مه‌تر دوره‌ له‌ شاره‌كانى توركیا،چوَن وشه‌ى ئالتون و قاپى به‌كارده‌هێنن وپایته‌ختى كوردستانیش رِوَژانه‌(بنعام وهاكه‌زایى) به‌كارده‌هێنن وكه‌سێك وه‌كو خوَت سوكایه‌تى به‌زاراوه‌ى شیرینى براى خوى ناكات..باگه‌ڵى كورد باش بزانێت ئه‌مه‌م ته‌نها بوَ بیرخستنه‌وه‌یه‌و به‌س. نمونه‌ بوَ دلسوزیم و رِاستگویم بوَ ئه‌م مه‌به‌سته‌..له‌سالانى 1992ـ1994من كارمه‌ندى رِوَژنامه‌یه‌كى رِوََژانه‌ى پارتێكى پربه‌رهه‌مترین پارته‌كانى كوردستان بوم كه‌ ئورگانى ئه‌و پارته‌ به‌رِێزه‌یه‌و، من ئێستاش هه‌رسه‌ربه‌و پارته‌یه‌م. ئه‌و رِوَژنامه‌یه‌((خه‌باته‌))ه‌ رِوَژانه‌ ده‌رده‌چێت؛ كاته‌كانى نوێژى پایته‌خت رِوَژانه‌ دیارى ده‌كات. كه‌ ده‌نوسرێت (به‌یانى ـ نیوه‌رِو ـ عه‌سرـ شیوان ـ خه‌وتنان) رِه‌نگه‌ هه‌ر له‌رِوَى مانایه‌وه‌ (شیوان وخه‌وتنان) بوَ شوێنه‌كه‌ى خوَى لاوازبێت. بێجگه‌ له‌وه‌ى كه‌ وشه‌ى عه‌سر من به‌غه‌درێكى گه‌وره‌ ده‌زانم له‌جیاتى ئێواره‌و ئێڤاره‌ى كوردى (عه‌سر)ى عه‌ره‌بى وفارسى بنوسرێت. دیسان له‌هه‌مو نوسینه‌ فه‌رمیه‌كانى سوَرانیدا واته‌كرمانجى خوارو (( شیعرـ شاعیرـ ئه‌ده‌ب ـ ئه‌دیب)) به‌هه‌مان ماناو شێوازى عه‌ره‌بى ده‌نوسرێت و ده‌خوێندرێت! ئه‌رىَ؟  هه‌موو كرمانجى سه‌ر به‌ دهوكیشه‌وه‌ ئه‌مه‌به‌كارى ده‌هێنن؟ بێگومان نه‌خێر ئه‌و دهوكه‌و بادینیه‌ى توَ سوكاتیان پێده‌كه‌یت وتومه‌تباریان ده‌كه‌یت به‌وه‌ى كه‌عه‌ربى و توركیان پێخوشتره‌ ـ ئه‌رىَ؟ بوئه‌وانیش وه‌كو هه‌ولێرو كه‌ركوك وسلیمانى وهتد..ناینوسن (شیعرو شاعیرو ئه‌ده‌ب و ئه‌دیب) به‌لكو به‌پێچه‌وانه‌ى هه‌موچه‌واشه‌كارى وسوكایه‌تیه‌كانت دهوك زوَر له‌ مێژه‌یه‌ ده‌لێت وده‌نوسێت ((هوزان، هوزانڤان، هه‌لبه‌ست، هه‌لبه‌ستڤان، توره‌، توره‌ڤان) من لێت ده‌پرسم ئایا شتى وات دیتووه‌ له‌ بلاو كراوه‌كانى بادینى دهوكدا ؟!!به‌لام رِوَشنبیران دلسوزییان هه‌یه‌ بوَ زمان ونه‌ته‌وه‌ى خویان؟ هه‌رچى رِه‌خنه‌ ده‌گریت له‌ده‌سه‌لاَت و له‌ رِوَژنامه‌كان بورِاستكردنه‌وه‌ى كه‌موكورِیه‌كان ده‌بێته‌ئه‌ركێكى پیروز .به‌لام ناوزرِاندن وسوكایه‌تى كردن به‌گه‌لى كوردمافى هیچ كه‌سێك نیه‌.ته‌نیا ئه‌وه‌ یه‌كه‌م كه‌س كاكه‌ى جوامێره‌ كه‌ هه‌ست به‌م مه‌سئولیه‌ت ناكات..
 ـ له‌شوێنێكى ترسوكایه‌تى به‌شارى هه‌ولێرده‌كات كه‌ئه‌وانیش كه‌وتونه‌ته‌ به‌ر شاڵاوى جوامێر كه‌ ده‌ڵىَ ((خوشى له‌وه‌دایه‌، هێندێك له‌ خزمانى مه‌ له‌ هه‌ولێرىَ كه‌ كوردن و به‌توركى قسه‌ ده‌كه‌ن؛ كوردیه‌كى زوَر تایبه‌تیان هه‌یه‌،ئه‌ویش ـ بوَخوَى ـ له‌هجه‌یه‌كه‌ له‌ جێى وتنى:ده‌ڵىَ تا ..ده‌گاته‌ ـ هه‌لبه‌ت له‌ناو دیالێكتى ئه‌وخزمانه‌دا ( رِ ) و ( ڵ )ى قه‌له‌ونیه‌، وه‌ك به‌ ( كورِ ) ده‌وترىَ ( كور ) و به‌ ( ماڵ ) ده‌وترىَ ( مال ). وابزانم موته‌ئه‌سیرن به‌شێوه‌ى كرمانجى)).
