
| چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ مه‌ريوان هه‌ڵه‌بجه‌يى |
|
|
| دیمانه | |||
| Written by گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی | |||
| Wednesday, 25 October 2006 17:25 | |||
|
پێشه‌كى ديمانهكه
نووسه‌رێك له ئه‌مریكا له‌وتارێكیدا مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی شوبهاندبوو به(سه‌لمان روشدی كورد) كه‌به‌هۆی دووا کتێبیه‌وه [سێکس و شه‌رع و ژن له مێژووی ئیسلامدا] هه‌رایه‌کی مه‌زنی له نێوه‌نده ئیسلامیه‌کانی کوردستاندا نایه‌وه، هاوکات مشتوومڕێکی گه‌رمیشی له نێو ڕووناکبیراندا هێنایه ئاراوه، چ ئه‌وانه‌ی هاوفكری بوون چ ئه‌وانه‌ی دژی وه‌ستانه‌وه، دۆخه‌که به‌وه گه‌یشت له‌لایه‌ن ڕه‌وته ئیسلامیه‌کانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگی لێبکرێت و خۆپیشاندانیش دژی ئه‌نجام بدرێت. له‌لایه‌کی دیکه‌وه چه‌ندین که‌مپینی داکۆکی و قه‌ڵه‌می ئازادیخوازیش پشتگیریان له مه‌ريوان هه‌ڵه‌بجه‌یی کرد. ئێستا ئه‌و بۆ پاراستنی ژیانی خۆی له هه‌نده‌ران ده‌ژی، دوورکه‌وتنه‌وه له وڵات نه‌بووه هۆی که‌وتنی قه‌ڵه‌مه‌که‌ی به‌ڵکو له‌سه‌ر ئینته‌رنێت چه‌ندین كۆڕی گرتووه‌و ئێستا سه‌رقاڵی پڕۆژه‌یه‌کی نوێیه له‌هه‌مان بواردا. بۆ تیشک خستنه‌سه‌ر ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌و تهنگهژهیهو شرۆفه‌کردنی هه‌ندێک لایه‌نی دیكه‌و خوێندنه‌وه‌ی خودی مه‌ریوان بۆ پێگه‌و ره‌خنه‌ی له ئیسلام و ڕهوتهكانیان له‌کوردستانداو قسه‌کردن له‌مه‌ر پرۆژه نوێکه‌ی ئه‌م دیمانه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ سازكرد‌و یه‌كسه‌ر چووینه ناو پرسیاره‌كانه‌وه.. به‌لآم له‌به‌ر زۆرى بابه‌ته‌كه به چه‌ند به‌شێك بلآوى دهكهينهوه
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌يى : دياره فكر‌و فه‌لسه‌فه‌و زانست و سه‌رجه‌م كايه مهعريفييهكان له‌دۆخى ئارام و ته‌ندروست و شارستانى و دوور له‌فشار و هه‌ڕه‌شه و كوشتندا گه‌شه ده‌كه‌ن و داهێنان به‌رهه‌م دێنن, به‌بۆچوونى تۆ ئه‌و دۆخ و فه‌زايه له‌كوردستاندا لهئارادايه؟؟ به‌تايبه‌تى ده‌مێكه باس له‌ره‌خنه‌گرتن له‌ده‌قه ئاسمانييه‌كان ده‌كرێت.!؟ مه‌ريوان هه‌ڵه‌بجه‌يى : من به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌وه بير ده‌كه‌مه‌وه, داهێنان بارودۆخى هێمن و ئارامى ده‌وێت به‌لآم مه‌رجى بنه‌ڕه‌تى نييه..!! گه‌ر له‌بنه‌ماى سه‌رهه‌ڵدانى هه‌موو ده‌ركه‌وته فه‌لسه‌فييه مێژووييه‌كان ورد ببينهوه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت هه‌موو بيرمهندهكان له‌ئه‌نجامى هاتنه‌كايه‌ى چهوساندنهوهيهكى له‌راده‌به‌ده‌رى ناوخۆيى و ئيقليمى و بێيانى چرۆى بيرۆكه‌ى داهێنانهكانيان روواوه و پاشان ده‌ركه‌وتووه, كاتێك نيتچه باس لهتهمهڕود ده‌كات له‌بارودۆخێكدا نوسيوێتى كهكپبوونى بيركردنه‌وه له‌كۆمه‌ڵگاكاندا هۆكارى سه‌ره‌كى داڕمانى داهێنان بووه, بۆ نموونه ئه‌و سهدهيهى نيتچهى تێدا هه‌ڵكه‌وت سه‌ركوتكردن له‌ئاستى ترۆپكدا بوو كه‌چى ئه‌و دێت و ده‌ستخۆشانه لهئبليس ده‌كات چونكه له‌به‌رامبه‌ر ملكهچييانهى ههميشهيى خۆى و ده‌وروبه‌رى ته‌مه‌ڕود له‌خوا ده‌كات.! ئه‌و كاته‌ى بووزا قسه‌ى له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ى ميتافيزيك كرد كۆمه‌ڵگاكانى ده‌وروبه‌رى ئه‌وآ (هيندستانى گه‌وره) به‌هۆى خيتابى ئايينه‌وه دووچارى گه‌وره‌ترين چه‌وساندنه‌وه‌ى مرۆڤايه‌تى ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى ناوچه‌كه‌ى خۆيان بووبوون, ئه‌و له‌جێى ئايين فه‌لسه‌فه‌ى ميتافيزيكى هێنا و بيركردنه‌وه‌ى له‌ياساكان و به‌گه‌ڕخستنى تواناكانى خودى خسته جێى ياسا ئاسمانييه‌كان..! هه‌موومان بارودۆخى سه‌ده‌كانى دواى ناوه‌ڕاست باش ده‌زانين له‌چ نائارامييهكدا بوو كه‌چى كه‌سانێكى مه‌زن هه‌ڵكه‌وتوون چ كه‌سێكى وه‌ك مارتن لۆسه‌ر وه‌ك شاره‌زايه‌كى فه‌لسه‌فه‌ى ئولوهييهت و چ كه‌سێكى وه‌ك گاليلۆ, وه‌ك زانايه‌كى فه‌له‌كناسى و چه‌ندانى ديكه. بابڕوانينه بارودۆخى ئايينى له‌ولآتى ميسر, له‌ساڵى په‌نجاو شه‌سته‌كاندا له‌و ولآته‌دا ئايين هه‌بوو, شه‌ريعه‌تى ئيسلام له‌ده‌ستوردا هه‌بوو, سالآنى هه‌شتاكان و نهوهدهكانيش به‌هه‌مان شێوه, به‌لآم ئه‌و به‌رهه‌مه فكرييانهى له‌هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كان و دواييدا ده‌ركه‌وتن زۆر له‌وانه زياترن كهلهپهنجاكان و شه‌سته‌كاندا هه‌بوون, لهههيكهلهوه بيگره تاده‌گاته زه‌يد و فۆده و عه‌له‌وى و چه‌ندانى ديكه, هۆى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌م به‌رهه‌مه فكرييانهش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رهه‌ڵدانى چه‌وساندنه‌وه‌ى ئايينى له‌ناو ميسردا, له‌وانه سه‌ركوتكردنى بيرۆكه سه‌ره‌تاييه‌كانى داهێنان و هێنانهكايهى توندوتيژى به‌رامبه‌ر بهتاكهكانى كۆمه‌ڵگا له‌لايه‌ن ئيخوانهكانهوه..! له‌گه‌لأ ئه‌وه‌ى لهسالآنى پێشووتردا ئارامى هه‌بوو كه‌چى به‌رهه‌م و كايهكانى دى كه‌م بوون و بهپهنجهكانى ده‌ست ده‌ژمێردران.. هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كان زيادى كرد‌و توندڕه‌وانى ئيسلامى نهبهكوشتنى ئه‌نوه‌ر سادات وه‌ك سه‌رۆك ده‌وڵه‌ت لهلوتكهى دهسهلآتدا توانيان به‌ر به‌و حه‌مله دژه فكرييه بگرن, نهبهتيرۆركردنى فه‌ره‌ج فۆده وه‌ك بيرمهندێك و ره‌خنه‌گرێك توانييان نوسه‌ران بتۆقێنن. جارێكى دى بابڕوانينه بارودۆخى ئه‌وكاته‌ى كهنوسهرێكى كوردى وه‌ك (عه‌بدولخالق مه‌عروف) ده‌رده‌كه‌وێ و كتێبێك ده‌نوسێ و ئه‌و بارودۆخه‌ش كه‌ئێستا چه‌ندين كتێبى له‌وه‌ى ئه‌وى به‌رهه‌مهێناوه, ئه‌وكاته‌ى عه‌بدولخالق دهينوسى هه‌موو بواره‌كانى سياسى و شارستانى و ئابوورى و فه‌رهه‌نگى و..تاد جياواز بوون له‌گه‌ڵ ئێستاى پڕ لهسهربڕينى ئايينى و پڕ له‌گروپى تيرۆرستى كهبهفهرمى له‌كوردستاندا ناسراون, له‌رووى سياسييه‌وه ده‌سه‌لآتى ئيرهابى ئيسلامى ئه‌وسا له‌ئێستا ئارامتر بوو, ئه‌گه‌رچى له‌ناوه‌ڕۆكدا يه‌ك شتن به‌لآم له‌شێوه‌دا جياوازيان هه‌يه..!! گۆرانكارييهكان شايسته‌ى خوێندنه‌وه‌ن نه‌ك بارودۆخ, له‌زه‌مه‌نێكدا كه عه‌بدولخالقى تێدابوو ئيسلامييه‌كان هێزى ئاشكرا‌و به‌و شێوه‌يه‌ى ئێستا جبهخانهيان نه‌بوو له‌به‌رامبه‌ريشدا ساڵى هه‌شتاكان كهمهعروف تێيدا ده‌ژيا ده‌سه‌لآتى تۆتاليتارى حوكمى كوردستانى ده‌كرد و ئه‌و كاته چه‌قۆيه‌ك به‌س بوو بۆ سه‌ربڕين, كه‌چى كتێبێك به‌رهه‌م هات, به‌لآم ئێستا پێچه‌وانه‌يه, ئێستا رۆژانه چه‌وساندنه‌وه‌ى ئايينى گه‌وره‌يه و روو لهزيادبوونهو له‌به‌رامبه‌ريشدا چه‌ندين به‌رهه‌مى وه‌ك ئه‌وه‌ى ئه‌و دێنه كتێبخانه‌كانه‌وه.. زه‌مه‌نى عه‌بدولخالق ژن تيرۆر و كوشت و بڕ ده‌كرا, ئێستاش به‌هه‌مان شێوه, به‌لآم زه‌مه‌نى عه‌بدولخالق به‌راورد به‌م سالآنه‌ى دوايى ئێستا ژن زياتر ده‌كوژرێت, له‌به‌رامبه‌ريشدا ئه‌و رووبهرووبونهوهيهى ئێستا له‌ئارادا هه‌يه بهئيسلامييهكان به‌راورد بهئهوسا گه‌لێك زۆرتره. ئه‌مه‌ش ئه‌و بۆچوونه‌ى من ده‌سه‌لمێنێت له‌به‌رامبه‌ر هه‌بوونى چه‌وساندنه‌وه‌ى زياتر و بارودۆخى نائارام تاكى بيرمه‌ند بيركردنهوهو نوسينى كاريگه‌رتره. رێژه‌ى كوشت وبڕى ژنان له‌ساڵى هه‌شتاكاندا كه‌م بووه و له‌دواى راپهڕينهوه بووه بهرووبارى خوێن, واته هێزى ئيسلامى له‌هه‌شتاكاندا كه‌م بووه و له‌ئێستادا زۆر..!! كه‌واته له‌هه‌شتاكاندا يه‌ك نوسهرى ره‌خنه‌گر (عه‌بدولخالق مه‌عروف) دروست ده‌بێت و له‌م سالآنه‌ى دواييدا زۆر..!! له‌هه‌ر شوێنێك چه‌وساندنه‌وه‌و سه‌ركوتكردنى سه‌رهه‌ڵدانى بير‌ى ئازادى زۆرتر بوو له‌وآ رووبه‌رووبوونه‌وه زياتر ده‌بێ. ئه‌مه‌ش به‌ره‌به‌ره به‌و ئاقاره چووه, ده‌نا زۆر لهئازاديخوازان تيرۆر كراون و زۆرێكيش ده‌ربه‌ده‌ر بوون ياخود لهنوسينهكانيان پاشه‌كشێيان كردووه, ئێستا واى لێهاتووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ديموكراتييهت به‌ره‌و فێربوون و گه‌شه‌كردن ده‌چێ نه‌ك گروپێك به‌ڵكو چه‌ندين گروپى كۆنپارێز به‌هه‌موو چهكدارو راگه‌ياندن و شمشێربهرزكردنهوهكانيان ناتوانن ماملانێى حهقيقى له‌گه‌لأ بانگهشهدهرانى ديموكراتيدا بكه‌ن و توندوتيژييهكانيان ئه‌نجام نادات به‌ده‌سته‌وه. ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى له‌م سالآنه‌ى دواييدا تيرۆر كراون و ئه‌و به‌رهه‌مه زۆرهوهى كه‌وتۆته به‌رچاو به‌راورد بهسالآنى هه‌شتا زۆرتره, ته‌نانه‌ت كاريگهرييهكان به‌سه‌ر هه‌موو به‌رهه‌مه هونهرييهكانيشهوه هه‌بووه‌و ئه‌و به‌رهه‌م و جمهورهى له‌ساڵى نه‌وه‌ده‌كاندا ده‌ركه‌وت زۆر له‌هه‌شتاكان زياتره. ئه‌و بارودۆخه‌ى مه‌به‌ستانه زياتر په‌يوه‌ندى به بارى ئابوورييه‌وه, په‌يوه‌ندى به‌زانست و بيناسازى و تهكنهلۆجياو تاوانه‌وه هه‌يه نه‌ك فكر و داهێنان و رووبه‌ڕوبوونه‌وه.
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌يى : ئايا خيتابى ده‌سه‌لآتى كوردى جۆره ئاوێته‌يه‌كى نييه له‌نێوان عه‌لمانييه‌ت و ئاييندا كه‌هه‌ندێك جار جياكردنهوهى هێڵه‌كان ئاسته‌نگ بێت؟؟ بۆ نموونه ده‌سه‌لآتى كوردى بێده‌سه‌لآتى خۆى له‌ئاست كێشه‌كه‌ى تۆدا نيشاندا ئيتر چ ئومێدێك ده‌مێنآ كهئيديعاى عه‌لمانييه‌ت ده‌كات هاوكات تواناى پاراستنى فه‌زاى پێشڤه‌چوونى مهعريفى و عهلمانييهتى نييه؟! پێت وانييه له‌ئاست مه‌سه‌له‌كه‌ى تۆدا جۆره تهنازولێكى بۆ ره‌وته ئيسلامييه‌كان كردبێت..؟
مه‌ريوان هه‌ڵه‌بجه‌يى : سه‌ره‌تا حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌وه بڵێم حزبه‌كانى كوردستان له‌واقعدا به‌ره‌و عه‌لمانييه‌ت هه‌نگاويان ناوه ئه‌مه‌ش قسه‌ى زۆرى له‌سه‌ره, بۆ پرسيارهكهشت له‌ناوه‌رۆكدا خۆى وه‌لآمى خۆى ده‌داته‌وه.. لهراستيدا هه‌ركام له‌به‌رنامه‌ى حزبه غهيره ئيسلامييه‌كانى كوردستان بگريت نزيك و دوور نه‌يانويستووه ئاوێته‌بوون له‌نێوان خۆيان و ئايين و ئايينزاكاندا دروست بكه‌ن, به‌ڵكو ئه‌وه كۆمه‌ڵگايه ناچاريان ده‌كات مل بۆ ئه‌و واقيعه كه‌چ بكه‌ن, كۆمه‌ڵگا ئايينپهروهرهكان به‌فكرو مه‌عريفه شوێنكه‌وته‌ى ئايينه‌كان نه‌بوون تالهرێگهى ديالۆكهوه و له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونى قۆناغه يه‌ك له‌دوا يه‌كه‌كانى شارستانييه‌ت و په‌يڕه‌وو پرۆگرامى حزب و ياسا زهمهنييهكان واقعييهتيان بگۆڕدرێت, هه‌موو ئاكارو رهفتاريان بهويراسه و كلتورێكى دێرينه‌وه پهيوهستهو هه‌موو كاتێكيش ده‌يانه‌وێت هه‌مان رووكار له‌به‌رامبه‌ردا ببيننه‌وه, له‌برى ئه‌وه دابونهرێتێكى مهحكهميان له‌ناو پێگه‌ى كۆمه‌ڵگادا داچه‌قاندووه و كلتور‌و شارستانييه‌تى كۆنى ئايين له‌ناو كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا ره‌گى داكوتاوه و په‌يوه‌ندييه‌كى توند‌و تۆڵى به‌ده‌وروبه‌رى خۆيانه‌وه بۆ مێژوو هه‌يه.. له‌ئێستادا هێز و شێوازى سياسى ئيسلامى لهجيهاندا لهكامڵترين تۆتاليتارێتيدايه, گروپه ئيسلامييه‌كانى ناوه‌وه‌ى كوردستانيش بێشه‌رمن لهدركاندنى ئه‌م راستيانهو تێز‌و حزبى كورديش به‌تايبه‌ت حزبه مۆدێرنه ديموكراتيخوازهكان ئه‌م واقيعه باش ده‌بينن, گه‌رچى جار جار ناچارده‌كرێن و شه‌ڕى كلتورى رزيو ده‌كه‌ن به‌لآم هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌ى ئه‌و حزبانه له‌م ئاوێته بوونه‌دا له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت له‌به‌رامبه‌ر شهڕكردنيان بهئيسلامييهكان مزگه‌وتيش دروست ده‌كه‌ن, لهئيسلامييهكان زياتر كار بۆ بوژاندنه‌وه‌ى پێگه ئايينييه‌كان ده‌كه‌ن, يارى بهرهسمييهتى جه‌ژنه‌كان ده‌كه‌ن, مهولونامه به‌رز ده‌نرخێنن و كه‌سايه‌تى گه‌وره‌يان به‌شداريان تێدا ده‌كات, يه‌كێتى زانايان دروست ده‌كه‌ن و قورسايى بهقسهيان ده‌ده‌ن, به‌راورد به‌دروستكردنى بيناكان مزگه‌وتمان زياتره له‌نه‌خۆشخانه, سه‌ره‌تاى كردنه‌وه‌ى تى ڤى و راديۆكانيان به‌دروشمى ئايينى ده‌ستپێده‌كات, تهكيهو كورسي پياوماقولان له‌به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كان زياترن, له كوردستاندا ئه‌و رێزه‌ى له‌سه‌رۆك عه‌شيره‌ته‌كان دهگيرآ و ئه‌و پاره‌يه‌ى بۆ بوژاندنه‌وه‌ى پياو سالارى سه‌رف ده‌كرێت بۆ رێكخراوه‌كانى ژنان سه‌رف نابن, سه‌رۆك عه‌شره‌ت له‌سه‌رۆك رێكخراوێكى فه‌رهه‌نگى موحتهرهمتره, ئه‌وه‌ى له‌مانگى ره‌مه‌زاندا ته‌له‌فزيۆن و راديۆ عه‌لمانييه‌كان ده‌يكه‌ن خودى ئيسلامييه‌كان تواناى كردنيان نييه, كارێكيان كردووه به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى خه‌ڵك لهئايين دووربخه‌نه‌وه به‌ره‌و ئيسلامهتييان راده‌كێشن و دهرئهنجاميش ژماره‌ى حزبه ئيسلامييه‌كان زياتره له‌ژماره‌ى كتێبخانه‌كان..!! ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى خۆيان ده‌ته‌قێننه‌وه زياتره لهرۆشنبيرهكان, هه‌بوونى ئيسلامييه‌كان له‌رێكخراوه پيشه‌يى و مه‌ده‌نيى و ديموكراتييهكاندا بۆته مايه‌ى مه‌ترسى له‌سه‌ر دۆزى په‌روه‌رده‌ى ديموكراتى و بير له‌چاره‌سه‌ركردنى ناكه‌نه‌وه..! هه‌نگاو نانێن بۆ ئه‌وه‌ى رێژه و ژماره‌ى نه‌خۆشخانه‌و قوتابخانه و كتێبخانه‌كان له‌ژماره‌ى مزگه‌وت و تهكييهكان زياتر بێت. ئه‌مان هاتوون قورسايى زياتريان له‌سه‌ر رێكخراوه پيشه‌يى و رۆشنبيرييهكانه كه‌له‌سه‌دا نه‌وه‌دو نۆيان تهپيون نه‌ك پوكانه‌وه‌ى پێكهاته دێرينه‌كانى كۆمه‌ڵگا.. ئه‌مه‌ش هێجگار هه‌ڵه‌يه‌كى گه‌وره‌يه چونكه رێكخراوه‌كان موخاتهبهى نوخبه ده‌كه‌ن نه‌ك بيركردنه‌وه‌ى گشتى, چونكه ئێستا له‌ته‌واوى كوردستاندا رێكخراوێكى جددى نابينين كار بۆ بينينى ئه‌و واقيعه بكات كه‌كۆمه‌ڵگا تێيدا ده‌ژى! ئه‌مه هێجگار نامۆيه به‌فكرو چه‌مكى ياساى كۆن و نوێى ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتووخوازه‌كان, به‌و دهليلهى تا ئێستا تێزى حزبه كوردييه‌كان ئه‌و ئامادهييهيان له‌لاى ئه‌م كۆمه‌ڵگايه‌ى ئێمه دروست نه‌كردووه تاههنگاوى له‌و شێوه‌يه بنێن, من گومانم له‌سه‌ركه‌وتنى ئه‌م كاره نييه به‌لآم گومانم هه‌يه له‌وه‌ى له‌م ساته وه‌خته‌دا ئاماده‌ييه‌كان هه‌بن. چونكه به‌ڵگه‌كان له‌به‌ر ده‌ستدان و مه‌لا به‌شير و مه‌لا بهشيرهكان له‌كوردستاندا قيژه‌ى قيژى كۆنهپهرستييانه و درۆ‌و بوختانى نابه‌جێ و خورافه بلآودهكهنهوه كه‌چى ته‌له‌فزيۆنى كوردستان تى ڤى بۆ ماوه‌ى بيست وچوار سه‌عات له‌سه‌ر ره‌خنه‌يه‌كى راستى و زانستى حه‌مه سه‌عيد حه‌سه‌ن داخراوه.
