وێنه‌ی گاله‌ری

Login


Home
سلێمانى..بازارِى سیدى سێكسى گه‌رمه‌ Print E-mail
ستیڤان شه‌مزینانی
User Rating: / 10
PoorBest 
هه‌واڵ و ریپۆرتاژ
Written by ستیڤان شه‌مزینانی   
Tuesday, 26 September 2006 01:05
*حه‌وت ساڵه‌ به‌دواى فیلمى رِووتى كوردیدا ده‌گه‌رِێم
*تائێستا له‌وانه‌یه‌ پێنج سه‌د سیدى سێكسیم كرِیبێت
*رۆژانه‌ زیاتر له‌ دووسه‌د سیدى سێكسى ده‌فرۆشین


بازارِى سیدى سێكسى له‌شارى سلێمانى بازارِێكى گه‌رمه‌ و رۆژانه‌ ده‌یان و بگره‌ سه‌دان گه‌نج رِووده‌كه‌نه‌ ئه‌و شوێن و دوكانانه‌ى كه‌ ئه‌مجۆره‌ سیدییانه‌ ده‌فرۆشن.

له‌بازارِى داره‌سوتاوه‌كه‌ى شارى سلێمانى ده‌یان مێز ده‌بینیت كه‌ چه‌ند سه‌د سیدییه‌كى له‌سه‌ر دانراوه‌ و له‌سه‌ر سیدییه‌كانیش نووسراوه‌ (فه‌رنسى- ئیتالى – عه‌ره‌بى – حه‌یوانات – رِه‌شه‌كان – چوارده‌ساڵ – مامۆستاكه‌ –ته‌ره‌زان - هندى سوور تاد....)كه‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ ئاماژه‌ن بۆ ناوى ئه‌ وفیلمه‌ سێكسییانه‌.

بۆئه‌وه‌ى بزانین كێن ئه‌وانه‌ى كرِیارى سه‌ره‌كى و هه‌میشه‌یى ئه‌مجۆره‌ سیدییانه‌ن و بازارِى فرۆشتنى سیدى سێكسى چۆنه‌؟ هاوكات له‌نزیكه‌وه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كرِیارو فرۆشیاره‌كانى ئه‌و سیدییانه‌ بكه‌ین رِووى پرسیارمان كرده‌ ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌.

(ش.ن) ته‌مه‌نى 23 ساڵه‌ له‌به‌رده‌م مێزێكى فرۆشتنى سیدى سێكسیدا وه‌ستابوو ده‌ڵىَ: وه‌ڵلاَ چى بكه‌م هاتووم دووسىَ سیدى بكرِم و ده‌یبه‌مه‌وه‌ بۆماڵه‌وه‌ سه‌یرى ده‌كه‌م چونكه‌ كه‌سمان له‌ماڵه‌وه‌ نییه‌، دواتر درێژه‌ى به‌قسه‌كانى خۆیداو وتى: من به‌زۆریى له‌رِێى ئینته‌رنێته‌وه‌ سه‌یرى فیلم و وێنه‌ى سێكسى ده‌كه‌م به‌لاَم جاروباریش حه‌ز ده‌كه‌م به‌سیدیش سه‌یرى بكه‌م بۆیه‌ ئه‌گه‌ر زۆرجار ماڵه‌وه‌ له‌ماڵ نه‌بن دێم یه‌ك دوو سیدى ده‌كرِم و سه‌یرى ده‌كه‌م دواى سه‌یركردنه‌كه‌ش سیدییه‌كه‌ ده‌شكێنم چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌ماڵه‌وه‌ بمێنێته‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ پێى بزانن و حه‌یام بچێت به‌تایبه‌تى باوكم زۆر نوێژكه‌ره‌و رِقى زۆر له‌مجۆره‌ سیدى و شتانه‌یه‌.