ـ به‌رێزان لێره‌دا ناوبراو سوكایه‌تى به‌ هه‌ردوو زاراوه‌ى سوَرانى وبادینى كردووه‌ مه‌به‌ستم هه‌ولێریه‌كانه‌، ئه‌و قسانه‌ى كردونى،كه‌ده‌ڵىَ ( په‌رده‌ى دوكانم هه‌یه‌) یان ( ئه‌توم له‌قه‌برىَ دیت) یان ( ئه‌وه‌ یه‌ك ونیو سه‌عاته‌ ئینتیزارت ده‌كه‌م ) هتد ..من ئه‌مانه‌ به‌رِاستى نازانم ،به‌لام. وه‌لام دانه‌وه‌كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ خه‌لكى هه‌ولێر با وه‌لامى ته‌واوى بده‌نه‌وه‌  " "
ـ سه‌باره‌ت به‌وه‌ى كه‌ده‌ڵى ((وابزانم موته‌ئه‌سیرن به‌شێوه‌ى كرمانجى ))
ـ وه‌لام ده‌ده‌مه‌وه‌؟ به‌رِاستى سه‌یره‌و زوریش!! پشت رِاستم كه‌ جوامێر خراب تێكچووه‌ ..ده‌نا، ئه‌م هه‌موو قسه‌ بێمانایانه‌ى له‌پاى چى. به‌ ته‌ئكید هیچ له‌زاراوه‌ى كرمانجى سه‌روو نه‌گه‌یشتوه‌و نازانىَ و له‌ هه‌ندىَ شوێنى تریش (فاولاتى) له‌م جوَره‌ى كردووه‌! (به‌رِێزان گه‌لى كوردى خوشه‌ویست) چه‌ند نمونه‌ێك له‌ هه‌ردوو پێتى ( ر ِ) و ( ڵ )ى قه‌له‌و پێشكه‌شى جوامێر ده‌كه‌م! (كه‌ته‌نها پێتى ( رِ )ى قه‌له‌و ئه‌وه‌ى ئیستا له‌به‌ر ده‌ستمه‌ به‌ژماردن له‌ ناو لیستێكدا ئاماده‌ن ( 378) سىَ سه‌دو حه‌فتاو هه‌شت پیتى رِئى قه‌له‌و بێجگه‌ له‌وه‌ى هێندێكیان بو 3ـ 4 حاله‌تیش به‌كارده‌هێنرێن !! ئه‌رىَ؟ ده‌بىَ كاكه‌ى جوامێر له‌ گوێى گادا نه‌خه‌وتبێت. سوێندم بو ده‌خوارد به‌لام ده‌زانم برِوام پێناكات. چونكه‌ له‌ ولاَتى سوید ده‌ژیت وئه‌وێش ئه‌وروپایه‌ به‌ڵگه‌ى ته‌واوى ده‌یه‌وێت؟ بوَیه‌ ئاماده‌م ئه‌م لیسته‌ى رِئى قه‌له‌و له‌ چ سایتێك ده‌یه‌وێت بوى بلاو ده‌كه‌مه‌وه‌. پێجگه‌هى( ل ) قه‌له‌و.!! وه‌هه‌روه‌ها هێندێك له‌ نمونه‌ى رِسته‌ى پێكه‌وه‌ ( ر ) و ( ل )ى قه‌له‌و پیشكه‌شى كاكه‌م ده‌كه‌م                                               ((هه‌لاَت، وه‌لاَت، دڵدار، بڵند،هه‌ڵدان ،باڵنده‌،باڵندا ،هه‌ڵكه‌فت ،هه‌ڵنگفت ،هه‌لاَڤێت  ،هه‌ڤاڵ،هه‌لاَڵوك ،هه‌لاَڵ ،هه‌ڵهه‌ڵوك ،هه‌ڵهه‌ڵوكه‌، هه‌ڵوَ،هه‌ڵمژى ،هه‌ڵمژین ،ێڵك، ێلاَڵ ،ێه‌لاَ،ێه‌ڵك ،ێه‌ڵه‌وات،ێڵێڵوك. به‌رِێزم كاكه‌ى جوامێر خوَ ناكرىَ ((له‌مپه‌و له‌یلاو له‌هى ولێلوك و له‌وه‌ندو له‌وچه‌))یش هه‌ربه‌( ڵ ) قه‌ڵه‌وى بخوێندرێته‌وه‌ ((ئه‌مانه‌ش بزانه‌ به‌ده‌بل قه‌ڵه‌وى ده‌خوێندرێنه‌وه‌ له‌ ناو كرمانجان (كه‌رِولاَڵ ـ رِه‌شماڵ ـ رِوژهه‌لاَت ـ دڵىَ وى رِادبیت ـ دڵىَ وى هه‌رِشى ـ خرِخاڵ)) بزانه‌ خانمى رِوشنبیرو رِوناكبیر( رِه‌وشه‌ن به‌درخان ) یش كرمانجه‌و به‌رله‌ منافساتى زاراوه‌كان له‌دایك بووه‌.. وه‌هه‌روه‌ها (چاوانى باشیه‌كانى) باكورى كوردستانیش به‌ر له‌ منافسه‌ى زاراوه‌یى كوردى ناویان (گه‌رِیلا) بووه‌ كه‌( رِ )ى قه‌له‌و پێشكه‌شى جه‌نابت ده‌كه‌ن و ده‌لێن ئێمه‌ رِئو ڵئى قه‌له‌ومان به‌ده‌رزه‌ن هه‌یه‌.. به‌ ته‌ئكید هیچ له‌ زاراوه‌ى بادینى ـ كرمانجى سه‌روو نازانى ـ ده‌نا چون ده‌ڵیى (بخوزى یا ده‌ست ناگهه‌ باقا كه‌زیا) خوناكرىَ پرچى ژنانیش به‌ ده‌سكه‌ گوڵ وكه‌ره‌وز و نێرگز بچوێنیت به‌لكو له‌ هه‌ردوو زاراوه‌ى بادینى و سوَرانى هه‌ر ده‌گوترێت (جوت) واته‌ دووشتێك بن بوَیه‌ به‌لكو پێت ده‌لێم رِاستیه‌كه‌ى ئه‌مه‌یه‌ كاكه‌ جوامێر (كه‌س بخوزىیا ناگه‌هیته‌ جوتىَ كه‌زیا) واته‌ هه‌مو كوردێك ده‌زانێت پرچى ژنان ده‌كرێته‌ جوت (نه‌ك باقاكه‌زیا) (باقه‌تو لورود) عه‌ره‌ب بوخویان به‌كارى ده‌هێنن نه‌مزانیوه‌ بادینى بیكه‌نه‌ باقا كه‌زیا چونكه‌ خوَت گوته‌نى بادینیش له‌ زاراوه‌ى عه‌ره‌بى خراب نین! تێده‌گه‌ن ماناى باقه‌چى یه‌، واته‌ به‌كوردى كرمانجى سه‌روو ده‌بێته‌ (قه‌فتا گولاَ) كه‌ده‌بێته‌ (چه‌پكه‌گوڵ) به‌ سوَرانى. جاچ پێویسته‌ ئه‌مه‌ بو پرچى ژنان و ئافره‌تان به‌كاربهێنرێت.
ـ له‌شوێنێكى تریشا جوامێر وتویه‌تى له‌بابه‌تى (كورد..به‌ئینگلیزى بخوێنن باشتره‌ !..) دێته‌ سه‌رئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌وه‌نده‌ گوناهه‌ ده‌ڤه‌رى دهوك به‌زاراوه‌ى بادینى بخوێنىَ سوكایه‌تى به‌سه‌ركردایه‌تى كورد ده‌كات وده‌ڵىَ ((من له‌و قه‌ناعه‌ته‌م كه‌سه‌ركردایه‌تى كوردستان بومه‌سه‌له‌ى ئاوا بڤه‌: ئه‌وه‌نده‌ سافیلكه‌ نیه‌ به‌ ده‌ستى خوَى ماڵى زمانى كورد وێران بكات)) وا دیاره‌ كاكه‌ى جوامێر زاراوه‌ى كرمانجى سه‌روو له‌ دهوك به‌نوێنه‌رى هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستان نازانێت. به‌ڵكو پێى غه‌درێكى زوَرگه‌وره‌یه‌ كه‌ كرمانجى سه‌روو بخوێندرێت!!، بوَیه‌ پێى وایه‌ ده‌بىَ زمانى ستاندارد هه‌ر به‌یه‌ك زاراوه‌ بخوێندرێت. كه‌ده‌ڵىَ زمانى ستانداردى كوردى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌سوَرانى ده‌خوێندرێت له‌ رِوَژهه‌ڵات وباشوور.. له‌رِاستیدا((نه‌كوردى ونه‌عه‌ره‌بى ونه‌ئازه‌رى ونه‌گێله‌كى)) ناخوێندرێت له‌ئێران. به‌ڵكو ته‌نیا فارسى ده‌خوێندرێت واته‌ كوردستانى رِوژهه‌ڵاتى به‌ئازادحیساب كردووه‌. له‌ باشووریش ئه‌گه‌رسوَرانى خوێندراوه‌ له‌ بادینان هه‌ر به‌ نه‌بون حیساب ده‌كرێت واته‌ به‌شه‌كانى دیكه‌ى كرمانجى سه‌روو هه‌رلێى تێنه‌گه‌یشتون.. كوردى هه‌ر قه‌ده‌غه‌ بووه‌ هه‌تا به‌زاراوه‌ى خوَشیان، ئه‌وجا نه‌ك سوَرانى.! له‌ فه‌رهه‌نگى كاكه‌ى جوامێردا نابىَ ماف بدرێت به‌و زاراوه‌ى سه‌دا 7. % ى كوردستان پێك ده‌هێنن و له‌ هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان هه‌ن و پێجگه‌ له‌( ئه‌رمینیاو ئازه‌ربایجان ولوبنان قونیاو خوراسان وقه‌فقازو ئوزبه‌گستان كازاخستان) كه‌چى زاراوه‌یان بوَ دروستكردنى زمانى ستانداردى یه‌كگرتوو له‌ سورانى شیاوتره‌ نه‌ك پێچه‌وانه‌ چونكه‌ نێرو مىَ له‌ ناو زاراوه‌ى بادینیدا هه‌یه‌و له‌سورانیدا نیه‌، له‌ جیاتى ناوبراو رِاستیه‌كان بلێت و بانگه‌شه‌ بو زمانى یه‌كگرتووى پێكهاتو به‌تایبه‌تى له‌ هه‌ردوو شێوه‌ زارى كرمانجى خواروو سه‌روو بكات واته‌ سوَرانى وبادینى، چونكه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ پیروزه‌ى بویه‌كگرتنى زمانى یه‌كگرتوو به‌ به‌ر براى بادینى وسوارنى ده‌كه‌وێت هه‌ردوكیان ده‌بن به‌ نوێنه‌رى  هه‌موو به‌شه‌كانى كوردستان و كوردانى هه‌مو جیهان.. به‌داخه‌وه‌ ده‌یڵیم هه‌میشه‌ په‌ناى بردوته‌ به‌ر چه‌واشه‌كاریه‌كان، ئه‌وجا بابێمه‌وه‌ سه‌رئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تى كورد رێگه‌ بدا به‌خوێندنى زاراوه‌ى بادینى سه‌ركردایه‌تى كورد سافیلكه‌ن، ئا ئه‌مه‌یه‌ زانینى ماموستاى رِوشنیرله‌سوید!!.