تێبينييه‌كى وردم هه‌يه, ئه‌ويش ئه‌وه‌يه, بهدحاڵيبوونێكى زۆر گه‌وره هه‌يه كهگۆڕينى واقعيهتى تێزى كۆنپارێزى و پياوسالارى بهسياسهتى حزبه‌كان بسپێرين..!! مهنههجييهتى حزب ده‌لالاتى خۆى هه‌يه و گۆڕينى كۆمه‌ڵگاى كۆنه‌په‌رست بۆ دونياى هاوچه‌رخ و مۆدێرن په‌يوه‌ندى به‌پرۆسه‌ى په‌روه‌رده‌وه هه‌يه, په‌روه‌رده‌ى كۆمه‌ڵگاش په‌يوه‌ندى به‌حزبه‌وه نييه, حزب يه‌كێكه لهوهسيلهكان نه‌ك شته‌كان. ديموكراتى به‌په‌روه‌رده ده‌گۆڕدرێت چونكه ديموكراتى له‌ئه‌نجامى په‌روه‌رده‌وه به‌رهه‌م دێت و خودى ديموكراتى يانى په‌روه‌رده‌كردن ئينجا موماره‌سه‌كردن. باپرسيارێك بكه‌ين, زياتر لهههزارو چوارسه‌د ساڵه لهكۆمهڵگاكهى خۆمان و كۆمه‌ڵگا ئيسلامييه‌كاندا شه‌ره‌ف لهناوگهڵى ژناندا ده‌بينرێت, ئه‌مه چ په‌يوه‌ندييه‌كى به‌حزبه‌وه هه‌يه.؟؟ زياتر لهههزارو چوارسه‌د ساڵه ژن سه‌رده‌بڕدرێت, چ په‌يوه‌ندييه‌كى بهيهكێتى و پارتييه‌وه هه‌يه.؟؟ ئه‌گه‌ر يه‌كێتى و پارتى و ته‌واوى په‌رله‌مانتاره‌كان له‌ناو بڕگه‌و ماده‌كانى ياساى سزادانيشدا ياساكانى دژ به‌ژنان بگۆڕدرێن و ئه‌و ياسايانهى لهبريان داده‌نرێن كه‌ته‌واو پشتگيرى ژنان ده‌كات له‌و باوه‌ڕه‌دام هه‌تا ره‌فتارو ئاكارو دابونه‌رێت و بيرۆكه‌ى ئيسلامييه‌كان بمێنآ, هه‌تا هه‌ڕه‌شه‌و تۆقين و تيرۆر و شه‌مشه‌مه‌كوێره بمێنآ هه‌ميشه شه‌ره‌ف لهناوگهڵى ژناندا ده‌مێنێته‌وه‌و خانم و خاتونهكان به‌رده‌وام سه‌رده‌بڕدرێن و نه‌ك حزبێك به‌ڵكه سه‌دان و هه‌زاران حزب گۆرانكارى بهپڕتاوى نه‌وعى دروست ناكه‌ن. ئه‌وه چه‌ند ساڵه رێكخراوه‌كانى ژنان و ئافره‌تان و خانمان و خاتونهكان و ئه‌م ناوانه له‌كوردستاندا هه‌ن, له‌ساڵى ههشتاكانيشدا يه‌ك رێكخراوى ژنانه‌ى به‌عسى هه‌بوو, گه‌ر كه‌سێك لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كى مه‌يدانى بكات زۆر به‌ئاسانى بۆى ده‌رده‌كه‌وێت ژماره‌ى ئه‌و ژنانه‌ى له‌م سالآنه‌ى دواييه‌دا تيرۆر و ئه‌تك كراون زۆر زۆر زۆر له‌وه زياتره كهلهههشتاكاندا هه‌بوون, ياخود با به‌شێوه‌يه‌كى تر به‌راورده‌كه بكه‌ين, له‌م سالآنه‌دا و له‌ژێر سێبه‌رى سياسه‌تى ئه‌م حزبانه ئايا ژماره‌ى چالاكى نه‌وعى ئه‌م رێكخراوه ژنانييهكان زياتره يان ژن كوشتن؟؟؟ بێگومان ژن كوشتن. ئه‌قڵى پياوسالارى و خاوه‌ن شهرهفهكان چه‌قۆ لهملى ئافره‌ته‌كان ده‌سوون كه‌چى رێكخراوه ژنانييهكان ململانێى حزب سالارى ده‌كه‌ن و ئه‌و ده‌سه‌لآته‌ى پێياندراوه به‌ده‌ستى خۆيان وه‌ك چه‌پكه گوڵێك دهيبهخشنهوه به‌پياو..!! دوژمن و پياوكوژهكانى ناو حزب ئاشت بوونه‌ته‌وه‌و ده‌ستيان لهملى يهكتردايه كه‌چى هێشتا رێكخراوه به‌ناو رۆشنبيرى و پيشه‌يى و جه‌ماوه‌رى و ديموكراتييه‌كان خه‌به‌ريان نه‌بۆته‌وه و ههڵتهى حزب سالاريانه..!! ئه‌مه‌ش ئه‌و ههڵهيهيه كهئاوێته بوونى بهناچارييانهى عهلمانييه سهقهتهكهى لاى خۆمان و خيتابى ئيسلامييه‌كانه, چونكه ئه‌مه خواستى سه‌ره‌كى و هيواو ئامانجى ئيسلامگهراكانه. تاچه‌ند كۆمه‌ڵگا په‌رته‌وازه بێت گه‌راى ئيسلامى زياتر ده‌چێنرێت.. تاچه‌ند حزب بيه‌وێت به‌ناوى ئيسلامى راستهقينهوه قسه بكات, خۆى بكات به‌ده‌م راستى ئيسلامى حهقيقى و يه‌كێتى زانايانم بۆ گه‌وره بكات و بهئيسلامييهكان بڵێت ئێوه ئيرهابين و ئيسلامى راسته‌قينه نين ده ئه‌وه‌نده ده‌ربار به‌م مهسهلهيه خزمه‌ت بهتێزى ئيسلامييه‌كان ده‌كات. گه‌ر ده‌سه‌لآت بيه‌وێت به‌ئايه‌ت و حه‌ديس گفتوگۆ له‌گه‌لأ ئيسلامييه‌كاندا بكات هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دۆراندويهتى.. ئيسلامييه‌كان به‌هێزى شمشێرى خوێناوى ئه‌م مهعمايهيان خوڵقاندووه, بۆ هه‌ر مهعمايهكيش ده‌يان ده‌قى پيرۆزت بۆ ريز ده‌كات. بۆ نموونه زۆرێك له عه‌لمانييه‌كان چونكه دهقيان نه‌خوێندووه‌ته‌وه ده‌ڵێن سه‌ربڕين له‌ئيسلامدا نييه و ئيسلام له‌و ره‌فتاره‌وه دووره, له‌كاتێكدا بۆ سه‌ربڕين و شێوازه‌كانى سه‌ربڕين چه‌ندين ئايهتى بۆ ته‌رخان كراوه..! تاخيتابى ده‌سه‌لآتى كوردى موجامه‌له‌ى ئيسلامى بكات هه‌ميشه هێڵه سه‌ره‌كييه‌كان تێكه‌ڵ به‌يه‌كتر ده‌بن و جياكردنه‌وه‌يان مه‌حاڵ ده‌بێت, ئێستا له‌كوردستاندا زۆر به‌ئاسته‌م ده‌توانين شێوه و شێواز‌و ره‌فتاره‌كانى ئيسلاميي له‌حزبه‌كان جيا بكه‌ينه‌وه. ئايدۆلۆژيا بۆ خۆى وايه و پێكهاته‌ى حزب وه‌ك پێكهاته‌ى ئايينى يه‌ك وێنه‌ى هه‌يه..!! ئايين له‌سه‌رى سه‌ره‌وه خوا‌و دواى ئه‌و قورئان و دواى ئه‌و پهيامبهر و خهليفه و سه‌حابه و ئيمان‌دار دێت, ئايدۆلۆژياش له‌سه‌ره‌وه لهجياتى خوا سه‌رۆك يان سكرتێرى حزب و دواى ئه‌و لهجياتى قورئان په‌يڕه‌وو پرۆگرام و دواتر له‌جێى پهيامبهر و خهليفه و سه‌حابه و ئيمان‌دار ده‌سته‌ى كارگێڕى و مه‌كته‌بى سياسى و كادر و ئه‌ندام دێت. لهپێكهاتهدا يه‌ك شێوه‌ن.. به‌لآم داواكارى و خاڵى بنه‌ڕه‌تى له‌م ره‌هه‌نده‌دا گرنگ ئه‌وه‌يه كار‌و ئامانج جياواز بێت و ئه‌مه‌ش جگه لهتروسكايى شتێكى ئه‌وتۆ نابينرێت چونكه تائێستا ده‌سه‌لآت نه‌يتوانيوه له‌قاڵبى بيركردنه‌وه‌ى ئيسلامى ده‌رچێت.. ده‌يه‌وێت بزانآ مه‌به‌ستى فلآنه په‌يامى ئيسلامى چييه, به‌لآم ئاماده نييه له‌هاوارى ئه‌و گه‌نجه تێبگات كهلهگوندهكهيدا ئاره‌قه‌ى شين و مۆرى كردووه و قسه‌ى هه‌يه. ئاماده نيه و تاقه‌تى نييه و تێناگات له‌و فه‌رمانبه‌ره‌ى جگه له‌كاره‌كه‌ى خۆى گه‌لێك باشتر و زۆر تواناى زياترى هه‌يه و ده‌توانآ ده‌ورى ئيجابى زياتر بگێڕێت, به‌لآم له‌گه‌لأ ئيسلامييه‌كاندا موجامه‌له ده‌كات و گوێيان لێده‌گرێت, به‌وێنه‌ى مه‌لا و سه‌ره‌ك خێلأ و باوكسالارهكان ئاماده نييه گوآ لهقريشكهى ژنان بگرآ و بزانآ چى ده‌ڵێ و بۆچى هاوار دهكاو بۆچى خۆى ده‌سوتێنێت..! ده‌سه‌لآت موجامه‌له‌ى ئيرهابييهكان ده‌كات كهمێژوويان پڕه له‌خوێن به‌لآم ئاماده نييه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ فايه‌ق گوڵپى و پارته‌كه‌ى بكات كهلهلاپهڕهكانى ئه‌م حزبه نوێيه نه‌ك سه‌ربڕين به‌ڵكو وێنه‌ى يه‌ك چه‌قۆى تێدا نه‌كێشراوه, ئه‌م ئاوێته‌بوونه ئه‌گه‌رچى سه‌پاندن و ناچاريى كۆمه‌ڵگايه به‌لآم ده‌سه‌لآت لهبهردهميدا بێ‌توانا و نه‌زانه, له‌شاره‌كاندا خۆيان مه‌لآس داوه و قه‌زاو ناحيهو گونده‌كانيان له‌نه‌خشه‌ى بيركردنه‌وه‌ى خۆيان‌دا سڕيوهتهوهو تهسليمى ئيسلامييه‌كانيان كردووه ئه‌مه‌ش ئه‌و ئامانجهيه كهئيسلامييهكان ئاوا كه‌به‌ئاسانى ده‌ستگيريان بووه خوێنى له‌پێناودا ده‌ڕژن.