ـ له‌شوێنێكى تر ئه‌وه‌نده‌ به‌سوكایه‌تى باس له‌ بادینانى دهوك ده‌كات وده‌ڵىَ ((چ رِه‌واى هه‌قه‌ قوتابیه‌كى دهوكى پاش خه‌باتى هه‌شتا سالانه‌ى باب وباپیرى ،له‌ هاو نه‌ته‌وه‌یه‌كى خوَى له‌سلێمانى،  كه‌ركوك، خانه‌قین و هه‌ولێر نه‌گات و ناچاربن په‌نا بوَ عه‌ره‌بى ببه‌ن، كه‌ ئه‌مرِوَ ئه‌ویش ته‌فلیش بو نه‌ما، هاوكات ئینگلیزیه‌كه‌یش دوكه‌ڵ ده‌كا خه‌ریكه‌ بزربىَ له‌ نێو ته‌ما، ئه‌وجا ده‌بىَ فێرى زمانى كه‌رِولاَلاَن بن له‌ قارو، خه‌ما)). ئه‌م نوسینه‌ى جوامێر له‌بابه‌تى ((په‌یامێك بوسه‌روكى كوردستان بارزانى دووه‌م)) نوسیوه‌ سوكایه‌تى ده‌كات به‌وزاراوه‌ى رێزدار سه‌روَكى هه‌رێم پىَ ده‌په‌ڤیت!!!..
ـ كاكه‌ى جوامێر به‌رِاستى رِوَشنبیرى سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ى وه‌كو خوَت له‌ ناو گه‌لى كورددا هه‌ڵنه‌كه‌وتووه‌، وه‌كو مروَڤێكى زوَر زوو هه‌لبچێت و ئه‌م چه‌ند قسه‌ بێمانایانه‌ى وه‌كو شیعر هونیوه‌ته‌وه‌..
ـ وه‌لامم ئه‌وه‌یه‌، په‌ندێكى عه‌ره‌بى ده‌گوترێت ((من حفر حفره‌ لاخیه‌ وقع فیه‌)) ده‌زانم له‌زمانى عه‌ره‌بیدا زوَر به‌هێزى و ماموستاى ده‌رس وتنه‌وه‌ى مناڵه‌ عه‌ره‌بانى له‌ سوید. بویه‌ به‌ پێویستم زانى ئه‌م په‌نده‌ت به‌ عه‌ره‌بى پێشكه‌ش بكه‌م! به‌كوردیه‌كه‌ش ئه‌لێم . به‌رِاستى هه‌رخوت فێرى زمانى كه‌رِولاَلاَن بویت له‌قارو ،خه‌ما ) ئه‌گه‌ر ناچون رێزگرتنت نه‌بو بوَ سه‌روكى هه‌رێم. دیاره‌ بوچونه‌كه‌م یه‌كجار رِاسته‌و مێژوو جوگرافیاشت له‌ بیرچوته‌وه‌و ((ده‌ڤه‌رى گورانه‌تى له‌كه‌ڵه‌ك تا ده‌گاته‌ به‌رده‌رِش زاراوه‌یان كرمانجى خوارویه‌ واته‌ سورانى یه‌ و سه‌ربه‌ پارێزگاى موسل بوو ئێستاش سه‌ر به‌ دهوكه‌، هاوكات قه‌زاى مێرگه‌سور كه‌ هه‌موده‌ڤه‌رى بارزان له‌خو ده‌گرێت وبرادوست ومهاجر تا ده‌گاته‌ خواكورك سه‌ربه‌ پارێزگاى هه‌ولێره‌و به‌كرمانجى سه‌روو ده‌په‌یڤن و لێت بووه‌ته‌ به‌ سورانى)) ئه‌گه‌رنا ؟ چون نازانى ئه‌و هه‌مو قسه‌ بیماناو سوكایه‌تى كردنه‌ به‌بادینان ده‌كه‌یت وله‌هه‌مان بابه‌تى په‌یامیك بوسه‌روكى هه‌ریم ده‌كه‌یته‌ پێشنیارو نازانم چى وچى و هه‌تا دوایى وانیشان ده‌ده‌یت كه‌ بادینان عه‌ره‌بیان پێخوشتره‌ و هه‌ست به‌هیچ شتێك ناكه‌یت وه‌ك ئه‌وه‌ى عه‌قلت له‌ده‌ست دابیت، به‌لام هه‌رواشه‌ وبێم باشه‌ برِوَى چاره‌سه‌رى خوت بكه‌ چونكه‌ توشى نه‌خوشیه‌كى ترسناك بویت جاچ ئه‌عێاب بێت، یان فوقدان زاكیره‌یه‌. ئه‌گه‌ر بوچونه‌كه‌م ته‌واو نه‌بێت، واته‌ده‌بىَ داواى لێبوردن له‌و پێشمه‌رگانه‌ بكه‌یت كه‌ ئیستاش له‌ ژیانداماون و به‌رگریان له‌كومارى كوردستان كردووه‌ له‌مهاباد وه‌ به‌تایبه‌تى ده‌بىَ داواى لێبوردن له‌سه‌روكى هه‌رێم رِێزدار مسعود بارزانى بكه‌یت چونكه‌ ئه‌ویش كرمانجى سه‌روویه‌ و له‌ خودى شارى مهاباد له‌ دایك بووه‌و ( 7) حه‌فت عه‌شیره‌تى بارزانى كرمانج له‌گه‌ل بارزانى باوك به‌رگریان له‌ كوماره‌ ساواكه‌یان كردووه‌ له‌ مهاباد و چه‌ندین كه‌سانى ترى ده‌ڤه‌رى بادینان به‌رگریان له‌كومار كردووه‌ و پ.م بونه‌. نمونه‌ وه‌ك محمد نجیب باوكى رێزدار ئازاد به‌روارى ئه‌ندامى م.س ى پارتى و شه‌هید جه‌میله‌ سور بامه‌رنى له‌سالى 1963 له‌ شه‌رى چیاى مه‌تین شه‌هید بووه‌ و ئه‌مانه‌ هه‌ردوكیان چونه‌ته‌ سوڤیه‌تى جاران و چه‌ندانى تر..
ـ ئینجا باخوشم بناسێنم من (ێالح سلیم سام حسن /شنگیلى ـ بارزانیم و به‌كرمانجى سه‌روو ده‌په‌یڤم، باپیره‌ى چواره‌مم حسن شه‌هیدى كومارى كوردستانه‌ له‌مهاباد و پێش ئه‌وه‌ى بیته‌ كوردستانى رِوَژهه‌لات له‌ شوَرِشى شێخ عبدولسه‌لام بارزانى له‌سالى 19.6به‌شدارى كردوه‌و به‌رگرى كردووه‌ له‌كاتى هاتنى له‌شكرى سورى رِوسیاى قه‌یسه‌رى وئینگلیزو دواتر به‌شدارى كردووه‌ له‌شورشى بارزانى یه‌كه‌م له‌سالى 1931ـ 1932 ئه‌مه‌ بخوێنه‌وه‌ } ڕ { وه‌هه‌روه‌ها شوَرِشى بارزانى دووه‌م سالى1943ـ 1945به‌شدارى كردووه‌ له‌كوَمارى كوردستان بووه‌ته‌ پێشمه‌رگه‌ و به‌شه‌هاده‌ت رسیوه‌ و له‌ گوندى میراوێى سه‌ربه‌شارى بوكانى هونه‌مه‌ندى نه‌مر حسن زیره‌ك نێژراوه‌ و گورِه‌كه‌ى له‌وىَ یه‌ و ده‌توانى بوَ خوَت له‌خه‌لكى میراوى بپرسى. وه‌هه‌ره‌ها باپیره‌ى سێیه‌مم كه‌ناوى سام حسن و كورى ئه‌و شه‌هیده‌ى میراوىَ یه‌ له‌ شه‌رى مل قه‌ره‌نى ـ سه‌قز له‌به‌رگریه‌كى بىَ وێنه‌دا بریندار ده‌بێت له‌ ته‌ك شه‌هید خوشه‌ڤى خلیل خوشه‌ڤى كه‌ سه‌ركرده‌ى كورى سه‌ركرده‌ و شه‌هیدى كورِى شه‌هیدێكى هه‌ره‌ ناسراوى كوردستانه‌و له‌ قوتابخانه‌كاندا له‌ باشورى كوردستان مێژویه‌كه‌ى ده‌خویندرێت له‌ شه‌رى مل قه‌ره‌نى شه‌هیدبو وه‌هه‌روه‌ها پێشمه‌رگه‌یه‌كى تر بریندار بووه‌ له‌وشه‌ره‌دا كه‌ئێستاش له‌ ژیانداماوه‌و دانیشتوى كومه‌ڵگاى به‌حركه‌یه‌ له‌ نزیك هه‌ولێر، وه‌هه‌وه‌ها بابم كه‌ناوى (سلیم سام حسن)ه‌ ته‌مه‌نى (1.) سال بووه‌ شه‌ره‌فى ئه‌وه‌ى به‌ركه‌وتووه‌ له‌ كوَمارى كوردستان به‌شداربێت..ـ كاكه‌ى جوامێر سىَ به‌ره‌بابم به‌شدارى كوَمارى كوردستانیان كردووه‌ و بێجگه‌ له‌ حه‌فت عه‌شیره‌ته‌كه‌م.! هیشتان ده‌ڵێى بادینى و كرمانج پێان خوشتره‌ به‌ره‌و موێل و به‌غداو ئه‌نقه‌ره‌ و ئه‌سته‌نبول بچن  " نه‌وه‌ك بوَ هه‌ولێرو كه‌ركوك و سلیمانى و خانه‌قین و مهاباد..!!! ئایا هیچ پاساوێكت هه‌یه‌ بو سوكایه‌تى پێكردنه‌كه‌ت؟!! به‌ڵىَ، دیاره‌ هێشتا برِوا ناكه‌یت بوَیه‌ وێنه‌یه‌كى مام سلیم وه‌سمان/ستوپه‌یى پێشمه‌رگه‌ى كوَمارو برینداربوى له‌گه‌ل باپیرم بوجه‌نابت ده‌یكه‌مه‌ دیارى تاوه‌كو پاساوێكى جوانى سوكایه‌تى و قسه‌ بێسه‌رو به‌رو بێماناكانى خوتى بده‌یته‌وه‌. وێنه‌كه‌ ئه‌مرِوَ 18/8/2..7 گیراوه‌ و خوَم له‌گه‌لێدام پێشكه‌شته‌.