حزبه سياسييه‌كانى كورد تووشى نه‌خۆشى ده‌روونى بوون له‌جۆرى شيزۆفرينيا دوێنى دوژمنترين دوژمن بووه‌و ئه‌مڕۆ دۆسترين دۆسته, ساڵێك له‌گه‌ڵ ئيسلامييه‌كاندا شه‌ڕ ده‌كا و به‌لێشاو حزبۆكه دروست ده‌كات و ساڵێكى دى ده‌ستى له‌مل ئيسلامييه‌كان دهئالآنآ و ده‌كه‌وێته وێزه‌ى حزبۆكهكان..!! ئه‌مه‌ش هه‌مان واقعييهتى مێژووى ئيسلامييه‌كانه له‌گه‌لأ هۆزه‌كانى دهوروبهرىخۆى.! هه‌ندێك لهسياسيهكانمان به قسه‌كردن خۆيان بهفريادرهسى چه‌وساوه‌كان ده‌زانن و له‌ژێره‌وه‌ش به‌ره‌فتار جه‌للادن.!! ئه‌مه‌يه حه‌قيقه‌تى ئاوێته‌بوونى خيتابى كوردي له‌گه‌لأ ئيسلامييه‌كاندا چونكه لهئاوهزى ئه‌م پهروهردهيهياندا هه‌ڵگرى ئه‌و ره‌فتارانه‌ن كهئيسلامييهكان موماره‌سه‌ى ده‌كه‌ن. لهبڵندگۆى ميحرابى راگهياندنيانهوه له‌لايه‌كه‌وه ئامۆژگاريمان ده‌كه‌ن و له‌لايه‌كى ديكه‌وه له‌جێى چاكسازى و گۆرينى سيستمى په‌روه‌رده دێن باس له‌گه‌نده‌ڵى كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن و تاكه‌كان خه‌تابار ده‌كه‌ن نه‌ك خۆيان و سياسه‌تيان, به‌وێنه‌ى ئه‌و مهلايهى وه‌عزى خه‌ڵكى ده‌دات كهسهريان كز بكه‌ن و سه‌يرى ژنى كه‌س نه‌كه‌ن و پاره‌ى زياده وه‌رنه‌گرن چونكه چڵكى ده‌سته, كه‌چى خودى خۆى زۆرترين قسه دهكاو لهجياتى يه‌ك ژن چوار ريز دهكاو لهجياتى يه‌ك موچه وه‌ربگرێ بهمارهكردن وه‌رده‌گرێ, ته‌لآق وه‌رده‌گرێ, زه‌كات وه‌رده‌گرێ, مهولونامه وه‌رده‌گرێ, له‌پرسه‌دا وه‌رده‌گرێ, لهسوڵحى عهشايهريدا وه‌رده‌گرێ و دواتر ده‌ڵێ ئه‌وه له فه‌زڵی خواوه‌یه ئه‌ويش كۆمه‌ڵگا تاوانبار ده‌كات نه‌ك خۆيان و ئاينيان. ئه‌م شێوه بيركردنه‌وه‌يه زۆر به‌خراپى به‌ناو زۆربه‌ى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگادا شۆڕبۆته‌وه‌و له‌هه‌ردوو خيتابهكهشدا تاك تاوانباره و ئه‌نجاميش ئه‌وه‌يه هه‌موو توشى نه‌خۆشى كه‌رته جودايى ده‌بن و لهجياتى ئه‌وه‌ى چه‌ندين نه‌خۆشخانه‌ى دهروونيشمان هه‌بێت يه‌ك دانه‌مان ههيهو لهجياتى يه‌ك زيندانيش چه‌ندين زيندانمان هه‌يه..! له‌ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتووخواز و عهلمانييهكاندا زۆرترين تاوانباره زيندانه‌كان ئه‌و دهسهلآتدارانه بوون كه‌پێشتر لێپرسراوێتييان هه‌بوو, له‌ده‌وڵه‌ته ئايينى و ئيسلامييهكانيشدا زۆرترين تاوانباره زيندانييه‌كان خه‌ڵكى ره‌ش و رووتن و به‌شێوه‌يه‌كى شاز باسى به‌رپرسێكى بچوك ده‌كرێت..!! ئايا ئه‌م بيرۆكهو ره‌فتارانه ئايينى نين؟؟ ئايا هه‌مان ئه‌و وێنه‌يه نييه كهمهلاكانمان لهمزگهتهكاندا له‌لايه‌كه‌وه ئامۆژگارى ئيمانداران ده‌كه‌ن و له‌لايه‌كى ديكه‌شه‌وه نه‌هامه‌تى و سه‌رگه‌ردانى ده‌ده‌نه‌وه به‌رووى خه‌ڵكيدا و به‌دۆزه‌خ زهندهقيان ده‌به‌ن..؟؟ زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا باس له‌كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و ديموكراتى و ئازادى و سه‌ربه‌ستى ژنان ده‌كه‌ن خودى خۆيان سه‌رۆك عه‌شره‌تن..!! به‌هه‌مان وێنه‌ى ئه‌و مهلايهى بهدارحهيزهرهكانيهوه ئهلحهمدى ده‌كرد به‌مێشكى منداڵه بهريئهكاندا له‌زانكۆ مامۆستا هه‌بووه لهكۆليجهكهيدا به‌ده‌مانچه‌وه موحازهرهكهى وتووه‌ته‌وه,..!! ئاوێته‌بوون له‌مه زياتر ئه‌بآ چى بێت.؟! هه‌روه‌ك چۆن مه‌لاكانمان لهجياتى مزگه‌وت چه‌ك و شمشێريان پێيه و خه‌ريكى داڕشتنى پيلانى شه‌ڕى ده‌سه‌لآتن هه‌رئاواش مه‌ڵبه‌ندو لقه‌كان و به‌رپرسى داموده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت لهجياتى سياسهتمهدارو كه‌سى شياو پڕاوپڕن لهپێشمهرگهى كۆن و شه‌ڕكه‌ر..!! نموونه زۆرن و ته‌نها له‌شێوه‌ى قسه‌كردنى ده‌ره‌كيدا جياوازن و لهرهفتاردا گه‌ر به‌جه‌سته‌ش تێكهلآو نه‌بووبن ئه‌وا بهبيركرنهوه ئاوێته‌ى يه‌كن. بۆ مه‌سه‌له‌كه‌ى منيش حه‌قيقه‌تێك هه‌يه گه‌رچى لاى هه‌ندێك تاڵه به‌لآم وتنى و دركاندنى پێويسته, ئه‌ويش ئه‌وه‌يه ده‌سه‌لآت ته‌نازولى بۆ ره‌وته ئيسلامييه‌كان نه‌كردووه به‌ڵكو ته‌سليم به‌كۆمه‌ڵگا بووه, ته‌سليم بهواقعييهتێك بووه كه‌هه‌زار ساڵه به‌سه‌ر ئه‌م كۆمه‌ڵگايه‌دا سه‌پاوه و گه‌ر وابزانين به‌چه‌ند ساڵێك ده‌توانين له‌ژێر كاريگه‌رييه‌كانى ده‌رچين ئه‌وه بيركردنهوهيهكى سه‌قه‌ته, بۆ نموونه گه‌ر هه‌ر ئێستا يه‌ك گروپى ئيسلامى له‌ناو كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا نه‌مێنێت و باره‌گاكانيان فڕێبدرێنه زبڵدانى مێژووه‌وه بايى دوو سه‌د ساڵى ديكه مزگه‌وتمان هه‌يه و به‌درێژايى ئه‌م دوو سه‌د ساڵه‌ش نابينى دهسهلآتێك جورئه‌تى ئه‌وه بكات يه‌ك مزگه‌وت بڕوخێنێ مه‌گه‌ر خۆى بڕوخێ..!! ئه‌وه‌تا لهرانييه يه‌ك كتێبخانهى تێدايه به‌نيازن بيڕوخێنن بۆ ئه‌وه‌ى رێستورانێك له‌شوێن دروست بكه‌ن, ئه‌گه‌ر بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و شارستانييه‌ت رێستوران دروست ده‌كرێت ده‌بوو له‌سه‌ر پارچه زه‌وييه‌ك دروستيان بكردايه ياخود مزگهوتێكيان بۆ بڕوخاندايه نه‌ك شوێنى فكر‌و زانست و مه‌عريفه‌ى بۆ ته‌خت بكه‌ن. ئه‌مه چ ده‌ستورو رێسا‌و ياسايه‌كه كه‌له ماده ياساييه‌كانى به‌عسدا هاتووه هه‌ر كه‌س مزگه‌وتێك دروست بكات له‌كۆمه‌ڵێك باجى ده‌خل و كه‌سابه‌ت رزگارى ده‌بێت؟؟ جا كه‌ئه‌م ياسايه تا ئێستا به‌رقه‌رار بووه ئه‌دى بۆچى لهبهرامبهريدا ياسايه‌ك نه‌بوو بڵێ هه‌ر كه‌س كتێبخانه‌يه‌ك ياخود نه‌خۆشخانه‌و قوتابخانه‌يه‌ك دروست بكات نيوه‌ى باجى لێدهسهنين؟؟ هه‌روه‌ها نابينى ده‌قێك په‌راوێز بكرێ مه‌گه‌ر خۆى له‌به‌رده‌م گۆڕانكارييه شارستانييهكاندا لهبيربچێتهوه..!! هه‌موو شته‌كان له‌كۆمه‌ڵگا ئيسلامييه‌كاندا موقه‌ده‌سن, په‌ڕۆى دره‌ختى به‌ناو پياوچاكانى ئيسلامى و په‌ڕۆى حزبه‌كان وه‌ك يه‌ك موقه‌ده‌سن, مه‌لا و عه‌مامه‌به‌سه‌ر و سه‌رۆك خێلأ و سه‌رۆك حزب وه‌ك يه‌ك موقه‌ده‌سن, لهراستيدا زۆر له‌لام سه‌يره بته‌وێت گۆرانكارى نه‌وعى لهكۆمهڵگايهكدا دروست بكه‌يت كه‌هێشتا له‌و كۆمه‌ڵگايه‌دا سيواك به‌كارده‌هێنرێت، له‌و باوه‌ڕه‌دام گه‌ر حوشتر له‌ناوچه‌كه‌ماندا هه‌بوايه كه‌س سوارى پاسى خه‌ته‌كان نه‌ده‌بوو كهههتا پڕ نه‌بێت ناڕوات..!! ده‌سه‌لآت لهكۆمهڵگايهكى ئاوادا ده‌ژى و نابێت له‌چاوى خۆمانه‌وه بڕوانينه گشتى, بيركردنه‌وه‌ى نوخبه جياوازه له‌ره‌فتارو ئاكارى گشتى, من بۆ خۆم نازانم به‌هه‌ڵه‌دا ده‌چم يان..نا به‌لآم شێوازى به‌ده‌نگه‌وه هاتنى حزبه‌كان بۆ كێشه‌كه‌ى من جۆرێك له‌جۆره‌كان به‌باشم داناوه, ئه‌مه‌ش قسه‌ى زۆرى له‌سه‌ره‌و ره‌نگه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌له‌ناو كێشه‌كه‌دا خودى خۆمى تێدا بوبێت, راستييهكهشى ئه‌وه‌يه كهلهدهروونمدا به‌رگه‌ى ئه‌و رووبهرووبونهوهيهم نه‌ده‌گرت خوێنى تێدا بڕژێ..!! پێموايه ده‌سه‌لآتى كوردى ئاقلآنهتر له‌لوبنان و پاكستان جوانتر له‌وان مامه‌له‌ى له‌گه‌لأ رووداوه‌كاندا كرد, چونكه له‌وێ چه‌ندان كه‌س خه‌ڵتانى خوێن بوون, به‌لآم لێره خوێن له‌په‌نجه‌ى كه‌س نه‌هات كه‌ئه‌مه ئامانجى هه‌موومانه. مه‌به‌ستمه ئه‌وه بڵێم گه‌ر كه‌سێك ويستبێتى له‌رێى ئه‌م كێشهيهوه به‌هێز ده‌مكوتى ئيسلامييه‌كان بكات خوێندنه‌وه‌كه‌ى بۆ بارودۆخه‌كه كورتى هه‌ڵهێناوه, به‌تايبه‌تى يه‌كێتى نيشتمانى به‌م ئه‌زموونه‌دا تێپه‌ڕيوه‌و له‌ساڵى نه‌وه‌ده‌كاندا به‌م قۆناغه تێپه‌ڕى كرد‌و ئه‌نجام سه‌دان كوژراوى به‌رهه‌مهێنا, كه‌من پێموايه هه‌ڵه‌يه‌كى گه‌وره‌ى كردووه, من دڵنيام گه‌ر وه‌ك ئێستا بير‌ى لێبكردايهتهوهو بهياساو ململانێى فكرى و موماره‌سه‌كردنى ديموكراتييهتى حهقيقى رووبه‌رووى ئيسلامييه‌كان ببوايهتهوه ئێستا زۆر لهقۆناغهكهى تێپه‌راندبوو. له‌لايه‌كى ديكه‌وه سياسه‌تى ئه‌وان په‌يوه‌ندى نييه بهههڵچوونى ده‌ره‌كى, خوێندنه‌وه‌ى لايه‌نه پۆزهتيڤهكانى ئه‌م رووداوه گه‌لێك لهسلبياتهكانى زياترن, بۆ نموونه ئه‌گه‌ر چى ئيسلامييه‌كان له‌رووى شێوازه‌وه له‌به‌رامبه‌ر كتێبه‌كه‌ى مندا سه‌ركه‌وتووبوون, سه‌ركه‌وتن به‌و مانايه‌ى توانيان هه‌موو شێوازهكانيان به‌كاربهێنن, هه‌ر له‌رۆژنامه‌و ته‌له‌فزيۆن و راديۆوه تاده‌گاته مزگه‌وت و خۆپێشاندان و هه‌ڕه‌شه‌كردن, له‌به‌رامبه‌ريشدا له‌رووى فكرييهوه ئازاديخوازه‌كان برديانهوه, چ ئه‌وه‌ى كه‌بۆ هه‌موو لايه‌ك ده‌ركه‌وت ئيسلامييه‌كان وه‌لآمى زانستى و لۆژيكييان پێنييه چ ئه‌وه‌ى له‌م مهسهلهيهدا بۆ يهكهمينجار له‌مێژووى فه‌رهه‌نگى كورديدا ئازاديخوازه‌كان يه‌ك ده‌ست و يه‌ك ده‌نگ وهلآميان دانه‌وه‌و نه‌يانهێشت مه‌رامى ئيسلامييه‌كان بگاتهجآ و ره‌نگه له‌ئێستادا رهنگدانهوهيهكى ئه‌وتۆ نهبينرێت به‌لآم له‌داهاتوودا سه‌ركه‌وتنێكى فكرى گه‌وره ده‌رده‌كه‌وێت. ئيسلامييه‌كان به‌هه‌موو هێزێكى خۆيانه‌وه هاتنه سه‌ر شه‌قام و بهئيعترافى خۆشيان گه‌وره‌ترين هه‌ڵه‌يان كردووه. دۆراندنى سه‌ره‌كى هه‌ڵه‌ى ئيسلامييه‌كان بوو نه‌ك بردنه‌وه‌ى ئازاديخوازه‌كان. دانبه‌وه‌دا ده‌نێم كهئيسلامييهكان لهرهفتاردا سه‌ركه‌وتووبوون, به‌لآم كێشه‌كه لهوهدايه لهفكرو مهعريفهدا دۆڕاون.
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌يى : به بۆچوونى تۆ لايه‌نێك, حزبێك, مه‌زهه‌بێك, لهلاوازيدا په‌نا بۆ توندوتيچى ده‌بات يان لهبههێزيدا..!؟؟ ياخود ئه‌و بۆچوونه په‌يوه‌ندى به‌سروشتى ئه‌و لايه‌نه‌وه هه‌يه كهئيرهاب ده‌كاته ئامانجى؟؟
مه‌ريوان هه‌ڵه‌بجه‌يى: سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم توندوتيژى ته‌نها له‌سه‌ر ئيسلام موڵك نييه, مێژووى سه‌ده‌كانى ناوه‌راست له‌ئه‌وروپادا كهمهسيحييهت چى له‌كۆمه‌ڵگا كرد له‌بير به‌شه‌رييه‌ت ناچێته‌وه, ئێمه بيستومانه له‌سه‌ده‌ى شانزهههمى دواى زاييندا شه‌پۆلێكى توندڕه‌وى ئه‌وروپاى مه‌سيحى گرته‌وه كه‌له‌وه‌و پێش وێنه‌ى نه‌بووه، شاره‌كان كه‌وتنه كێبه‌ركێى پێكهێنانى چه‌ندين دادگاى پشكنين كه لهئيسپانياوه سهريههڵدابوو. با له‌م كاره‌ساته ئايينيه ورد ببينهوه كه‌دكتۆر كامل النجار باسى ده‌كات, له‌ساڵى 1553دا ئيدانه‌ى پزيشكێكى ئيسپانى كرا كهلهسويسرا كارى ده‌كرد و بهههرتهقه تاوانبار كرابوو، ئه‌م پزيشكه (ميكائيل سرفيتيوس) دادگايى كرا كهبهزويندێتى بسوتێنرێت, له27ى ئۆكتۆبه‌رى 1553 سزاكه‌ى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. فه‌ره‌نسا به‌هه‌مان شێوه له‌ناو چنگى دادگاكانى پشكنيندا بوو، پياوانى كهنيسهى فه‌ره‌نسا وا هه‌ستيان كرد سويسرا به سوتاندنى (سرفيتيوس) خهلآتێكى گه‌وره‌ى له‌لايه‌ن خواوه وه‌رگرتووه هاتن په‌يكه‌رێكى (سرفيتيوس)يان دروست كرد و پاشتر سوتانديان تاله‌و پاداشته‌ى خوايه بێبه‌ش نه‌بن كهدهيبهخشێ به‌و كه‌سانه‌ى بێباوه‌ڕان ده‌سوتێنن. له‌كاتى سوتاندنهكهدا پێشه‌واكه‌يان (ميلانكتون) له‌گوتارێكدا سوپاسگوزارى خواى كرد به‌سزادانى ئه‌و پياوه بێباوه‌ڕه‌و وتى: سوتاندنى به‌ڵگه‌يه بۆ خۆپاراستن و ته‌وبه‌كردنى خه‌ڵكى سويسرا. ته‌نها يه‌ك كه‌س جورئه‌تى كرد به‌رگرى لێبكات ئه‌ويش (جوريس البازي) بوو، به‌لآم بهرگرييهكانى به‌ناوى خواستراوه‌وه بلآودهكردهوه، كاتێكيش مردو ده‌ركه‌وت ئه‌وبووه ساڵى 1566 گۆڕه‌كه‌يان ههڵدايهوهو لاشهكهيان ده‌رهێناو سوتانديان. هه‌موو حزب و گروپ و لايه‌نێكى سياسيش له‌دونيادا لهبێهێزيدا په‌ناى بۆ توند‌و تيژى بردووه, هه‌شبووه لهبههێزيدا په‌ناى بۆ بردووه, هتله‌ر له‌وپه‌ڕى هێزدا په‌ناى بۆ تهندوتيژى برد, به‌لآم له‌ته‌واوى دونيادا و به‌درێژايى مێژوو هيچ لايه‌نێكى سياسى وه‌ك هێزه ئاينييه‌كان په‌نايان بۆ توند‌و تيژى و ئيرهابى نه‌بردووه, ته‌نانه‌ت