ـ دیاره‌ من وخوَت كورد گوته‌نى هاوكوفى یه‌كترین له‌ دلسوزیمان بوَ زمانى یه‌كگرتوى كوردى. بڵىَ بوَ ؟ چونكه‌ خوَت ده‌لێى له‌ساڵى 1983 نزیكه‌ى یه‌ك سال له‌ ئه‌نقه‌ره‌ بوم له‌ شوێنێكى تر ده‌لێى نزیكه‌ چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌كه‌ له‌ سویدام كه‌واته‌ من تو هاوكوفین. منیش جوامێر گیان له‌ به‌روارى 2/8/1983 یه‌كه‌م جاربو شارى موسل ببینم و به‌وێدا رِه‌تبوم و گه‌یشتمه‌ دهوكى ده‌لال } ب { دواى نیوه‌رِوى هه‌مان رِوَژ گه‌یشتمه‌ ناو جه‌رگه‌ى شوَرِش، دواى بیست سال ئینجا بو جارى دووه‌م دواى رزگاربونى عێراق له‌ ده‌ست به‌عسیه‌كان ساڵى2..3 ته‌نیا یه‌ك رِوَژ بوَ ماوه‌ى ( 4 ) چوار كاتژمێر به‌كارێكى فه‌رمى گه‌یشتمه‌ موسل، خوَشه‌ویستى منى بادینى هه‌ر هێنده‌ بووه‌ بوَ موێل.. كه‌واته‌ هه‌ردوكمان چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌كه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین بوَ به‌رگرى كردن له‌ هه‌بونى كوردو زمانه‌كه‌ى.. واته‌ هاوكوفین. خوَت سالى 1983 به‌رێگه‌ى توركیاوه‌ چویته‌ ئه‌وروپا و سوید بوَ هێنانه‌وى فه‌لسه‌فه‌یه‌كى نوىَ و زمانێكى ستاندارد بوَ ولاته‌كه‌مان ـ منیش چومه‌ته‌ شاخ و بومه‌ته‌ پێشمه‌رگه‌ بوَ هه‌مان مه‌به‌ست بوَ به‌رگرى كردن له‌ گه‌لو ووڵات. كه‌واته‌ پێویسته‌ هه‌ردوكمان ئه‌وه‌ى زانستى نوىَ و فه‌لسه‌فه‌ بوَ وڵات دێنێت و ئه‌وه‌ى چووه‌ به‌رگرى كردووه‌ له‌گه‌ل ووڵات هه‌ردوكیان ده‌یانه‌وىَ زمانى كوردى به‌ره‌و پێشه‌وه‌ به‌رن (ئه‌گه‌ر رِاست ده‌كه‌ین ده‌بىَ من و توَ لێك حاڵى بین. نه‌ك پێچه‌وانه‌).
ـ رِونكردنه‌وه‌ ..ئاموژگاریم ئه‌وه‌یه‌ بوَ جه‌نابت ـ بێیته‌ سه‌ر ئه‌رزى واقیع و دان به‌ رِاستیه‌كاندا بنێیت و ئه‌م زمانه‌ تیژه‌ى توَ به‌كارى ده‌هێنى هیچ سودێكت پێناگه‌یه‌نێت، به‌لكو زیاتر توشى نه‌خوشى ده‌رونى دێیت له‌رِقا، بوَیه‌ رِاستیه‌كان وامان بوَ ده‌سه‌لمێنن كه‌ دهوكى ده‌لال نوێنه‌رى كرمانجى سه‌روویه‌ و مافى خویه‌تى، داواكه‌یان رِاست و رِوایه‌. چونكه‌ زاراوه‌یان له‌ سوَرانى به‌هێزتربێت بىَ هێزترنیه‌. جا بمانه‌وىَ و نه‌مانه‌وىَ، بڤىَ و نه‌ڤىَ. ئه‌وان له‌ داواكه‌یان دوودڵ نین و مومكن نیه‌ خوَیان به‌ كه‌مایه‌تى وه‌كو (( شه‌به‌ك و هه‌ورامى و زازاكیى ده‌میلكى ))بزانن. خوَت ده‌زانى زاراوه‌یان چه‌ندى دانیشتوانى كوردستانى گه‌وره‌و هه‌مو كوردى جیهان پێكدێنن و هه‌م وه‌كو پانتایى جوگرافى و رێژه‌یان دیاره‌.. بزانه‌ براى سوَرانى نوێنه‌رى كرمانجى خواروویه‌ كه‌ زاراوه‌یان له‌و دوو به‌شه‌ى كوردستانى باشورى ئازادو رِوَژهه‌ڵاتى بنده‌ستى ئێرانه‌، و هاوكات له‌و دوو به‌شه‌یش براى بادینى و كرمانجى سه‌روو شه‌ریكه‌ له‌گه‌لى.. جا بوَیه‌ كه‌ ئێستا سه‌ره‌تاى یه‌كگرتنى كورده‌ و به‌هێزبونیه‌تى ـ ئه‌و ئه‌ركه‌ى ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشانى (بادینى وسورانى ) له‌ كوردستانى باشوورى ئازاد.. ده‌بىَ ئه‌م هه‌له‌ زێرَینه‌ له‌ ده‌ست خوَیان نه‌ده‌ن، و هه‌ر ئه‌وانن ده‌توانن به‌م ئه‌ركه‌ پیروَزه‌  هه‌لبستن و كوردستانى باشوورى ئازاد خاوه‌ن ده‌سه‌لاتى خوَیه‌تى و له‌باره‌ بوَ دروست كردنى زمانى یه‌كگرتوى هه‌موو به‌شه‌كانى كوردستان.
رِونكردنه‌وه‌ ـ به‌رِێز/ د ـ عارف حیتو له‌ رِوَژنامه‌ى جه‌ماوه‌ردا  ژماره‌ ( 234 له‌3./7/2..7 ) په‌یامێكى بوسه‌روَكى هه‌رێم نوسیوه‌ و پێشنیارى كردووه‌ كه‌ (( زمانى رِه‌سمى كوردان شیاوترو له‌بارتره‌ له‌ جزیره‌ى بوتان دروست بكرێت بوَ هه‌موو به‌شه‌كانى كوردستان )) !!. من پێم وایه‌ ئه‌مه‌ دووره‌ له‌ واقیعى ئه‌مرِوَى گه‌لى كورد تێكه‌وتووه‌ و واى بوَ ده‌چم زیاتر لایه‌نى عاتیفى پێوه‌ دیاربێت، چونكه‌ ئه‌ویش وه‌لامى موحسین جوامێرى داوه‌ته‌وه‌ و رِه‌نگدانه‌وه‌ى رِه‌ددانه‌وه‌ى پێوه‌ دیاره‌!!  له‌ پێشنیارى دووه‌ما ئه‌ڵىَ ئه‌گه‌ر؟ (( پێشنیازه‌كه‌م سه‌باره‌ت به‌زمانى جزیره‌ى بوتان بوشایى زمانى یه‌كگرتوو پرِنه‌كات به‌ بوَچونى من گرنگى به‌دانانى فه‌رهه‌نگێكى كوردى ـ كوردى بدرێت كه‌هه‌موو وشه‌و په‌یڤى كوردى له‌ هه‌مو زاراوه‌كاندا به‌خوَیه‌وه‌ بگرێت)) به‌ بوَچونى من ئه‌م پێشنیاره‌ى دووه‌مى په‌سه‌نده‌، چونكه‌ كه‌س خوَى به‌كه‌مایه‌تى نازانێت و زمانى هاوبه‌ش له‌ فه‌رهه‌نگه‌كه‌دا ئاوات و ئامانجى رِاسته‌قینه‌ى گه‌لى كورد دێنێته‌دى، بوَیه‌ ئه‌و ئه‌ركه‌ى به‌ كوردستانى باشوور ده‌كرێت لێره‌ بگه‌نه‌ یه‌كگرتنى زمانى یه‌كگرتوو ته‌له‌فزیونه‌كانى باشوورى كوردستان واته‌ ((كوردستان تى ڤى ـ زاگروس تى ڤى ـ كوردسات تى ڤى ) سه‌لماندیان كه‌ ئه‌و هه‌واڵ و سه‌ردێرَانه‌ى له‌م تى ڤى یه‌ به‌رێَزانه‌ ده‌خوێندرێنه‌وه‌ و ئالوگوَرى به‌ زاراوه‌ى بادینى وسوَرانى ده‌كه‌ن باشترین رِیگا چاره‌ بووه‌ و ئێستاش كاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ سه‌ركردایه‌تى كوردستان برِیاربدات، ده‌ست به‌ كوَكردنه‌وى زمانى یه‌كگرتوو بكرێت..
ـ كاكه‌ جوامێر ته‌نها یه‌ك شتى رِاستت گوتووه‌ ، ئه‌ویش باسى كه‌مو كورِى پیتى لاتینیت كردووه‌، هه‌رچه‌نده‌ به‌سوكایه‌تى پێكردنت گوتووه‌، به‌لام رِاستیشت گوتووه‌..