له‌كاتى ئه‌وپه‌ڕى دهسهلآتيشدا هه‌ميشه شمشێريان به‌ده‌سته‌وه بووه..!! ئيسلامييه‌كان قاره‌مانى مێژوون و مه‌دالياى يهكهمينيان له‌گه‌ردنى خۆيان داوه و له‌هه‌موو شێوازه‌كاندا له‌م پرۆسه‌يه‌دا له‌پێشه‌وه‌ى پێشه‌وه‌ن. نموونه زۆر زۆرن.. له‌مێژووى ئيسلامييه‌كاندا و له‌كاتى دهسهلآتدا له‌هه‌ر شوێنێك ره‌خنه هه‌بووبێت پاش ماوه‌يه‌ك ره‌خنه‌گره‌كه دوچارى توند‌و تيژى بۆته‌وه, ئه‌وان ئاوا بكوژى خهليفه عه‌لى ده‌كوژنه‌وه: له‌پێشدا هه‌ردوو ده‌ستى ده‌بڕنه‌وه, دواتر هه‌ردوو قاچى ده‌بڕنه‌وه, دوايى زمانى ده‌بڕن, ئينجا چاوه‌كانى هه‌ڵده‌كۆڵن, لهكۆتايشدا سه‌رى ده‌بڕن. له‌سه‌رده‌مى خهليفه (المعتچد بالله) ره‌خنه‌گرێك به‌ناوى (محمد) ده‌هێنن و هه‌رچۆن ئاژه‌ڵ كه‌وڵ ده‌كرێت ئه‌ئاوا كه‌وڵى ده‌كه‌ن تا ده‌مرێت. (ابن عگاش)ى ره‌خنه‌گر ده‌هێنن له‌پێشدا پێسته‌كه‌ى دهگورن تا ده‌مرێت دواتر پێسته‌كه‌ى وه‌ك تووتن ده‌برژێنن. ئه‌مه چه‌ند نوونهيهكى زۆر زۆر كورتن و با به‌راوردى بكه‌ين, ئه‌م دهسهلآتانه هێزيان هه‌بووه و لهبێهێزيدا نهيانكردووه, خاپوركردنى پهيكهرهكهى بووزا له‌ئه‌فغانستان له‌كاتى دهسهلآتدا بوو, يانزه‌ى سێپتێمبه‌ر ده‌سه‌لآتى ئيسلاميمان نيشان ده‌دات و مێژووشمان بير ده‌خاته‌وه, ئه‌و گۆڕه بهكۆمهلآنهى ئێستا هه‌ن له‌مێژووى ئيسلامييهكانيشدا هه‌بووه و ره‌فتاره‌كه له‌پاشماوه‌ى ئه‌وانن و مێژوو ناتوانآ رووداوه‌كه‌ى به‌نى قورهيزه له‌بير خۆى بباته‌وه, ژماره‌ى ئه‌و به‌رهه‌ڵستكارانه‌ى لهزيندانهكهى حه‌جاجى كوڕى يوسفى سهقهفي ئيسلاميدا مردوون به‌ده‌يان هه‌زار له ژن و پياوو مندالأ مه‌زه‌نده كراوه, ئه‌مه چ جياوازييه‌كى له‌گه‌ڵ زيندانه‌كه‌ى نوگره‌سه‌لماندا هه‌يه كه تێيدا ده‌يان هه‌زار ئينسانى كورد له ژن و پياوو مندالأ ژێر لمى بيابان كران..؟؟ ئه‌مانه جۆره ئاكارێكن كهپهيوهندييهكى توندوتۆڵيان بهكلتوورهوه هه‌يه, په‌يوه‌ندييان بهئهقڵێكى دهشتهكييهوه هه‌يه كه‌به‌هۆى په‌روه‌رده‌كردنى به‌رده‌وامه‌وه هه‌ميشه لهبرهودايه, ئه‌وه‌ى ده‌مه‌وێت لێره‌دا راستى بكه‌مه‌وه ئه‌وه‌يه كهپهنابردن بۆ توندوتيژى و تيرۆر له‌ئيسلامدا په‌يوه‌ندى به‌بوونى هێز يان بهنهبوونيهوه نييه, به‌ڵكو په‌يوه‌ندى بهعهقيدهوه هه‌يه, ئه‌مه جيهادهو ئه‌ركي پێنجههمه لهروكنهكانى ئيسلام و له‌دواى نوێژ‌و رۆژوو زه‌كات و حه‌جه‌وه هاتووه.. جاران ئيرهابكردن وه‌سيله بووه كه‌چى ئێستا لهفكرى ئيسلامگهراكاندا بووه به‌ئامانج, ره‌هه‌ندێك لهروقعهى فكرى ئه‌ماندا هاتۆته كايهوه كهمانهوهى تێزى ئيسلامى وابه‌سته بێت به‌كارى تيرۆرستى و هه‌ركات ئه‌م ديارده ئيسلامييه كۆتايى پێ هات واته كۆتايى بهئيسلامگهراكان له‌ناوچه‌كه‌دا هاتووه و رووه‌و ناوچه‌يه‌كى ديكه مل ده‌نێن كه‌هێشتا شارستانييهتيان لهدواوهيه و له‌هه‌موو بواره‌كاندا كۆمه‌ڵگايه‌كى ته‌واو داڕماون. ئيرهاب له‌كۆمه‌ڵگاى كورديدا چ وه‌سيله بێت چ ئامانج په‌يوه‌سته به‌كلتورى دهشتهكييانهى ناسيۆناليستى ئيسلامييه‌وه, ئه‌و كلتوره درێژه‌ى پێدراوه‌و كتێبى (مێژووى توندوتيژى خوێناوى له‌عێراقدا) سه‌ربڕين ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ زه‌مه‌نێكى زۆر كۆن. ئه‌م حهقيقهته كه‌سانێك لێيان رۆشن نييه كهشارهزاى مێژووى ناسيۆناليستهكان نين و ههمهجيانه به‌رگرى ده‌كه‌ن و دهيكهنه وهسيلهيهكى هێجگار گه‌وره بۆ داڕمان و پوكانه‌وه‌ى هه‌ر ده‌وڵه‌تێكى عه‌لمانى گه‌ر له‌ناوچه‌كه‌دا سه‌ر هه‌ڵبدات. كارنه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م تێزه ئه‌گه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ى ديموكراتى نه‌بێت ئه‌وا كوێركردنێتى, به‌مانا بهربلآوهكهى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پوكانه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تێكى عهلمانييه كهدهيهوێت سه‌رهه‌ڵبدات. وه‌ك عه‌لى وه‌ردى لهكتێبهكهيدا باسى ده‌كات كۆمه‌ڵگاى ئيسلامى له‌سه‌ر دووڕوويى (ئيزديواجييهت) په‌روه‌رده ده‌كرێت. ئه‌م قسه‌يه‌ش زۆر راسته, گه‌ر بڕوانينه ده‌روونى كه‌سايه‌تى كۆمه‌ڵگا ئايينيه‌كان هه‌موو يه‌كێك له‌به‌رامبه‌ر كارێكى چاكه داواى پاداشت ده‌كات و هه‌ر كات زانى پاداشت ناكرێت روو لهبهرژهوهندييه بالآكان وه‌رده‌چه‌رخێنێ و كار له‌سه‌ر بهرژهوهنييه تايبه‌تيه‌كانى خۆى ده‌كات, ئه‌م جۆره بيركردنهوهيهش به‌شێكه لهتيرۆركردنى تواناكان. دۆگماكردنى فكر‌و قه‌تيس كردنى بيركردنه‌وه تيرۆركردنه. بۆچى ئێمه كه‌باسى تيرۆر ده‌كه‌ين ته‌نهاو ته‌نها هێزه توندره‌وه‌كان وه‌بير خۆمان ده‌هێنينه‌وه؟؟ ئايا يه‌كگرتووى ئيسلامى كه‌خۆى بهرێكخراوێكى ميانڕه‌و نيشان ده‌دات ناچێته ناو ئه‌م موعادهلهيهوه؟؟ تيرۆر ته‌نها به‌چه‌ك و شمشێر ناكرێت, هه‌بوونى يه‌كگرتووى ئيسلامى له‌كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا واته تيرۆركردنى سهرهتاييانهى فكرى پێشكهوتوخوازانهى مه‌عريفه‌ى كوردى و تيرۆركردنى بنه‌ما سه‌ره‌تاييه‌كانى ديموكراتى له‌ناوچه‌كه‌ماندا, يه‌كگرتووى ئيسلامى ده‌ربار به‌هه‌نگاونان بۆ ئازادى وه‌ك سێگۆشهكهى به‌رمۆدا وايه و هه‌ر كه‌س بچێته ناوى بهدهقهكانيان ونى ده‌كه‌ن, ئايا ون بوون تيرۆركردنى خود نييه؟؟ ئه‌گه‌ر..نا جگه لهئامادهكردنى تاك بۆ توندوتيژى و ره‌وانه‌كردنيان بۆ به‌ربه‌ره‌كانى ديموكراتى و رووبه‌رووبونه‌وه‌ى ئازادييهكان يه‌ك داهێنانى فكرى و كرانه‌وه‌مان له‌و گروپه نه‌بينيوه. ئه‌وه‌ى يه‌كگرتوو ده‌يكات له‌گه‌لأ ئه‌و هێرشه توندوتيژيانهى ئێستا ئيسلامييه‌كان پێى ناسراون هيچ جياوازييه‌كيان نييه, هه‌ر ئه‌وه‌نده‌يه يه‌كگرتوو به‌نموونه‌ى ئيخوانه‌كانى ديكه له‌برى شمشێر سه‌ركوتكردنى بيركردنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن, ژه‌هر به‌سه‌ر بيركردنهوهدا ده‌ڕژن.. بهمانايهكى ديكه لهجياتى جه‌سته ئه‌قلأ ده‌كوژن, كهئهقڵيش كوژرا يانى بيرۆكه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنى ديموكراتى و دروستبوونى كۆمه‌ڵگايه‌كى مه‌ده‌نى و پێكهێنانى ده‌وڵه‌تێكى عه‌لمانى و ژيانى ئازاد هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تيرۆر كراوه. له‌ئێستاى واقعيهتى كوردستان و جيهاندا يه‌كگرتوو له‌كوردستان و ئيخوانه‌كان لهجيهاندا خهتهرترين رێگرن له‌به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنى ديموكراتيدا نه‌ك رێكخراوى قاعيده..!! ئێستا له‌م كوردستانه ده‌ربار بۆ پێكهێنانى ده‌وڵه‌تێكى عه‌لمانى پێشكه‌وتووخواز يه‌كگرتووى ئيسلامى لهرێكخراوى قاعيده ترسناكتره.. هه‌ر كه‌س ئه‌م حهقيقهته نه‌زانێت گه‌مژه‌يه..!! با نموونه بهێنمه گۆڕێ, له‌كاتى شه‌ڕه خوێناوييهكهى يه‌كێتى نيشتمانى و بزوتنه‌وه‌ى ئيسلامى له‌ده‌ڤه‌رى هه‌ڵه‌بجه يه‌كێتى ته‌نها حسابى بۆ هێز كرد و هێزى به‌كارهێنا, پێى وابوو ئيسلامييه‌كان به‌هێز له‌ناوده‌چن, كاتێك به‌خۆى زانى له‌ده‌ره‌وه‌ى هێز تيرۆرى فكرى هه‌يه و له‌و ماوه كورته‌دا يه‌كگرتوو عهشاماتێكى ئه‌وه‌نده زۆرى له‌خۆ كۆكرده‌وه كه‌بۆ ده‌يان ساڵى ديكه كاريگه‌رييان له‌سه‌ر ره‌وتى گۆڕانكارييه‌كان هه‌بێت. ياخود ئه‌و حه‌مله گه‌وره‌يه‌ى ئيسلامييه‌كان دژ به‌ئازادى كرديان و كتێبێكى منيان بۆ ئه‌و مهسهلهيه قۆسته‌وه و تێيدا رۆژنامه‌و راديۆو ته‌له‌فزيۆن به‌كارهێنراو رێپێوانيان كرد‌و له‌مزگه‌وته‌كانه‌وه هاواريان بۆ كرد له‌سه‌ره‌تادا كادره‌كانى يه‌كگرتوو مهسهلهكهيان خرۆشاندو بهنزينهكهيان ڕشت..!! ئيسلاميى هه‌ميشه توندوتيژى به‌كار ده‌هێنێت, چ له‌ده‌سه‌لاتدا بێت و چ لهبێهێزيدا, گرنگ ئه‌وه‌يه ماناكانى توندوتيژى ته‌نها لهتهقينهوهو تيرۆركردندا نه‌بينين به‌ڵكو سه‌ركوتكردن, كوشتنى تواناكانى تاك, به‌ستنه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا بهكۆنهپهرستييهوه, په‌نابردن بۆ چيرۆكه خورافييهكان, بێئيرادهيى, دۆگماى ئه‌قلأ بهخهتهرترين توندوتيژى و ئيرهابى بزانين. تيرۆركردنى ئه‌قڵ بهوهسيله هه‌نووكه‌ييه‌كان مۆدێلێكى نوێى توندوتيژى ئيخوانه‌كان و هاوپشتيوانيانه, شهكهتكردنى جه‌سته‌ش له‌مێژووى مرۆڤايه‌تيدا هه‌بووه, مێژووى ئيسلاميش تا لهدهسهلآتدا بێت ئه‌هوه‌نتره و لهبێدهسهلآتيدا گه‌وره‌ترين جه‌للاد بووه, ئه‌مه‌ش كلتورێكى دێرينى پێش ئيسلام بووه كه‌چى تائێستاش هه‌ر ماوه و كاريگه‌رى ئه‌و كلتوره درێژه‌ى هه‌يه چونكه گوتارى ئه‌م ئايينه هه‌ڵگرى ماناكانى ئه‌م كلتوورهن, ئه‌وه‌نده به‌سه له‌ئه‌وروپادا ئيسلامييه‌كان ببينرێن پێيان ده‌گوترێت ئوسامه‌و لهكوردستانيش به‌شێخ زاناكان, ئه‌گه‌ر..نا ئه‌وه‌تا ده‌يبينين لهولآتهكهماندا به‌شه‌ر سه‌رده‌بڕن و يه‌ك حزبى ئيسلامى به‌شێوه‌يه‌كى عهلهنى ئيقليمى و جيهانى ئيدانه‌ى ناكه‌ن و خۆيان له‌م كلتوره نائينسانييه پاك ناكه‌نه‌وه..! كه‌واته ئه‌م حزبانه‌ش هه‌ڵگرى هه‌مان كلتورن, لهئايهتهكانى (پێنج و بيست ونۆى سوره‌تى ته‌وبه) ئاماژه بهتۆقين و بۆسه‌و كوشت و بڕى بێ‌پاساو كراوه. لهئايهتى (الانفال12)دا باسى سه‌ربڕين كراوه‌و ئاماژه‌ش به‌م ئايه‌ته غه‌زالى ده‌ڵێت ئههوهنترين كوشتن له‌ئيسلامدا سهربڕينه. ده‌قێكى پيرۆز هه‌ڵگرى ئه‌م ره‌وته پڕ له‌توندو تيژييه بێت تۆ بڵێى ئێمه چاوه‌ڕوانى چه‌پكه گوڵيان لێبكه‌ين.!؟؟
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌يى : له‌م ماوه‌يه‌ى پێشوودا كتێبێكت به‌ناونيشانى (سێكس و شه‌رع و ژن له‌مێژووى ئيسلام‌دا) بلآوكرده‌وه و تێيدا وه‌ك ره‌خنه زۆرێك لهبهسهرهاتهكانى مێژووى ئيسلامت باس كردووه, گه‌ر ئايينى ئيسلام هێنده ئايينێكى موتهكاميل و مه‌زنه و وهرامى هه‌موو پرسياره‌كانى لايه بۆ له‌ئاست ئه‌و كتێبه‌ى تۆدا وهراميان هه‌ڕه‌شه بوو؟؟ ئايا ئيسلام وه‌ك دين لهههناويدا هه‌ڵگرى تۆوى توندوتيژييه ياخود به‌رهه‌مى ئيماندارهكانه.!؟؟
مه‌ريوان هه‌ڵه‌بجه‌يى : پرسيارهكهت ده‌كه‌م به‌دوو به‌شه‌وه: به‌شێكيان كتێب و هه‌ره‌شه, ئه‌وى ديكه تۆوى توندوتيژى.. سه‌باره‌ت به‌وه‌ى دووهه‌م: له‌لاى ئيسلامييه‌كان ئيسلام شارستانييهتێكى گه‌وره‌يه, ئه‌م ئايينه موته‌كامل و مه‌زن و گه‌وره‌يه و وه‌لآمى هه‌موو پرسيارێكى پێيه, به‌لآم ئه‌مه بۆچوونه په‌يوه‌ندييه‌كى توندوتۆڵى بهعهقيدهوه هه‌يه و له‌بيرى ئيمانداردا ره‌گى داكوتاوه و په‌يوه‌ندى بهلۆژيكهوه نييه, وێنه خه‌ياڵييه ته‌قليدييه‌كانى ئايين كهلهزهنى مرۆڤى زه‌مه‌نى كۆندا هه‌بوو يه‌كسان نييه به‌و وێنانه‌ى كه‌ئێستا بهپهنجهو فڵچه و ته‌كنه‌لۆژيا ده‌كێشرێن. بهمانايهكى دى وه‌ك لۆژيكى ئيپيستيمۆلۆجى ده‌ڵێ و وه‌ك ئايدياليزمى ميتافيزيكى پێى وايه (هه‌موو حهقيقهتهكان نه‌مر نين و هه‌ره‌س ده‌هێنن). كه‌واته ئه و شتانه‌ى به‌ر له1427 ساڵ حه‌قيقه‌ت بوو ئێستا هه‌ره‌سى هێناوه, له‌به‌رده‌م حه‌قيقه‌تى گۆرانكاريشدا زۆرێك له‌گروپه توندره‌وه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ سه‌ده‌كانى ناوه‌ڕاست و ده‌يانه‌وێت به‌هه‌مان ئه‌زموونى توندره‌وى مه‌سيحييه‌ت تێده‌په‌ڕن, تابۆيان بكرێت به‌خورافه ئه‌گه‌ر..نا بهتوندوتيژى.. له‌م سالآنه‌ى دواييه‌دا ده‌بينين هه‌وڵێكى بێ‌وچان هه‌يه بۆ دۆزينه‌وه‌ى فكر‌و داهێنانه زانستييهكانى ئه‌مڕۆ له‌ناو تێكستى ئايينى ئيسلام‌دا, ئه‌م مۆدێله سالآنێكه له‌كوردستاندا باوه, بۆ ئه‌مه‌ش لێره‌و له‌وێ هه‌ندێك ورده بابه‌ت كۆده‌كه‌نه‌وه‌و له‌گه‌ڵ تێكسته مێژووييه‌كانيان و ده‌قى قورئاندا دهيگونجێنن گوايه له‌ده‌رگاى مهعريفهيان داوه, هه‌ندێك شت ده‌نوسن كه‌پڕه لهپێچاوپێچ و له‌كۆتاييدا سهرتدهسوڕمێ له‌وه‌ى نوسينهكان شايسته‌ى خوێندنه‌وه‌ش نين و هيچ جياوازييه‌كى ئه‌وتۆيان نييه له‌گه‌ڵ ئه‌و مهلايهى كه‌هيچ لهمهعريفه نازانێ و كاروبارى ئايينى خۆشى ده‌بات به‌ڕێوه و وه‌لآمى پرسياريش ده‌داته‌وه. پێيان وايه له‌ناو تێكستى يه‌كه‌مى ئيسلام‌دا باس له‌هه‌موو شت كراوه وه‌ك لهئايهتى (59الا‌نعام) ئاماژه‌ى بۆ كراوه لێره‌دا ئه‌گه‌رچى ناههقييهك به‌هه‌موو ئه‌و ده‌ستكه‌وته زانستيانهى به‌ر له‌ئيسلام و دواى ئيسلاميش ده‌كرێ و هه‌موو داهێنانه‌كان بۆ خۆى ده‌دزێ, له مێژووى سه‌رهه‌ڵدانى ئيسلامه‌وه تا ئێستا هيچ داهێنانێكى زانستى يان مهعريفى يان بيرۆكه‌يه‌كى فه‌لسه‌فى له‌ده‌ست و مه‌چه‌كى شمشێر به‌ده‌سته‌كانى ئيسلاممان نهبينييوه, نه‌ك فڕۆكه, كارگه‌يه‌كى ده‌رزى درومانيشيان دروست نه‌كردووه.. هه‌ندێك دێڕى جوان له‌ده‌قدا ده‌بينين به‌لآم كێشه‌كه لهوهدايه كه‌ئه‌م په‌ره‌گرافه جوانانه لهحوكمى ئيسلام‌دا سڕاونه‌ته‌وه‌و نه‌گه‌يشتونه‌ته ئێمه و ناشگه‌نه ئێمه, گۆران هه‌ڵه‌بجه‌يى : ئايا ئه‌توانيت روونتر ئه‌م چه‌مكه‌مان بۆ روون بكه‌يته‌وه كه تۆ باسى لێده‌كه‌يت (مه‌به‌ستم ئه‌و ده‌قه جوانانهيه كهنهگهيشتونهته ئێمه و ناگه‌نه ئێمه)؟ مه‌ريوان هه‌ڵه‌بجه‌يى : له‌ده‌قه‌كانى قورئاندا چه‌ندين حوكم هه‌ن قسه له‌سه‌ر هێمنى و ئارامى و خۆشه‌ويستى و برايه‌تى و پێكه‌وه ژيان و..تاد ده‌كه‌ن, به‌لآم ئه‌مه تائه‌و ماوه‌يه بڕى كرد كه‌موسڵمانان له‌ناو مه‌كه‌دا بوون و هێشتا هێزو دهسهلآتيان نه‌بوو, هه‌ر له‌گه‌ڵ له‌ناو شارى مهدينهدا له‌بواره‌كانى ئابوورى و ساسى و سه‌ربازيدا پێكهاته‌يه‌كى تۆكمهيان بۆ خۆيان دروست كرد به‌شى زۆرى حوكمه‌كانى پێشووتر لهكارخران و لهجێيان زمان و حوكمى توندوتيژى هاته ئاراوه‌و ئه‌و شمشێره‌ى به‌رزيان كرده‌وه زۆرێك لهكۆمهڵگاكانيان كردووه بهگۆمى خوێن و تا ئێستاش داياننهناوه. كه‌واته ده‌قه جوانه‌كان بۆ ماوه‌يه‌كى كاتى بوون و قه‌تيس ماونه‌ته‌وه و حوكميان لێوهرناگيرێ و هه‌رگيز ناگه‌نه ئێمه.. دروشم شتێكه‌و ره‌فتار شتێكه‌و ئه‌نجاميش دياره, جگه لهكۆمهڵكوژى و گۆڕى به‌كۆمه‌ڵ هيچمان نهچنيوهتهوه, جگه له‌ره‌فتارى توندوتيژى, جگه له‌كوشتنى ژنان, جگه لهسهربڕين و ته‌قينه‌وه, لهفڕاندن و داواى فديه بۆ ئازادكردنى, جگه لهتيرۆركردن هيچ په‌ره‌گرافێكى ئه‌م شارستانييهتهمان پێنه‌گه‌يشتووه.. من زۆر دڵنيام له‌وه‌ى چ خه‌ليفه‌كانى راشدين و چ موسڵمانه‌كانى ئه‌و كاته زۆر زۆر له‌م ئيماندارانهى ئێستا به‌باوه‌ڕتر بوون, كه‌چى ده‌بينين هه‌ر به‌ده‌ستى ئيماندارهكان خۆيان خه‌ليفه‌ى يه‌كه‌ميان ده‌رمانخوارد كرد, خه‌ليفه‌ى دووهه‌ميان تيرۆر كرد, خه‌ليفه‌ى سێههميان به‌ئاشكرا گه‌مارۆى ماڵه‌كه‌يان دا‌و كوشتيان, خه‌ليفه‌ى چوارههميشيان تيرۆر كرد, له‌دواى ئه‌وانيشه‌وه مێژووى خه‌لافه‌تى ئيمپراتۆرييهتى ئيسلامى پڕ پڕه له‌كوشتن و پيلان و كوده‌تاى ناو خودى موسڵمانه‌كان, لێره‌دا خودى ئيماندارهكان تۆوى توندوتيژييان تێدا روواوه, ئايينهكهشيان ره‌گه‌كه‌ى به‌ناخى زه‌ويدا توند چه‌قاندووه. ره‌فتارى توندوتيژى به‌رهه‌مى پێش سه‌رهه‌ڵدانى ئيسلامه به‌لآم ئيسلام په‌ره‌ى پێداوه‌و بهئيعترافى خودى ئيسلامييه‌كان يه‌كه‌م شه‌ڕ لهمێژووياندا كردبێتيان خۆيان هێرشيان بردووه و هيچ شهرمێكيش له‌وه ناكه‌ن كه‌ده‌ڵێن كاروانێكمان له‌و شه‌ڕه‌دا بهتالآن برد و له‌ناو خۆماندا دابه‌شمان كرد, شه‌رم نايانگرێ به‌ناوى غه‌زاوه باسى داگيركردنى چه‌ندين ناوچه ده‌كه‌ن, ده‌رئه‌نجام مه‌رجه نه‌ك مه‌به‌ست..!! ئه‌وه‌ى سه‌ددام كردى له‌ئه‌نفاله‌كاندا و ئه‌وه‌ى هيتله‌ر كردى له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌كاندا چ جياوازييه‌كى هه‌يه له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆمهخوێناويهى ئيسلامييه‌كان له‌شاره‌زوور ڕشتيان و چ جياوازييه‌كى هه‌يه له‌گه‌ڵ بيركردنه‌وه‌ى حه‌ججاجى كوڕى يوسفى سه‌قه‌فى سه‌رده‌مى خه‌لافه‌تى ئه‌مه‌وی كه‌ژماره‌ى ئه‌وانه‌ى لهزيندانهكانى ئه‌م ناوبراوه‌دا مردوون به‌ده‌يان هه‌زار لهپياوو ژن و مندالأ مه‌زه‌نده كراوه..؟؟ ئه‌نجام كوشتن و ده‌ربه‌ده‌ركردنى ئينسانهكان بووه..!! ئيسلامييه‌كان قسهيهكيان ههيهو وه‌ك بڵێى هه‌نگوينيان له‌داردا دۆزيبێته‌وه هه‌ميشه دهيڵێنهوه و ده‌ڵێنه‌وه که ئيسلام هه‌زارو ئه‌وه‌نده ساڵه هه‌يه و كه‌س نه‌يتوانييوه بچوكترين ره‌خنه‌ى تێدا بدۆزێته‌وه, ئه‌م گوته‌يه زۆرێك لهمێشكى كاڵفامهكانى پوچ و دۆگما كردووه, له‌كاتێكدا گه‌ر به‌ناو به‌رهه‌مه‌كاندا بگه‌ڕێين نه‌ك ده‌يان و سه‌دان به‌ڵكو هه‌زاران ره‌خنه هه‌يه, وه‌ك چۆن تێكسته جوانه‌كانى ئايين نه‌گه‌يشتونه‌ته كۆمه‌ڵگا هه‌روه‌ها ئه‌م ره‌خنانه‌ش نه‌گه‌يشتونه‌ته كۆمهڵگاو ناشگه‌ن, له‌گه‌ڵ نوسينى كتێبێك يان ناميلكهيهك كوشتنێك يان تيرۆرێك رووده‌دات, له‌گه‌ڵ ههلآيسانى ده‌نگى ناره‌زايه‌تى رێكخراوێك به‌ناوى رۆژى له‌دايكبوونى پێشه‌واو مهولونامهو ره‌مه‌زان و جه‌ژنى قوربانه‌وه سهحوهيهك دروست ده‌كه‌ن كه‌چه‌ند مانگێك چالاكى رێكخراوه‌كان له‌كار بخات, ئێستا له كوردستاندا له‌گه‌ڵ هاوارى ژنێك ده شمشێر دروست ده‌كرێت, له‌برى كڕينى تهنورهيهكى ژنانه سه‌دان حيجاب بێ به‌رامبه‌ر دابه‌ش ده‌كرێت و تێزاب ده‌ڕژێنن, خۆ ئه‌گه‌ر گروپ دروست بوو تى ئێن تى ده‌ته‌قێته‌وه, به‌پێى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى له‌لامه موجاهيدهكانى ئه‌نصارى سوننه پێشمه‌رگه‌يه‌ك بهپهرهمێز ده‌سوتێنن, له‌مێژووشدا مرۆڤيان لهمێخ داوه, كه‌وڵيان كردووه, كۆمهڵكوژيان كردووه, به‌سه‌دان كه‌سيان پێكه‌وه سه‌ربڕيوه, هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ره‌خنه بووه, كه‌سێك قسه‌ى كردووه‌و زمانيان بڕيوه, شيعرێك نوسراوه‌و هه‌ر چوار په‌لى شاعيرهكهيان له‌بن هه‌ڵكێشاوه, فه‌توا له‌سه‌ر فه‌توا بۆ ره‌خنه‌گر ريز ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى رهخهنهكان نه‌گه‌نه شوێنى خۆى, ئيسلامييه‌كان له‌يه‌ك ناوچه‌دا ده‌يان مزگه‌وت و له‌يه‌ك شاردا سه‌دان مزگهتيان هه‌يه كه‌چى له‌ئاست يه‌ك كتێبى مندا چاوئه‌بڵه‌ق بوون, به‌و هه‌موو به‌ناو ڕۆشنبيرو رۆژنامه‌و ته‌له‌فزيۆن و راديۆو زانايانه‌وه په‌نايان برده شمشێر, ئه‌م كتێبه‌ى من نموونهيهكى هه‌ره بچوكى ره‌خنه‌كانى سه‌رده‌مه به‌رامبه‌ر بهئيسلام, لۆژيكى سه‌رده‌م هه‌رگيز له‌گه‌ڵ بيرو ره‌فتارى هه‌زارو سه‌دان ساڵ ناگونجێ و به‌رده‌ه‌وام ره‌خنه‌ى نوێ دروست ده‌بێت, كۆنهپارێزهكانيش به‌هه‌مان وه‌سيله‌ى مێژووى پڕ لهههقيقهتى خۆيان رووبه‌رووى ره‌خنه ده‌بنه‌وه كه شمشێر وه‌شاندنه, ئه‌دى كامه‌يه ئه‌و ئايينهى كه‌ده‌ڵێن موتهكامله؟؟ گه‌ر وايه بۆ وه‌لآمى كتێبه‌كه‌ى منيان نه‌دايه‌وه؟؟ گۆران هه‌ڵه‌بجه‌يى : گه‌ر ئاگادار بيت له‌لايه‌ن ده‌زگاى تيشكهوه بهناميلكهيهك وهلآمێكيان بلآوكردۆتهوه, تۆ چى ده‌ڵێيت؟؟
مه‌ريوان هه‌ڵه‌بجه‌يى : ئه‌و هه‌وڵه په‌ڕپوته له‌هه‌ر شتێك بكات له نوسين ناكات, ياخود له وه‌لآمى ره‌خنه ناكات.! ئه‌وه‌ى ئه‌و كتێبه‌ى خوێندبێته‌وه جگه له‌دوو مه‌به‌ست هيچى ديكه‌ى لێ تێناگات, مه‌به‌ستى يه‌كه‌م خوێنه‌ر تێده‌گات هه‌رچى رق و كينه و بوغز و تينى هێرشى خوێناوى هه‌يه له‌ده‌روون و ئاوهزى نوسهرهكهيدا كۆبۆته‌وه و گه‌ر به‌رده‌ستى بكه‌وم لهعهبدولخالق خراپترم پێده‌كات, مه‌به‌ستى دووهه‌ميش نوسه‌ره‌كه‌ى ويستوويه‌تى له‌رێى وشه سازييهوه ره‌خنه له‌هه‌موو كتێبه‌كه بگرێت..! ئه‌و دێت له‌رووداوێكى گه‌وره‌و دوور‌و درێژدا كه‌من چه‌ندين لاپهرهم بۆ نوسيوه و چه‌ندين سه‌رچاوه‌م بۆ هێناوه‌ته‌وه يه‌ك وشه يان دێڕێك ده‌دۆزێته‌وه‌و ده‌يكاته هه‌را و هێرش ده‌كاته سه‌ر كهسايهتيم. ئه‌و رێكخراوه‌ى ئه‌م پڕۆژه‌يه‌ى له ئامێز گرت ده كه‌س زياترن و له ته‌واوى كتێبهكهياندا وه‌لآمى يه‌ك ره‌خنه‌يان نه‌داومه‌ته‌وه..!! ئيسلامييه‌كان پاڵپشت بهياساكانى به‌عس ده‌ڵێن (ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر پوچى پێكهاتبێت هه‌مووى پوچه, جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م وشه‌يه لێره‌دا هه‌ڵه‌يه كه‌واته هه‌موو كتێبه‌كه‌ى مه‌ريوان هه‌ڵه‌يه.) له‌كاتێكدا ئه‌و وشه‌يه‌ى ئه‌وان كردوويانه به‌ره‌خنه له‌باسى سهرهكيدا نين و زياتر په‌يوه‌ندييان به شتى لاوهكييهوه ههيهو لهدهقهوه دووره‌و ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و وشه‌يه له‌و به‌شه‌ى دهربهێنيت هيچ لهمهبهستهكه ناگۆڕێت.!! كهدهگهينه كۆتايى كتێبه‌كه‌يان گومان له‌وه‌دا نامێنێته‌وه كهلهلايهكهوه نه‌يانتوانيوه يه‌ك له‌سه‌ر چوارى كتێبه‌كه‌ى من به‌درۆ بخه‌نه‌وه, له‌لايه‌كى تريشه‌وه وه‌لآمى ئه‌و ره‌خنانه‌م ناده‌نه‌وه كه‌تێيدا به‌روونى نوسيومن چ مه‌سه‌له‌ى سێكس بێت يان شه‌رعى ئيسلام بۆ ئافره‌تان.!! ئيسلامييه‌كان دوور‌و نزيك نه‌يانتوانيوه له‌سه‌ر ناوهڕۆك و ره‌خنه‌كانم, كه ده‌قى ره‌سه‌نى خيتابى منن, شتێك بنوسن شايه‌نى خوێندنه‌وه بێت. جگه له سوكايه‌تى به كه‌سێتى من ئهلفيان نه‌خسته سه‌ر باى ره‌وشتى توندوتيژييان. ئه‌مه‌يه ئيفلاسى فكرى ئيسلامگهرا, ئه‌وان زياتر لهچيرۆكهكاندا قسه‌يان هه‌يه و ئه‌وه‌ى كتێبه‌كه‌ى منيشى خوێندووه‌ته‌وه ئه‌و حهقيقهتهى بۆ ده‌رده‌كه‌وێت پاڵپشت به ده‌قى ره‌سه‌ن, به‌شى هه‌ره زۆرى نوسينه‌كانم خوێندنه‌وه‌ى قورئان و رهخنهيه, يان هاتوون دوور له‌و تهرجهمانهى که خودی ئیسلامییه‌کان بۆ قورئان كردویانه خۆيان بۆ خۆيان ته‌رجه‌مه‌ى ده‌كه‌ن و هه‌موو ئه‌وانى ديكه به‌هه‌ڵه ده‌زانن, هه‌مووشمان ده‌زانين كهنوسهرهكهى (عومه‌ر كه‌مال ده‌روێش) قه‌ڵه‌مێكى بچووكى دنياى مه‌عريفه‌ش نييه و دهزگاكهشيان له دژى من دروست كردووه‌و ده‌يانه‌وێت درێژه‌ى پێبده‌ن, كه‌واته كه‌س له پانتايي مه‌عريفه‌و ره‌خنه‌دا ناياناسێت و متمانه‌يان په‌يدا نه‌كردووه, ئه‌وه‌ى ئه‌وان نوسيويانه هه‌موو عه‌سرێك و هه‌موو رۆژانێكى هه‌ينى له‌مزگه‌وته‌كانه‌وه ده‌يڵێن و دهيڵێنهوه و هيچ شتێكى تازه‌ى تێدا نييه, من جه‌رگبڕانه وه‌لآمى ئه‌و كتێبه ده‌ده‌مه‌وه به‌ڵام كاتم ده‌وێت,
پێشتر وتومه‌و وه‌ك به‌ڵگه‌ش له‌رێى راگه‌ياندنه‌كانه‌وه بلآوكراوه‌ته‌وه و نوسيومه, مه‌رج نييه كتێبه‌كه‌م هه‌ر هه‌مووى راست و دروست بێت و له‌هه‌ڵه دوور بێت و كه‌موكوڕى تێدا نه‌بێت به‌ڵكو تێيدايهو له‌ئێستادا من پێمنهزانيون, به‌لآم ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجى من بێت دوو خاڵه يه‌كێكيان ده‌زگاى تيشكه كه‌له‌پشت ئه‌م پرۆژهيهوه وه‌ستاوه‌و به‌خۆيان نه‌زانيووه كه‌وتوونه‌ته چ هه‌ڵه‌يه‌كى گه‌وره‌وه چونكه ئه‌و كتێبه سه‌لماندنى راستييه‌كانى لاى منن, دووهه‌م خودى نوسهرهكانه تازه به‌تازه فێرى نوسين ده‌بن و نازانن چۆن وه‌لآمى من بده‌نه‌وه, له ئيفلاسى فكرديدا په‌نايان بۆ سوكايه‌تى من بردووه, به خۆيان نازانن ئه‌گه‌ر هه‌رچى تاوانى دونيا هه‌يه كردبێتم به هيچ شێوه‌يه‌ك په‌يوه‌ندى به كتێبه‌كه‌مه‌وه نييه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ههرچييهكيان كردبێت ئه‌وانيش وه‌ك من نوسينيان نوسيوهو شمشێريان به‌رز نه‌كردووه‌ته‌وه, لێره‌دا خۆم به‌به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم به‌هۆى منه‌وه فێرى وه‌لآمى نوسين بوون نه‌ك توندوتيژى. كێشه‌ى سه‌ره‌كى لێره‌دا ئه‌وه‌يه كهئيسلامييهكان تواناى دژايهتى كردنى چه‌مكه بنه‌ڕه‌تييه‌كانى فه‌لسه‌فه‌و كايه مهعريفييهكانيان نييه..!! چونكه له‌ناو ده‌قه پيرۆزه‌كانى ئيسلاميدا نه بنه‌مايه‌كى فه‌لسه‌فى و مهعريفى هه‌يه نه زانست.!! ئه‌وه راسته كه ئه‌وان به‌رده‌وام دژايهتى ده‌كه‌ن به‌لآم له‌سه‌ر حسابى كه‌سايه‌تى نه‌ك خوێندنه‌وه‌ى فكرى. هه‌ر كات ئه‌و ئيسلامييانه‌ى خۆيان به نوسه‌ر ده‌زانن چه‌مكى موقهددهسيان له مێشكياندا فڕێدايه ده‌ره‌وه ئه‌و كات هه‌موو لايه‌ك سووديان لێوه‌ر ده‌گرێت. ئايا ئه‌وه راسته شتێك جێى ره‌خنه بێت به‌لآم هه‌تا هه‌تايه نه‌توانين ره‌خنه بگرين چونكه موقه‌دده‌سه.؟؟ له راستيدا ئيسلامييه‌كان نايانهوآ له‌برى دابونهرێتى خورافى كۆمه‌ڵگايه‌كى مه‌ده‌نى و له‌برى ده‌سه‌لآت و ده‌وڵه‌تى تۆتاليتارييهت ده‌وڵه‌تێكى عه‌لمانى دروست ببێت. له‌مه‌وه له‌هه‌ر شوێنێك ره‌خنه هه‌بوو ده‌ڵێن ئه‌وه ره‌خنه نييه به‌ڵكو سوكايهتييه. له‌به‌رامبه‌ريشدا چاوكرانهوهيهك هه‌يه و لهپهرهسهندندايه, بۆ نموونه جياوازييه كۆمهلآيهتييهكان په‌يوه‌ندى بهكايه شارستانييهكانهوه هه‌يه, جياوازييه په‌روه‌رده‌ييه‌كان په‌يوه‌ندى بهكايه زانستييهكانهوه هه‌يه, جياوازييه فكرييهكان به ئازادييه‌وه, جياوازييه سياسييه‌كان بهفرهيي و يه‌كتر قبوڵكردنهوه, جيهانگيرى بهشۆڕشى ته‌كنه‌لۆجياوه, ئابوورى به‌بازاڕى ئازاده‌وه..تاد