ـ به‌لاَم باش بزانه‌ ئه‌و پیته‌ عه‌ره‌بى و فارسیانه‌ى ئێمه‌ له‌ باشوورو رِوَژهه‌لاَت پێى ده‌نوسین بىَ كه‌مو كورِى نیه‌، به‌لكو ئه‌وانیش پێویستیان به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ زیاتر پیشكه‌وتن به‌خویه‌وه‌ ببینێت و رِاست بكرێنه‌وه‌.. له‌ بابه‌تێكى تردا باس له‌هه‌ردوو پیته‌كانى ( لاتینى و عه‌ره‌بى و فارسى ) ده‌كه‌م.
ـ سلاَو له‌گیانى پاكى دڵدارى هه‌لبه‌ستڤان:
ئه‌ى رِه‌قیب هه‌رماوه‌ قه‌ومـى كورد زبـان
نایشـكێنى دانه‌رى توَپى زه‌مـان
كه‌س نه‌بىَ كورد دێمرن..كورد ژین دبن
ژین دبى قه‌ت ناكه‌ڤى ئالاَیامه‌
} ڕ { ـ له‌ 27/4/1932 فرِوَكه‌یه‌كى جه‌نگى كه‌وته‌خواره‌وه‌ له‌ جبهه‌ى شێروان مه‌زن كه‌ جه‌بهه‌ى مه‌لا مسته‌فا بو. له‌ جیاتى ئه‌و دوو فرِوكه‌وانه‌ ( 25 ) بارزانى به‌ردران كه‌ولاَت ژێرى بوون له‌5/5/1932 ! ئه‌وانه‌ى سدیق سیتو ئاغاى ئوره‌مارى له‌ جه‌بهه‌ى باڵنداى به‌ خه‌یانه‌ت ته‌سلیم به‌ دوژمن كردبو و گیرابون. كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ باپیره‌م (حسن ) بو ئه‌وه‌ى گورِه‌كه‌ى له‌ گوندى میراوه‌ى بوكانى رِوَژهه‌ڵاتى كوردستانه‌.. لێره‌ش ولاَت ژێرى وباڵندات پێشكه‌ش ده‌كه‌م به‌دوو(ڵ ) قه‌ڵه‌وه‌وه‌. 
 }ب {ـ نیوه‌رِوَ له‌ ماڵى پوره‌ مریه‌مى دایكى پ.م و كادرى ئه‌یلول گوڵان سه‌یدا محمد سلیم ـچێى ـ دوسكى بوین. پوره‌ مریم ساوارى لێنابو و خواردمان. له‌و رِوَژه‌وه‌ هه‌ست ده‌كه‌م بومه‌ته‌ كوردێكى راسته‌قینه‌.!!چونكه‌به‌بیرم هاته‌وه‌ كه‌ فه‌رموته‌((ساوارىَ ناخون ئه‌ى میلله‌تى له‌داهاتو نه‌گه‌یشتوو)).
                                      نوسه‌رـ سالح سلیم سام- شنگێلى

Comments (1)Add Comment
0
ئه‌و باسه‌ت له‌سه‌ر زمانی ستانده‌رده‌ یان موزایه‌ده‌ی سیاسی!!!!!!
written by هیوا که‌ریم , August 26, 2007
تکایه‌ زیاتر ئه‌کادیمیانه‌ بۆ مه‌سه‌له‌کان بچۆ نه‌ک هه‌ڵچوونی نا هزری و مه‌سه‌له‌کان تێکه‌ڵ مه‌که‌ به‌ڕێز . ئه‌گه‌ر به‌و لۆجیکه‌ی جه‌نابتان بوایه‌ ده‌بوایه‌ ئاپۆ ببوایه‌ سه‌رۆکی کوردستان . چونکه‌ ئه‌و ڕێبه‌رایه‌تی زۆربه‌ی کوردی ده‌کرد . به‌هه‌رحال کاک موحسن جوامێر مرۆڤێکی ڕۆشنبیر و زیره‌ک و دڵسۆزه‌ هه‌روه‌کو له‌ نووسین و هه‌ڵوێسته‌کانی وه‌دی ده‌که‌ین و ناشیرینه‌ به‌و شێوه‌یه‌ تۆ له‌سه‌ر ده‌نووسی . تۆ له‌ نوسینه‌که‌شت زیاد له‌ پێویست موزایه‌ده‌یکی بێ مانات کردوه‌ له‌سه‌ر حاکمانی ئێستای کوردستان که‌ تۆ ده‌بیت یه‌کێک بیت له‌و که‌سانه‌ی که‌ سوودمه‌ند بووبیت !! زۆر له‌ (نصsmilies/wink.gif ده‌رچوویت و بابه‌ته‌که‌ت کردۆته‌ بابه‌تێکی سیاسی که‌چی مه‌سه‌له‌که‌ زمانه‌وانیه‌ !!
ئیتر ئه‌وه‌ بۆچوون و لێکدانه‌وه‌ی تۆ وایه‌ به‌ڵام ده‌بێت ڕازیش بیت به‌ بیروبۆچوونی خه‌ڵکیش ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تۆ یه‌کی نه‌گرته‌وه‌ !!!! له‌گه‌ڵ ڕیزم بۆ هه‌ردوو لاتان
report abuse
vote down
vote up
Votes: +0

Write comment

busy
  Newer:

په‌یڤی کلیک

هه‌میشه گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌كی باشتر و سوودمه‌ندتر، باشتره‌ له مانه‌وه‌ له دۆخی پێشه‌وه‌

په‌یڤه‌ زیندووه‌کان