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌يى : پرسيارێكم هه‌يه دوو بڕگه‌يه, بڕێك لهرۆشنبيران و زۆرێكيش له‌ره‌وته ئيسلامييه‌كان ده‌ڵێن ئامانجى مه‌ريوان هه‌ڵه‌بجه‌يى بۆ هه‌نده‌ران بوو كه‌ئه‌وه‌ش هاته دى, تۆ چ دهبێژيت؟؟ ئيسلامييه‌كان ده‌ڵێن تۆ سوكايهتيت بهموقهدهساتى ئيسلام كردووه كه‌له‌قورئان و فه‌رمووده‌دا خۆى ده‌بينێته‌وه, ئه‌وه‌ش بهلايانهوه هێڵى سووره‌و نابێت ته‌جاوز بكرێت.!!؟
كێشه‌ى سه‌ره‌كى ههڵلآى كتێبه‌كه‌م له‌م بيرۆكهيهوه سه‌ريهه‌ڵداوه كه من سوکایه‌تیم به ئیسلام کردووه, من نازانم زاراوه‌ى سوكايه‌تى له‌لاى ئيسلام چى ده‌گه‌يه‌نێت.!؟ من لهكتێبهكهمدا وتوومه ماره به‌جاش ئيهانهكردنێكى گه‌وره‌يه به‌ژن, ئه‌وان ده‌ڵێن راست نييه و ماره به‌جاش له‌ئيسلامدا نييه, من ده‌ڵێم ئه‌وه ئايهتهو له‌سوره‌تى البقره (230) نوسراوه‌و به‌پێى ئه‌م ئايه‌ته ئه‌گه‌ر هاتوو مێردێك سێ جار ژنه‌كه‌ى ته‌لآق دا بۆى نييه بيگێڕێته‌وه تا ئه‌م ژنه‌ى له‌گه‌ڵ كه‌سێكى تر جووت نه‌بێت, جائه‌گه‌ر ئه‌ويش ته‌لآقى دا ئه‌وكاته هيچ گوناهێكى تێدا نييه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لاى يه‌كتر. من په‌يوه‌نديم به‌وه‌وه نييه راڤه‌كاران چۆن ته‌فسيرى ئه‌م ئايه‌ته ده‌كه‌ن به‌لآم ره‌خنه ده‌گرم و ده‌ڵێم ئيسلام له‌برى ئه‌وه‌ى سزاى پياوه‌كه بدات چونكه پياوه‌كه تهلآقهكهى خستووه‌و هه‌ڵه له‌لاى پياوه كه‌چى ئيهانهى ژن ده‌كات و حوكمه‌كه‌ش ئه‌وه‌يه ده‌بێت ئه‌و ژنه له‌گه‌ڵ يه‌كێكى تر جووت ببێت, ره‌خنه ده‌گرم و ده‌ڵێم ئه‌م ناههقييه به‌رامبه‌ر به‌ژن بۆ؟؟ بۆ له‌به‌رامبه‌ر سزاى پياو كه‌رامه‌تى ژن ده‌شكێنن..؟؟ ئايا ئه‌م رهخنهيه سوكايهتييه يان حهقيقهته؟؟ له‌شفرۆشى به‌له‌شى كهنيزهكهوه ده‌كه‌ن و ئه‌م نهێنييهم به‌ئايه‌ت ئاشكرا كرد ئه‌مه سوكايهتييه يان حهقيقهته؟؟ سه‌لماندوومه ئيسلام نه‌يزانيوه ديارده‌ى نێرهمووكى چييه, ئه‌مه سوكايهتييه يان حهقيقهته..؟؟ يه‌كه يه‌كه شێوه‌ى ده‌ستكه‌وتنى ژنانى پهيامبهرم باس كردووه و وه‌ك مرۆڤێك له‌و پێشه‌وايه دوواوم و ئه‌مه‌ش به‌ئايه‌ت رێگه‌پێدراوه, ئه‌مه سوكايهتييه يان حهقيقهته..؟؟ باسى زيناو نێربازى و له‌شفرۆشى و ئيغتيساب له‌ئيسلامدا ده‌كه‌م و هه‌موويم به‌ئايه‌ت و فه‌رمووده‌ى سه‌حيح سه‌لماندووه, ئه‌مه سوكايهتييه يان حهقيقهته..؟؟ كاتێك سوكايه‌تى ده‌كه‌م كهبوختان بكه‌م, ئه‌وه سوكايهتييه به‌بێ ئايهت يان به‌بێ فه‌رمووده باسى روداوێكم كردبێت, ياخود له خۆمه‌وه رووداوێكى مێژوويم دروست كردبێت, ئه‌وه‌ى له‌لاى ئه‌وان قورس بوو ناوهێنانى كۆمه‌ڵێك وشه بوو كه‌ده‌بوو به‌شێوه‌يه‌كى ديكه بمنوسيبايه, بۆ نموونه ناوى عهورهتهكانم وه‌ك خۆى نههێنابايه, ئه‌مه‌ش په‌يوه‌ندى نييه بهئيسلامهوه به‌ڵكو په‌يوه‌ندى به‌شێوه‌ى نوسينى منه‌وه هه‌يه و منيش ئازادام چۆن ده‌نووسم, وه‌ك چۆن ئيسلامييه‌كان ئازادن له‌وه‌ى چۆن ئيهانهى ژنان ده‌كه‌ن, وه‌ك چۆن به‌ئازادى خۆيان ده‌ته‌قێننه‌وه و چۆنيان بوێت ئاوا مرۆڤ سه‌رده‌بڕن, وه‌ك چۆن ئازادانه هاتوون شه‌ره‌فى پياوه‌كانيان له‌نێوان ڕانى ئافرهتهكانياندا ده‌بيننه‌وه, وه‌ك چۆن ئازادن له‌وه‌ى به‌ناوى شه‌ره‌ف و حيجابه‌وه ژنان بخه‌نه ناو تورهكهوه, منيش ئازادم له‌وه‌ى وشه چۆن ده‌نوسم و هيچ كاتێكيش ئامادهنيم به‌دڵى ئيسلامييه‌كان بنوسم هه‌رگيزيش به دڵى ئه‌وان نانوسم..!! به دڵى ئه‌وانه نانوسم كه‌پێيان وايه بهنوسينى رۆژنامه بوونه‌ته نوسهرى چاك و بابه‌تى باش له‌خراپ جيادهكهنهوه, ئه‌و كۆلكه نوسه‌رو ئيسلامييانه باباش تێبگه‌ن له‌وه‌ى كتێبه‌كه‌م له‌لايه‌ن ليژنه‌يه‌كى پسپۆره‌وه ههڵسهنگێردراوهو لهڤێستيڤاڵێكدا ساڵى 2005 وه‌ك بابه‌ت و وه‌ك لێكۆڵينه‌وه‌ى زانستيش خه‌لآتى دووهه‌مى له‌سه‌ر ئاستى كوردستان پێبه‌خشراوه..!! ئه‌وانه‌ى وه‌ك ئيسلامييه‌كان بيردهكهنهوهو نوسينهكه به‌بازاڕى و سوكايه‌تى ده‌ده‌ن له‌قه‌ڵه‌م بابچن گوێبيستى قرخه‌قرخى ئه‌و ژنه بن كهچهقۆ لهملى ده‌سون و سه‌رى ده‌بڕن ئه‌و كات بێن و فێرم كه‌ن نوسين چۆن ده‌نوسرێت..!! ئه‌و كتێبه‌ى من سوكايهتييه ياخود سه‌ربڕين..؟؟ يان ته‌قينه‌وه..؟؟ يان ديكتاتۆرى..؟؟ يان سه‌پاندنى خورافه..؟؟ له‌لاى من چ فه‌ره‌نسا كهناهێڵێت له‌زانكۆكاندا كچان سه‌رپۆش ببه‌ستن چ ئيسلامييه‌كان كه‌به‌زۆر حيجاب به‌سه‌رياندا ده‌سه‌پێنن هه‌ردوولا سوكايه‌تى به ئافره‌تان ده‌كه‌ن و ئازادييه‌كانيان پێشێل ده‌كه‌ن. له‌كوێى كتێبه‌كه‌مدا باسم له‌په‌لوپۆ بڕين كردووه تاتۆمهتى سوكايهتييهكهيان سه‌ربگرێت؟ ئيسلامييه‌كان ناتوانن يه‌ك ره‌فتارى من له‌سه‌ر سوكايه‌تى بدۆزنه‌وه به‌لآم من ده‌توانم به‌هه‌زاران سوكايهتييهكان ده‌ستنيشان بكه‌م و ده‌يان ئايهت بۆ سوكايه‌تى ديارى بكه‌م.
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌يى : له نوسينهكاندا زۆر دڵگهرميت, بۆ..؟؟
مه‌ريوان هه‌ڵه‌بجه‌يى : چونكه كۆمه‌ڵگايه‌كى پڕ لهچهوساندنهوهى ئايينيم بينى, لهرۆژنامهكانهوه رۆژانه هه‌واڵى كوشتن و تيرۆركردن و سه‌ربڕينى ژنان و ئازاديخوازانم ده‌خوێنده‌وه, هێزى شه‌ڕم له‌دژى ديموكراتي بينى بۆيه ئه‌م كتێبه‌م نووسى. ههرچييهكيشم كردبێت وشه‌م نوسيوه و شمشێرم له‌كه‌س به‌رز نه‌كردووه‌ته‌وه.. ئه‌وان سالآنێكه له‌به‌رده‌م ره‌خنه‌دا پاساوى سوكايه‌تيكردن بهئيسلام به‌رز ده‌كه‌نه‌وه تاكۆمهڵێك ساويلكه له‌ده‌ورى خۆيان كۆبكه‌نه‌وه و خوێنى نوسه‌ره‌كانى پێ حه‌لآڵ بكه‌ن. ئه‌وان له‌ره‌خنه باكيان نه‌بوايه توند‌و تيژييان به‌كار نه‌ده‌هێنا, دڵنيام له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌كانم حهقيقهتيان نه‌بوايه هه‌ر زۆر زوو وه زۆر به‌ئاسانى ده‌يانتوانى ئاستى كتێبه‌كه سفر بكه‌نه‌وه, ئه‌وان به‌هه‌ڵه‌دا كه‌وتن, لهجياتى ئه‌وه‌ى به‌هاى كه‌م بكه‌نه‌وه گه‌وره‌يان كرد, لهجياتى ئه‌وه‌ى له‌بير خه‌ڵكى ببه‌نه‌وه كارێكيان كرد هه‌موو كه‌س پێى بزانێت. به‌پێى ئه‌و ئاماره‌ى له‌به‌رده‌ستدا هه‌يه له نێوان مانگى دوو تا مانگى حه‌وتى 2006 زياد له‌سه‌د هه‌زار كه‌س كتێبه‌كه‌ى خوێنووهتهوه, به‌م پێيه‌ش خودى ئيسلامييه‌كان گه‌وره‌ترين راگه‌ياندنيان بۆ كتێبه‌كه كردووه. بۆ مه‌سه‌له‌ى ئه‌وه‌ى گوايه بۆ هه‌نده‌ران ئه‌و كتێبه‌م نوسيوه كاتێك بۆچوونى ئه‌وان سه‌رده‌گرێت كه چيتر نه‌نوسم, ده‌بێ له‌مه‌شدا يه‌كه‌م كه‌س بم ئه‌و بۆچوونه‌يان له‌راستى خاڵى بكه‌مه‌وه و بيسه‌لمێنم كارى من بۆ هه‌نده‌ران نه‌بووه به‌ڵكو ره‌خنه‌كان جددين و وه سهلماندوشمه و هه‌ر له‌م ساڵه‌دا و له مانگى هه‌شتدا به‌رهه‌مێكى نوێم بلآوكرده‌وه كه كتێبێكه چوارسه‌دو نه‌وه‌د لاپهڕهيه. (خوێندنه‌وه‌يه‌كى ره‌خنه گرانه بۆ ئيسلام, نوسينى دكتۆر كامل النجار. وه‌رگێڕانى براى بچوكتان) ئه‌و كاته‌ى ئه‌م كتێبه‌م خسته كتێبخانه‌كانه‌وه له هه‌نده‌ران بووم. حه‌قيقه‌تێك هه‌يه له‌لاى كه‌سانى هوشيار شاراوه نييه, له‌زانست و لۆژيكدا هێڵى سوور نييه..!! بوونى هێڵى سوور له‌ئيسلامدا واته ئيفلاسى فكرى له‌به‌رده‌م ره‌خنه‌و پرسياردا..!! گه‌ر بگه‌ڕێينه‌وه بۆ سه‌ده‌كانى پێشوو, واته ئه‌و كاتانه‌ى كهماوهيهك پتر له سه‌د ساڵ به‌سه‌ر ده‌سه‌لآت و به‌سه‌ر كلتوري ئيسلام‌دا تێپه‌ڕ بووه, ده‌بينين له‌هه‌موو كاته‌كاندا به‌رهه‌ڵستكارێكى زۆر به‌ره‌وڕووى ئه‌م ئايينه بۆته‌وه, ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كهئيسلام نهيتوانيوهو ناتوانێت وه‌لآمده‌ره‌وه‌ى هه‌موو پرسياره‌كانى سه‌رده‌مى نوێ بێت. ناتوانێت وه‌لآمده‌ره‌وه‌ى ره‌خنه‌كان بێت.! گه‌ر لێكۆڵينه‌وه له‌سه‌ر چۆنييه‌تى دروستبوونى مه‌زهه‌به‌كان بكه‌ين ده‌بينين ئيسلامييه‌كان شانازييه‌كى گه‌وره به هه‌بوونى مه‌زهه‌به‌وه ده‌كه‌ن له‌كاتێكدا مه‌زهه‌ب بۆ وه‌لآمدانه‌وه‌ى پرسيارو ره‌خنه‌ى ره‌خنه‌گرانى مرۆڤه‌كان دروست بوو. هه‌ر له‌دواى مردنى پهيامبهرى ئيسلام كه كه‌متره له سه‌دو په‌نجا سالأ ديارده‌ى مه‌زهه‌ب ده‌رده‌كه‌وێت, مه‌زهه‌ب دوو ئه‌ركى سه‌ره‌كى له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت, له لايه‌كه‌وه وه‌لآمده‌ره‌وه‌ى ئه‌و پرسيار و رهخنانهيه كه‌له‌لايه‌ن چينوتوێژهكانهوه سه‌رهه‌ڵده‌دات, پرسيارێك كه‌كاتى خۆى له‌سه‌رده‌مى پهيامبهردا نه‌بووه‌و به‌هۆى گۆرانكارييه ساسى و ئابوورى و فه‌رهه‌نگى و لۆژيكى و گۆڕانكارييه كۆمهلآيهتييهكانهوه سهريههڵداوهو له‌هيچ گۆشه‌يه‌كى سه‌رچاوه‌كانى پێشترى ئيسلام‌دا وه‌لآمى نييه و نابێت, نه له قورئانداو نه له فه‌رموده‌دا, له لايه‌كى تره‌وه پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى كۆمه‌ڵگا ئيسلامييه‌كانى پێ ده‌پارێزرێت كه‌له‌و شوێنه‌دا دانه‌رى مه‌زهه‌به‌كه سه‌ريهه‌ڵداوه. ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت ئه‌وه‌يه ئه‌م مه‌زهه‌بانه‌ش له ناو خۆيان‌دا يهكتريان تهكفيرو تاوانبار كردووه. لێره‌دا با بڕوانينه مێژوو بزانين ئيسلام و له‌م مێژووهيدا چه‌ند ڕووداوى سه‌رنج ڕاكێشيان له و باره‌يه‌وه تۆمار كردووه, كهقابيلى ئه‌وه نين له‌بير بچنه‌وه, بۆ نموونه: ناكۆكى نێوان شافعى و حهنهفيهكان لهوولاَتى شام ئه‌وه‌نده گه‌وره بووه گه‌يشتۆته ڕاده‌يه‌ك شافعييه‌كان بچنهلاى موفتى وڵات و داوا بكه‌ن كهمزگهوتى گه‌وره‌ى شارييان بۆ بكات به‌دوو به‌شه‌وه, چونكه به‌شێوه‌يه‌ك حه‌نه‌فى ده‌بينن كهلهئههلى زممه بن, واته موسڵمان نه‌بن. يان ململانێى شافعييه‌كان و حهنهفيهكان گه‌يشته ڕاده‌يه‌ك چه‌ند مزگه‌وتێكى يه‌كتر بسوتێنن. ياخود چه‌ند جارێك كێشه و توندڕه‌وى واى لهلايهنگرانى ئه‌م دوو مه‌زهه‌به كردووه له‌هه‌ر شوێنێك يهكتريان ديبێت په‌لامارى يهكتريان داوه و شوێنكارى يه‌كديان ڕووخاندووه و ماڵوموڵكى يهكتريان بهتالاَن بردووه و بازاڕ و خوێدنگهى يهكتريان تێك ومه‌كان داوه. حه‌نبه‌لييه‌كان فتوايان داوه هه‌ر كه‌س حه‌نبه‌لى نه‌بێت موسڵمان نييه. (أبو بكر المقرى) كهشافعي مه‌زهه‌ب بووه, هه‌موو حهنبهلييهكانى به‌كافر زانيوه. قازى ديمه‌شق كهحهنهفى بووه, گوتويهتى: ئه‌گه‌ر به‌ده‌ستم بوايه سه‌رانه (جزيه)م لهشافعييهكان ده‌سه‌ند. زاناى به‌ناوبانگى شافعى (المڤفر الگوسى) گوتويهتى: ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتم هه‌بوايه سه‌رانه(جزيه)م لهحهنهفى وه‌رده‌گرت. زۆر نموونه‌ى ديكه‌ش هه‌ن كه‌لێره‌دا و له چاوپێكه‌وتنێكى ئه‌وها كورتدا ناكرێت هه‌موويان باس بكه‌ين. كۆمه‌ڵگا ئاوێنه‌ى واقيع و ڕابردووهكانه. گه‌ر ده‌وروبه‌ر و بارودۆخ و ژينگه و هۆكاره‌كانى گۆڕان له‌قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكى دى ئامڕازێكى ئاماده‌كراوى ئامانج و ڕه‌هه‌نده‌كانى كۆمه‌ڵگايه‌كى مۆدێرن نه‌بن, مه‌حاڵه كۆمه‌ڵگا له‌ژێر تاريكى و پريشكى واقيعه تاڵه‌كانى ڕابردوودا بتوانێت سنوور بشكێنێت و لهياساو ده‌ستووره كۆنه‌كاندا ده‌رباز ببێت. له‌به‌ر ئه‌م هۆيه هه‌ميشه پرسيار دێته گۆڕێ و له‌ئه‌نجامى ئه‌م گۆڕانكارييه سروشتييهشدا ئيسلام به‌رگه‌ى قه‌تيس نه‌كردنى حوكمه‌كانى ناگرێ و ده‌بێ گۆڕانكارى رووبدات بۆيه ده‌بينين مه‌زهه‌بى حه‌نه‌فى له‌عێراق ساڵى(150)ى كۆچى به‌دواوه ناسراو له‌لايه‌ن ده‌وڵه‌تى عهباسييهوه وه‌ك مه‌زهه‌بێكى ڕه‌سمى له‌ئامێز گيرا. مه‌زهه‌بى مالكى له‌شارى مه‌دينه له‌ساڵى له‌ساڵى (179)ى كۆچى به‌دوواوه له‌دايك بوو به‌هۆى والى مهدينهوه په‌ره‌ى پێدرا. مه‌زهه‌بى شافعى له‌عێراق له‌ساڵه‌كانى (195)ى كۆچى به‌دوواوه گه‌وره بوو, پاشتر به‌هۆى والييهكانى شام و ميسره‌وه جێ‌گير بوو. مه‌زهه‌بى حه‌نبه‌لى له‌دواى سالاَنى (241)ى كۆچييهوه لهحيجاز به‌ره‌و عێراق و شام هه‌نگاوى نا.. لێره‌دا هه‌ردوولا, ده‌قى قهتيسماوى ئايين و پرسيارو خواسته‌كانى كۆمه‌ڵگا لهمهسارى مێژوو لايانداوه و هه‌ردوولا كاريگه‌رييان به‌سه‌ر شارستانيهتى مێژووه‌وه له‌ناوچه‌كاندا هه‌بووه, به‌وه‌ى لايه‌نێكيان – ئايينى ئيسلام – وه‌ك هه‌ر بلاَوكراوهيهكى ئايينى كۆنپارێز سه‌پێنراوه‌و لايهكهى ديكه‌شيان ئيسلامبوونى كۆمه‌ڵگا. هه‌روه‌ها كلتوور و شارستانيهتى نيمچه دوورگه‌ى عه‌ره‌بيش كه‌به‌شێكه له‌كلتوور و شارستانيهتى ئايينهكه و ئێستاشى له‌گه‌ڵ بێت وه‌ك نه‌ريتێكى زيندوو خۆى پارێزگارى لێده‌كات, هۆكارى سه‌ره‌كى نه‌گۆڕانى ههميشهيين. له‌دواى مه‌زهه‌ب چۆڵكردن و به‌جێهێشتنى كۆمه‌ڵگا پێشكهوتوخوازهكانه, هه‌ر ناوچه‌يه‌ك شارستانييه‌تى پێشكه‌وتوو بێت ياخود هه‌ر كۆمه‌ڵگايه‌ك پێشكه‌توخواز بوبێت ئيسلام نه‌يتوانيوه له‌وێ درێژه به‌به‌رنامه‌ى بدات و ئه‌و ناوچه‌و كۆمه‌ڵگايه‌ى جێهێشتووه, به مانايهكى تر پهراوێزكراوه و ئه‌ويش به‌ناچارى رووى له‌ناوچه‌و كۆمه‌ڵگا دوواكهوتووهكان كردووه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه كهدهوترێن زانست و زانيارى و شارستانييه‌ت و كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نييه‌ت و حوكمى ديموكراتى و ياساى وه‌زعى زه‌مينه‌ى بهرقهراركردنى ئازادييه‌كانى ئينسانن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگا و بارودۆخى فه‌رهه‌نگى و ياسايى هه‌ميشه به‌ره‌و پێش ده‌چێت بۆ به‌رگرتن له‌مه تاكه رێگه‌يه‌ك له‌لاى ئيسلامييه‌كان به‌گژاچوونه‌وه‌ى پێشكه‌وتنه‌كان و زانست و زانيارى و ئازادييه سه‌ره‌تاييه‌كانى ئينسانه, تا شمشێر هه‌بێت دهيوهشێنێ و كهشمشێرى نه‌ما مزگه‌وت, كهمزگهوت نه‌ما قسه‌لۆك, وه‌ك ئه‌وه‌ى بهرهخنهگرێك ده‌ڵێن سوكايه‌تى كردووه و زۆر جاريش هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كهسايهتييهكهى, وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌مزگه‌وته‌كاندا ناوى خێزان و بنه‌ماڵه‌يان بردم. وه‌ك بۆم پێشنياركردن گه‌ر ئه‌وان بيانتوانيبايه يه‌ك له‌سه‌ر چوارى كتێبهكهميان به‌به‌ڵگه‌وه به‌درۆ بخستايهتهوه ئه‌و كاته له‌لايه‌كه‌وه دهيانسهلماند كهسوكايهتيم كردووه و له‌لايه‌كى تره‌وه شهڕهكهيان ده‌برده‌وه نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ هه‌موو لايهكيان سه‌لماند كهلهبهرامبهر پرسيارو ره‌خنه‌ى سه‌رده‌مدا هيچيان پآ نييه, هيچ..!! سفرن, سفر..!! ره‌خنه‌كانم سوكايه‌تى نين به‌ڵكو نيشاندانى ئازاره‌كانى ژنانه..!! له كتێبه‌كه‌مدا ئه‌وه به‌ئايينى ئيسلام ده‌ڵێم كه ژنان له‌كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌ى ئايينيدا خوازيارى ئه‌وه‌ن گوركێكى ئه‌و كێوانه بوونايهو ژن نهبونايه, ئافره‌ت هه‌بووه پێى وتووم (حه‌زمده‌كرد به‌رازێكى ولآته ديموكراتييه‌كان بم و له‌كۆمه‌ڵگا ئيسلامييه‌كاندا ئينسان نه‌بم) له‌كۆمه‌ڵگا ئيسلامييه‌كاندا گه‌وره‌ترين چه‌وساندنه‌وه‌ى مرۆڤايه‌تى ئه‌وه‌يه كه‌ده‌رهه‌ق به‌ژن ده‌كرێت, له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا زۆرترين پرسارو گه‌وره‌ترين ره‌خنه له‌م ره‌هه‌نده‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ, كتێبه‌كه‌ى منيش يه‌كێكه له‌و پرسيارو ره‌خنانه و هى تريش به‌ڕێوه‌يه و وه‌لآمى ئيسلامييه‌كانيش ئه‌وه‌يه گوايه سوكايهتيم كردووه يان بۆ هه‌نده‌ران ئه‌م كاره‌م كردووه, لهراستيدا بهزهييم به‌و كه‌سانه‌دا دێته‌وه كه‌به‌و شێوه‌يه بيرده‌كه‌نه‌وه. پێچه‌وانه‌كه‌ى راسته‌و رووداوهكانيش ئه‌وه‌يان سه‌لماند كهئيسلامييهكان توشى ڤايرۆسى زانستى هاوچه‌رخ و ئيفلاسى فكرى بوون.
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌يى : به‌راى تۆ ئيسلامى سياسى توندره‌و ئاماده‌يه بۆ ديالۆگ گه‌ر زه‌مينه‌ى گونجاوى بۆ خۆش بكرێت؟؟
مه‌ريوان هه‌ڵه‌بجه‌يى : له‌و كاته‌وه فه‌رهه‌نگى (ئيسلامى سياسى) بهربلآوى به‌خۆوه بينى كه‌له‌نێو دوو زل هێزدا يه‌ك دانه‌ى ماوه‌ته‌وه, دواى ئه‌وه‌ى يه‌كێتى سۆڤيه‌ت وه‌ك هێزێكى سياسى و عه‌سكه‌رى و جيۆپۆلۆتيكى هه‌ره‌سى هێنا ئه‌مريكا بووه تاكه زلهێزو بوو به‌سه‌ردارى دونياو ئێستا نابينين كه‌س باسى ميللهته ژێرده‌سته‌كان بكات، ئه‌مڕۆ هێزه بانكييهكانى جيهانگيرى له‌هه‌موو كه‌س و شوێنێك زياتر له‌ده‌ستى دهسهلآتهكانى رۆژئاوايهو لێره‌دا ئيسلام له‌به‌رده‌م بهعهولهمهكردنى جيهاندا خۆى قوت ده‌كاته‌وه‌و وه‌ك هێزى دووهه‌مى كلاسيكى و مه‌كروه خۆى نيشان ده‌دات و داوه, ئه‌گه‌رچى ئه‌مريكا سياسه‌تى لهناوچونى ئيسلامى وه‌ك دين نييه به‌لآم ئيسلامييه‌كان توانيويانه ئه‌مريكا وه‌ك دوژمنى يه‌كه‌م به‌جيهان بناسێنن, له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا ئه‌مريكا توانى ململانێكه بگوازێته‌وه بۆ ناو خودى ئيسلامييه‌كان, بۆ نموونه شه‌ڕى ئيسلامييه‌كان ته‌نها له‌و ناوچانهدايه كهئيسلامى تێدايه, گه‌رچى هه‌ڵگرى بهيداخێكى ره‌ش له‌لايه‌ن ئيسلامييه‌كانه‌وه واى كرد له‌ناوه‌وه‌دا هه‌ڵگه‌رانه‌وه دروست ببێت به‌لآم سياسه‌تى ئه‌مريكا درێژه‌ى پێداوه‌و به‌رده‌وام لهيارمهتى و داكۆكيدايه, بۆ نموونه قسه‌كردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى ئازادييه‌كانى ژن لهرهههندى بيركردنه‌وه‌ى ئه‌مريكادا نه‌بووه, به‌ڵكو ههلآيسانى ئه‌م بهربهرهكانێيهو ئه‌و رووبه‌رووبونه‌وه سه‌خته‌ى كه‌ئێستا توێژى ژنان به‌رامبه‌ر بهئيسلام هه‌يانه داهێنانێكى ئه‌مريكى نه‌بوو به‌ڵكو هوشيارى كۆمه‌ڵگا و داهێنانێكى كۆمۆنيستيه و كۆمۆنيستهكان له‌م مهسهلهيهدا له‌پێشه پێشه‌وه‌ن, واى لێهاتووه هه‌موو به‌رنامه‌كانى چه‌پ له‌لايه‌ك و مه‌سه‌له‌ى ژنان لاى ئه‌وان له‌لايه‌كى تر, ئه‌مه‌ش پێودانگى خۆى هه‌يه به‌و مانايه‌ى ئازادى ژن ده‌كاته ئازاده به‌شه‌رييه‌ت, ده‌ورى ئه‌مريكاش پهرهپێدانهى سياسه‌ته‌كه‌ى خۆيه‌تى, له‌لايه‌كه‌وه مه‌به‌ستێكى ديموكراتييه و له‌لايه‌كى تره‌وه مهشغوڵكردنى هێزه ئيسلامييه‌كانه بهناتهواوييهكانى خۆيه‌وه, لهراستيشدا ئه‌مريكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى خۆپه‌رستانه به‌شوێن فراوانبوونى سياسه‌ته جيهانيهكانى خۆيه‌وه‌يه‌تى و چهپهكانيش به‌شوێن سۆشياليسته لهدهستچووهكهى خۆيان و ئيسلاميش به‌شوێن حه‌قيقه‌تى ونبوونى خۆى و كۆمه‌ڵگاش به‌ره‌و كرانه‌وه چوون, هه‌موو به‌ڵگه‌كان ده‌يسه‌لمێنن يه‌كه‌م ئايدۆلۆژيايهك به‌رگرى له‌ژن كردبێت كۆمۆنيستهكان بوون, هه‌ر ئه‌وانيش زۆرترين باجيان دا, پێموايه زۆرترين ئه‌ندام و لايهنگرانيشى لهژنانن, به‌تايبه‌ت ئه‌وانه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى ولآتن, مومكينيش نييه ئيسلام سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌ر چه‌په‌كان براوه‌ن. ئه‌وه‌ى له‌م مهعمايهدا بۆ كۆمه‌ڵگا ده‌مێنێته‌وه ئه‌و پرۆژهيهيه كه ناونراوه مۆدێرنه‌و تا ئێستا موته‌كامل نييه و لهجيهاندا هه‌مووى نه‌گه‌يشتووه بهپراكتيك و له‌ناوچه‌كانى ئێمه‌شدا كۆمهڵگاكامان رۆشنبيرييه‌كى به‌رچاوى له‌و باره‌يه‌وه نييه. به‌هه‌ر لايه‌نێكيان بێت چ كۆمۆنيستهكان چ سياسه‌تى ئه‌مريكا و چ خيتابى ئيسلامى و چ زانست و كلتور‌و پێگه كۆمهلآيهتييهكان, دابه‌شى دوو جۆر پانتايى ياساكان بوون, ياساى ئاسمانى و ياساى وه‌زعى, بهواتايهكى دى ياساى ميتافيزيكى له‌گه‌ڵ ياساى زه‌مه‌نى و زه‌وى و ده‌ستكردى مرۆڤايه‌تى, خيتابى ئايينى لهلايهكهوهو خيتابه ئايدۆلۆژى و مهعريفييهكان له‌لايه‌كى دى, ئيستا ململانێيه‌كى گه‌وره له‌نێوان ياسا بۆماوه‌يى و كۆنپارێزهكان و ياسا مۆدرێنهكاندا هه‌يه, ياسا زهمهنييهكان قابيلى گۆڕانن و بهرژهوهندييه تايبه‌تييه‌كانى كۆمهڵگاو سياسه‌تى جيۆپۆله‌تيك و مه‌سه‌له‌ى چينايهتى و ئابوورى و زانست كاريگه‌رى به‌سه‌ر داڕشتنى ياساكانهوه هه‌يه و هه‌موو كات قابيلى ئه‌وه‌يه ده‌ستكارى ياساكانى بكرێت, ئه‌م ياسايانه دامه‌زراوه‌يه‌ك دهينوسێتهوه له‌ئه‌قڵى سه‌رده‌م پێكهاتوون و له‌گه‌ڵ زانست و زانيارييه‌كاندا هه‌ميشه لهئاڵوگۆڕدان, به‌لآم ياسا ئاسمانييه‌كان قابيلى گۆران نين و ئه‌و حوكمانه‌ى كه‌سه‌دان ساڵه هاتوونه‌ته ئاراوه قه‌تيس نه‌ماون و ده‌بێت تا ئه‌به‌د وه‌ك خۆى و بێكهموكوڕى جێبه‌جێ بكرێت..!! لێره‌دا تاكى ئيمان‌دار جا چ سياسى بێت يان..نا ئاماده‌ى گفتوگۆيه‌ك نييه كه‌قسه له‌سه‌ر ياسا ئيلاهييهكان بكات و هيچ كاتێك ئاماده نييه ده‌قى ئاسمانى له‌گه‌ڵ ده‌قى زه‌مه‌نى به‌راورد بكات. هه‌ر كاتێكيش به‌سه‌ريدا سه‌پا شه‌ڕ ده‌كات, ياخود گه‌ر ياسا ئيلاهييهكان جێبه‌جێ نه‌كران جارێكى دى شه‌ڕ ده‌كاته‌وه.
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌يى : ئه‌وه‌ت له‌بير نه‌چێت هه‌ندێك ئيسلامى باس لهديموكراتييهتى ئايين ده‌كه‌ن..!! مه‌ريوان هه‌ڵه‌بجه‌يى : ئه‌و كه‌سانه نه شاره‌زاى مێژووى ئايينن نه شاره‌زاى ده‌قه‌كانى ئيسلامن..! ره‌نگه فازل قه‌ره‌داخى راستگۆترين نوسهرى ئيسلامى بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، چونکه بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ی دیموکراسی کتێبێکی هه‌یه.! بۆچوونه‌کانیشی وه‌ک گوتاری ئدسلامی به راستیان ده‌زانم چونکه ئه‌و رۆشنبيرو سياسييه ئيسلامييهى باس له‌گفتوگۆى جوان و ديموكراتى و يه‌كسانى و مافى مرۆڤ و پێكه‌وه ژيان و ئاسودهيى ده‌كات و ئايهتت بۆ ده‌هێنێت من سێ ئه‌وه‌نده ئايهتى قورئانى بۆ ده‌هێنم كهپێچهوانهكهى ڕاسته. ئه‌و حاڵه‌ته‌ى ئێستا له‌نێوان ئيسلامييه‌كان و عهلمانييهكاندا ده‌بينرێت دياردهيهكى كاتييه و تا سه‌ر نييه, لهراستيدا ده‌بێت خوێندنه‌وه‌يه‌كى ديكه بۆ ديموكراتييهت له‌ناو كۆمه‌ڵگا ئيسلامييه‌كاندا بكه‌ينه‌وه, چونكه پێگه‌ى ديموكراتى به‌و وێنه‌يه‌ى كه هه‌يه بۆ ئێستاى ئيسلامييه‌كان ناجۆرهو سوودى لێوه‌رده‌گرن, به‌و مانايه‌ى ئه‌م چه‌مكه له‌لاوازى ئيسلامييه‌كاندا قابيلى قبوڵه و لهدهسهلآتى ئيسلامييه‌كاندا ده‌خرێته ژێر حوكمى ئايهتهكانهوهو به‌يه‌ك فه‌رمووده حه‌رام ده‌كرێت. گه‌ر زه‌مينه‌ى گونجاو بۆ ئيسلامگهراكان هاته پێش به‌هيچ شێوه‌يه‌ك ئاماده‌ى گفتوگۆ نابن چونكه به‌پێى ده‌ق ئه‌و كه‌سانه پێى كافر ده‌بن.
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌يى : گه‌ر مه‌لا كرێكار داواى روبهروبوونهوهت لێبكات بۆ نموونه له‌سه‌ر پاڵتالك لهئينتهرنێتدا ياخود له‌سه‌ر شاشه‌ى ته‌له‌فزيۆن تۆ ئاماده‌ى ئهوهيت؟؟
نه‌ك هه‌ر ئه‌و به‌ڵكو له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێكدا ئاماده‌م به‌لآم به مه‌رجێك ئه‌و كه‌سه له‌ناو روقعهى فكرى ئيسلاميدا ناو بێت. ئاماده‌م و مه‌رجم هه‌يه, ده‌بآ ئه‌و رووبورووبونهوهيه به‌ئاشكراو له‌به‌رچاوى خه‌ڵكانێكى زۆر بێت, بۆ نموونه له‌سه‌ر شاشه‌ى ته‌له‌فزيۆن ياخود له‌هۆڵێكى گه‌وره‌دا, ده‌شبێ بهكامێرايهكى ڤيديۆيى وێنه‌ى بگيرێ و بلآوبكرێتهوه. نه‌ك من به‌ڵكو هه‌ر كه‌س شاره‌زايى له‌ده‌ق و مێژووى ئيسلام هه‌بێت ئه‌و ئامادهييهى تێدايه. بۆ مه‌سه‌له‌ى پاڵتالكيش له‌سه‌ر ئنته‌رنێت چه‌ند جارێك مه‌لا كرێكار بۆ ژوورى (chapy sarbaxo) بانگهێشت كراوه‌و نه‌يويستووه ئاماده‌بێت. ته‌نانه‌ت له ژوورى ئيسلامييهكانيشدا فتواى ئه‌وه دراوه هه‌ر كه‌س بچێته ئه‌و ژووره‌وه كافره..!! ئيسلامييه‌كان زهندهقيان له ژوورى چه‌پى سه‌ربه‌خۆ چووه له‌كاتێكدا هه‌موو كورد ته‌نها ئه‌و ژووره‌ى هه‌يه بهراشكاوانهو به ئازادانه قسه له‌سه‌ر ئايينى ئيسلام بكات. به‌لآم روونكردنهوهيهكم هه‌يه ئه‌ويش ئه‌وه‌يه من تێناگه‌م بۆچى راگه‌ياندنى كوردى مه‌سه‌له‌ى مه‌لا كرێكارى به‌و شێوه‌يه گه‌وره كردووه.!! ئايا راگه‌ياندنه‌كان بير له‌وه ناكه‌نه‌وه ئه‌م ههوڵهيان دروستكردنى ياخود ئاماده‌كردنى ده‌روونى تاكه بۆ خووڕه‌وشتى مه‌لا كرێكارييانه لهئاوهزيدا!؟؟ بۆ چاوپێكهتن و رێپۆرتاژ له‌سه‌ر كه‌سايه‌تى دڵسۆز و ژياندۆستهكان ناكه‌ن تا هانى خه‌ڵكى بده‌ن بۆ ژيان نه‌ك بۆ مردن له‌پێناوى خورافه‌دا!؟؟ بۆ مه‌لا كرێكار به‌و شێوه‌يه گرنگى پێ ده‌ردرێت!؟؟ گه‌ر مه‌سه‌له‌كه خوێنرێژييه به‌س نه‌بوو؟؟ چ جياوازييه‌ك هه‌يه له‌نێوان مه‌لا كرێكار‌و ئه‌و مهلايانهى له‌مزگه‌وته‌كانى كوردستاندا چيرۆكى پڕ له‌ئه‌فسانه بلآودهكاتهوهو مێشكى جه‌ماوه‌ر تێك ده‌دات؟ چ جياوازييه‌كى هه‌يه له‌گه‌ڵ ئه‌و فهقێيهى بڕواى به‌خورافه هه‌يه!؟ مه‌لا به‌شير چى له‌مه‌لا كرێكار كه‌متره؟؟ ئايا له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوولا بۆ يه‌ك مه‌به‌ست و ئامانج كه كوشتن و بڕينه يه‌ك ناگرنه‌وه؟؟ ئايا هه‌ردوولا له‌سه‌ر كۆنه‌په‌رستى يه‌ك ناگرنه‌وه!؟ ئايا هه‌ر ئه‌و مه‌لا په‌راوێزانه نين ده‌يانى وه‌ك مه‌لا كرێكاريان درووستكرد!؟ ره‌نگه وهجهى مه‌لا كرێكار باشتر بێت به‌وه‌ى ئه‌و راسته‌وخۆ باس له‌كوشتنى جه‌سته ده‌كات, به‌لآم ئه‌و مهلايانهى كه‌ئێمه پشتگوێمان خستوون ئه‌قڵ ده‌كوژن..! بيركردنه‌وه ده‌كوژن..! توانا سه‌ره‌تاييه‌كانى مرۆڤ ده‌كوژن..! مه‌لا كرێكار بهگهورهيى ده‌يان كوژێت به‌لآم مه‌لا په‌راوێزكراوه‌كان هه‌ر له‌منداڵييه‌وه ئينسان ده‌كوژن. با به‌راوردێك بكه‌ين, مه‌لا كرێكار ئێستا ناسراوه‌و لهولآتێكى وه‌ك نه‌رويج په‌نا دراوه‌و ئه‌و هه‌ڕه‌شه گه‌وره‌يه‌ى نييه كه‌لێى ترساوين, به‌ڵكو بووه‌ته مايه‌ى گاڵته‌ى كاريكاتۆريستهكانى نه‌رويج و تانه‌و ته‌شه‌رى لێده‌ده‌ن و سهروكهللهى مه‌لا كرێكاريان كردووه بهسهروكهللهى بوتڵه غازێك كه له‌ئان وساتێكدا بته‌قێته‌وه, چوارده‌ورى ته‌نراوه‌و له‌ژێر به‌زه‌يى ياساكانى سهدهقهى نه‌رويج ده‌ژى كهنه ئه‌وو نه ئايينهكهى هيچ پشكێكيان له‌و سهدهقهيهدا نه‌بووه‌و بهحهراميشى داده‌نێن و مه‌لا سه‌رى بۆ ئه‌م سهدهقهيه كز كردووه‌و پێى ده‌ژى, هه‌ر كات عێراق گفتى ئه‌وه به ولآتى نه‌رويج بدات له‌به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانى له‌سێداره نادرێت يهكسهر ته‌سليم به‌عێراقى ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌وكات ده‌كه‌وێته به‌ر به‌زه‌يى ياساى ئه‌و كۆمه‌ڵگايه‌ى كه‌پێشتر مه‌لا كرێكار داواى قهلوعامى ژنان و ره‌خنه‌گرانى كردوون, به‌راوردى بكه‌ين له‌گه‌ڵ مه‌لا پهراوێزهكانى ديكه‌ى كوردستان كه‌هيچ به‌ربه‌ستێك نييه بۆ راگه‌ياندنى خوتبهكانيان و پڕ پڕه لهسوكايهتى بهفهرههنگى مرۆڤايه‌تى و پڕ پڕه لهكهرامهتشكاندنى ژن و پڕ پڕه لهخورافه و كه‌سيش ناتوانێت رێگه‌يان لێبگرێت و ئازادانه ده‌چنه هه‌موو شوێنێك و چييان بوێت بۆيان ده‌كرێت, ئه‌مانه‌ش دروستكردنى هه‌زاران مه‌لا كرێكارى لێده‌بێته‌وه‌و نه‌ك هه‌ر ره‌خنه‌گران به‌ڵكو قه‌تلوعامى هه‌موو كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن, ئايا كاميان ترسناكترن..؟؟ بۆ دروست كردنى كۆمه‌ڵگايه‌كى مه‌ده‌نى و موماره‌سه‌كردنى ده‌سه‌لآتى ديموكراتى و بينينى ره‌هه‌نده‌كانى ئازادى و دروستكردنى تواناكانى تاك و بلآوكردنه‌وه‌ى زانست له ئێستادا كاميان ترسناكترن مه‌لا كرێكار يان مه‌لا بهشيرهكان؟؟ بۆ ئاوها مه‌لا كرێكار له‌زهنى راگهياندندا ده‌رناچێت.!؟ تۆ بڵێى چه‌ند مه‌لا كرێكار‌و چه‌ند شێخ زاناى ديكه له‌كوردستاندا خۆيان مه‌لآس داوه.!؟ لێره‌دا جێى خۆيه‌تى گلهييهك له‌داموده‌زگاكانى ئاسايش بكه‌م به‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و ئه‌قلأ كوژانهى پشتگوآ خستووه‌و ته‌عامول له‌گه‌ڵ روكارو ره‌فتارى ده‌ره‌كيدا دهكاو هه‌تا رووداوێك روونه‌دات لێيان ناكۆڵێتهوه..هه‌موو كه‌س كارمه‌نده‌كانى ئاسايش ده‌ناسن و ئهمينهكانى لهتواناياندا نييه خۆيان له‌چاوى خه‌ڵكى بشارنه‌وه, گه‌ر بڕوانينه به‌شى هه‌ره زۆرى چالاكييهكانيان ده‌بينين پاڵپشت بهتاكهكانى ناو كۆمه‌ڵگا توانيويانه تاوانه‌كان ئاشكرا بكه‌ن و تاوانباران بناسنه‌وه و كارمه‌ندانى ئاسايش پشكێكى ئه‌وتۆيان نييه به‌و دهليلهى تائێستا نهمانديوه پێش روودانى كاره‌ساتێك زانيارييان گه‌لآڵه كردبێت و بهربهستيان لهروونهدانى دروست كردبێت. عه‌لى باپير فتواى كوشتن ده‌رده‌كات و ده‌نگه‌كه‌ى به‌كاسێت بهتۆماركراوى هه‌يه و لهراگهياندنى كورديشدا به‌چه‌ندين جۆرى تر داواى توندوتيژى ده‌كات كه‌چى راگه‌ياندنه‌كان و داموده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت بێده‌نگ بوون و ئاسايش وه‌ك مافى گشتى لێى نهپرسيهوه. گه‌ر وابڕوات هيچ گرنتييهك نييه له‌ئێستا چه‌ندين مه‌لا كرێكار‌و چه‌ندين شێخ زانا له‌كوردستاندا نه‌بن.!!
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌يى : باسى عه‌لى باپيرت كرد حه‌زده‌كه‌م پرسيارێك ده‌رباره‌ى..
مه‌ريوان هه‌ڵه‌بجه‌يى : تكام وايه به هه‌موو جۆرێك له‌و زاته دوور بكه‌وه‌ره‌وه
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌يى : مه‌به‌ستم له به‌ڵگه‌كانى فتواكهيهتى
مه‌ريوان هه‌ڵه‌بجه‌يى : ته‌نها ئه‌توانم ئه‌وه‌نده‌ت پێ بڵێم كه من هه‌ر له‌ناو كوردستاندا بووم سێ به‌ڵگه‌م ده‌ست كه‌وت, له ئه‌وروپاش يه‌ك به‌ڵگه.. يه‌كێكيان رۆژنامه‌يه, سيانيان كاسێتى ده‌نگه. يه‌كێكيان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌ندامێكى سه‌ركردايه‌تى يه‌كگرتووى ئيسلامى, سيانيشيان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵى ئيسلامى.
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌يى : مه‌به‌ستت له رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌يه كه به ناوى زانا رۆستاييهوه له (ئاسۆ)دا بلآو كراوه‌ته‌وه.؟ مه‌ريوان هه‌ڵه‌بجه‌يى : ئه‌و بهڵگهيهم ئه‌ژمار نه‌كردووه و پشتگوێم خستووه, به‌ڵگه‌ى باشترم ههيهو له كاتێكدا بلآوى ده‌كه‌مه‌وه كه كه‌س چاوه‌ڕێى نه‌كردبێت, شتى تريش كه حه‌ز ناكه‌م باسيان بكه‌م. گرنگ ئه‌وه‌يه به‌ڵگه‌كان له‌شوێنى چاكدا پارێزراون و له چه‌ند مانگى داهاتوودا كارى ياساييان بۆ ده‌كه‌م.
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌يى : له‌سه‌روه‌ختى كێشه‌كه‌ى تۆدا كه‌سانێكى زۆر وه‌ك تاك و وه‌ك گروپ به‌جۆره‌ها شێواز پشگيرييان كرديت, ده‌توانى پێمان بڵێيت كێن ئه‌وانه‌ى يارمهتيدهرت بوون؟؟
مه‌ريوان هه‌ڵه‌بجه‌يى : له‌به‌ر ناسكى بارودۆخه‌كه‌م له‌ئێستادا ناتوانم ناويان بهێنم, وه‌ك چه‌ند كه‌سايه‌تييه‌ك كه‌له‌ئێستادا ناوهێنانيان به‌باش نازانم و له‌كاتى خۆي‌دا به‌وردى له‌دووتوێى كتێبێكدا لهسهريان ده‌دوێم, به‌لآم پێويسته وه‌ك سه‌ره‌تايه‌ك ناوى ئه‌م به‌رێزانه بهێنرێت و گه‌ر مه‌دالياى ئاڵتونيم هه‌بوايه ده‌مكردنه گه‌ردنيان, رێبوار عارف و زمناكۆ عه‌زيز, ليژنه بالآكانى ئه‌و كه‌مپينه بهرفراوانانهى كه‌له‌ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌چوون, چ ئه‌وه‌ى (كه‌مپينى راديۆكهى هاوپشتى) بێت لهسويد ياخود (كه‌مپينى داكۆكيكردن له‌دۆزى مه‌ريوان هه‌ڵه‌بجه‌يى) بێت له‌ئه‌وروپا كهبهڕێزتان و كاك پشكۆو حاجى ئه‌نوه‌ر و چه‌ند به‌ڕێزێكى ديكه پێى هه‌ڵسان و به‌زمانى كوردى و عه‌ره‌بى به‌رێوه‌تان برد و زۆرێك له‌ولآتانى جيهان به‌شداري هه‌ردوو كهمپينهكهيان كرد, هه‌روه‌ها رێكخراوى (چاك)يش كهههڵوێستى گه‌وره‌ى ده‌نواند, يان ئه‌وه‌ى هۆزان مه‌حمود كهلهبهريتانيا به‌ڕێوه‌چوو, بۆ ئه‌وانه‌ى ديكه‌ش كه‌به‌شێوه‌ى جۆراوجۆر پشتگيرييان كردووم نوسينێكى تايبه‌تم له‌و باره‌يه‌وه له‌سه‌ر ساييتهكان بلآوكردووهتهوه, هه‌روه‌ها كه‌سوكاره‌كه‌ى خۆشم. به‌راستى ئه‌وه يه‌كه‌م جاره له‌مێژووى فه‌رهه‌نگى كورديدا پشتگيرى له‌نوسه‌ران و ئازادى راده‌ربڕين بچێته ئه‌و ئاسته گهورهيهوه و به‌هه‌زاران نوسه‌رو ئازاديخوازى كوردى و عه‌ره‌بى و جيهانى, هه‌ر لهرۆژههلآتى جيهانه‌وه تاده‌گاته رۆژئاوا كۆبكاته‌وه, هيوادارم بتوانم پارێزگارى لێبكه‌م. جگه له‌مه بهدحاڵيبونێكى زۆر گه‌وره هه‌يه گه‌ر وابزانين له‌كوردستاندا ئازاديخواز نييه ياخود حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بهحوكمهته بهعسييهكهى جاران بشوبهێنن..!! له‌م كێشه‌يه‌ى مندا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و كه‌سايه‌تى دييارى ئازادى و ديموكراتيخواز مه‌به‌ستيان نه‌بووه من بگرن, ئه‌گه‌رچى جارجاره‌ش لێره‌و له‌وێ پێيان ده‌وتم پۆليس به‌شوێنتدا ده‌گه‌ڕێن, به‌لآم دڵنيام گه‌ر تيرۆرستێك بومايه ياخود ياساكانى كوردستان مه‌ده‌نى بونايهو پاڵپشى ئازادى رادهربڕينى بكردايهو ماده و بڕگه‌كانى په‌يوه‌ندى به‌به‌عس و ئيسلامه‌وه نه‌بوونايه و بسهلمێندرايه كه‌من سوكايهتيم بهئينسانييهت كردووه زۆر زوو دهستگيردهكرام و كه‌سيش نهيدهتوانى به‌رگريم لێبكات..! ئه‌م تێگه‌يشتنه زۆر گرنگه‌و حه‌ز ده‌كه‌م ئيسلامييه‌كان باش لێى تێبگه‌ن.
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌يى : گه‌ر هه‌لت بۆ ره‌خسا دهگهڕێيتهوه بۆ كوردستان؟؟
مه‌ريوان هه‌ڵه‌بجه‌يى : پێشه‌كى زۆرم پێناخۆشه كه‌ئێستا لهههندهرانم و هه‌ر كات بزانم ياساكانى به‌عس و ئيسلامى خه‌ته‌رى له‌سه‌ر ژيان و ئازاديم دروست ناكه‌ن بێ هيچ دوودڵييه‌ك ده‌گه‌ڕێمه‌وه كوردستان, لێتان ناشارمه‌وه ئێستا بۆ كه‌لاوه رووخاوهكانى شاره‌كه‌م بير له‌گه‌رانه‌وه ده‌كه‌مه‌وه.
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌يى : ده‌رباره‌ى دواهه‌مين كتێبت ده‌ته‌وێت چى بڵێيت, چونكه من پێموايه ئه‌م به‌رهه‌مه‌ت وه‌لآمێكى جه‌رگبڕ بوو بۆ ئه‌وانه‌ى كهدهيانوت بۆ هه‌نده‌ران كتێبه‌كه‌ى پێشوترت نوسيوه..!!
مه‌ريوان هه‌ڵه‌بجه‌يى : ئه‌مه‌وێ ئه‌وه‌ت پێ بڵێم باسى ئه‌م كتێبه‌ش لهساييتهكانى ئنته‌رنێتدا كراوه‌و ده‌ڵێن كتێبه‌كه‌ى پێشووترى بۆ هه‌نده‌ران بوو ئه‌م كتێبهشى بۆ جه‌وازى دبلۆماسييه, داوا ده‌كه‌م خوێنه‌ر بڕوا بهقسهلۆكى ئيسلامييه‌كان نه‌كات. بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه تازهيهش كه له‌مانگى هه‌شتى ئه‌مساڵدا بلآوكرايهوه وه‌ك له‌سه‌ر پشتى به‌رگه‌كه نوسيومه ئه‌گه‌رچى ئه‌م به‌رهه‌مه زهحمهتێكى زۆرى دام به‌لآم پشوويهكى درێژخايه‌نى پێبهخشيم، له‌گه‌رمه‌ى ئه‌و حه‌مله پڕ لهتوندوتيژييهى ئيسلامييه‌كان له‌دژى ئازادى راده‌ربڕين و به‌رهه‌مه‌كه‌ى پێشووم به‌رپايان كردبوو، له‌گه‌لأ ئه‌و ساتهوهختانهى لهشارهكانى كوردستاندا خۆپێشاندانيان كرد و شمشێريان به‌رز كردبووه‌وه، جگه له‌وه‌ى بهنوسينێكى ديكه‌ى پڕ لهجهرائهتهوه وهلآميان بده‌مه‌وه شتێكى ئه‌وتۆ بۆ من نه‌مابووه‌وه.. ئه‌وان بهتيرۆركردنى عه‌بدولخالق مه‌عروف ده‌ستيان پێكردبوو، به‌م دواييهش ويستيان به‌م كوشتن و تۆقێنهش كۆتايى پێ‌بێنن، به‌م به‌رهه‌مه‌م سه‌لماندم بۆچوونهكهيان هه‌ڵه‌يه و تاكه چاره‌سه‌رێك بۆ ئاوێتهبوونيان له‌گه‌لأ لۆژيكى سه‌رده‌مدا پشتگوێخستنى كۆنهپهرستييه و (توندوتيژى) نهمهبهستيان بێت نهئامانج.
کۆتایی
Set as favorite
Bookmark
Email this
Hits: 28778 Comments (0)
![]() Write comment
|
په‌یڤی کلیک
| چی جیاوازییه‌ك بۆ مردوو ، هه‌تیو یان بێ ماڵه‌كان ده‌بێ، كاتێ وێرانكاری به ناوی توتالیتاریزم بێ یانیش له ژێر ناوی پیرۆزیی ئازادیی و دیموكراسی ؟ مه‌هاتما گاندی |
په‌یڤه زیندووه‌کان
-
چڵی لە باڵی هەڵۆ دەچێRead more...
سێبەری مەرگی ناگەهان
خۆهەڵتەكاندنی ژیان
درەختی ئەبەد..