گه‌نجێك كه‌ خۆى به‌ (شه‌ماڵ) ناساند و له‌كاتى سه‌وداو مامه‌ڵه‌ى سیدییه‌كدا بوو به‌مجۆره‌ هاته‌گۆ: من زۆر سیدى سێكسى ده‌كرِم و سه‌یرى ده‌كه‌م به‌لاَم باوه‌رِبكه‌ هه‌ردواى ده‌ ده‌قیقه‌ تف له‌خۆت ده‌كه‌یت ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى گوناهه‌یه‌كى گه‌وره‌یه‌ له‌لاى خوا. به‌س چاریش نییه‌، گه‌نجه‌كانى ئه‌م ولاَته‌ ناتوانن ژن بهێنن و ناتوانن خۆیان خاڵى بكه‌نه‌وه‌ ناچار په‌نا بۆ سه‌یركردنى فیلمى رِووت ده‌به‌ن، گه‌نجى وا هه‌یه‌ هه‌موو رۆژێك تا سه‌رێك له‌م داره‌سوتاوه‌ نه‌دات و فیلمێكى رِووتى تازه‌ نه‌كرِێت ناچێته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ بۆیه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ هه‌موو گه‌نجه‌كانى به‌گشتى گرتۆته‌وه‌.

(ل.ك) ته‌مه‌ن 21 ساڵ له‌هه‌مان بازارِ رِاى خۆى ده‌رباره‌ى سیدییه‌ سێكییه‌كان ده‌ربرِى و له‌قسه‌كانیدا وتى: جاران یه‌ك دوو ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ئینته‌رنێته‌وه‌ سه‌یرى هه‌ندىَ سایتى رِووتم ده‌كرد، به‌لاَم كه‌زانیم له‌م بازارِه‌ ئه‌نواع سیدى رِووت هه‌یه‌ و به‌باشتر ده‌توانى سه‌یرى بكه‌یت ئیتر هاتمه‌ ئه‌م بازارِه‌و به‌رده‌وام چ شتێكى تازه‌ هه‌بێت (كارزان)سیدى فرۆش نوكه‌یه‌كم بۆ ده‌كات و منیش دێم لێى ده‌كرِم بۆخۆمء یه‌ك دوو براده‌رى ترم، له‌درێژه‌ى قسه‌كانیدا وتى: به‌رده‌وام سیدى رِووت ده‌كرِم و له‌وانه‌یه‌ تا ئێستا پێنج سه‌د سیدیم كرِیبێت  و سه‌یرى هه‌مووشیانم كردووه‌، به‌لاَم به‌خوا هه‌ر ئه‌و ده‌قیقه‌یه‌یه‌و ئیتر وا ده‌زانى هیچ نه‌بووه‌.
*پرسیارمان كرد ئاخۆ ئه‌و جۆره‌ سیدى و فلیمانه‌ به‌لاى گه‌نجانه‌وه‌ جێگه‌ى بایه‌خن و داواى زۆرى له‌سه‌ره‌ كامانه‌ن؟ له‌وه‌لاَمدا گه‌نجان به‌مجۆره‌ هاتنه‌ دوان:

(س.م) ته‌مه‌ن 28 ساڵ وتى: گه‌نجان زیاتر حه‌زیان له‌بینینى فیلمى رِووتى كوردییه‌ و زۆر ده‌گه‌رِێن به‌دوایدا خۆم حه‌وت ساڵه‌ به‌دوایدا ده‌گه‌رِێم و ده‌ستم نه‌كه‌وتووه‌ به‌لاَم هه‌ندىَ له‌قته‌و شتى وا هه‌یه‌ له‌رِێى مۆبایله‌وه‌ بلاَو كراوه‌ته‌وه‌ ئێستا لێره‌ له‌سه‌ر سیدى هه‌یه‌و سه‌یرى ئه‌وه‌ى هه‌ولێرم كردووه‌ دانه‌یه‌كى تریشم بینیووه‌ ده‌ڵێن ئه‌وه‌ له‌كه‌ركوك ده‌ركراوه‌ ئیتر نازانم.
(سۆران) گه‌نجێكى خۆش رِوو به‌شه‌رم و پێكه‌نینه‌وه‌ باسى ئه‌م سیدییانه‌ى كردو وتى: زۆربه‌ى گه‌نجان سه‌یرى ئه‌م فیلمانه‌ ده‌كه‌ن چونكه‌ زۆر بلاَوبۆته‌وه‌ و هه‌موو گه‌نجێكیش حه‌زى لێده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌و شته‌ له‌ولاَتى ئێمه‌ مه‌منوعه‌ بۆیه‌ مه‌رغوبه‌.

به‌نیسبه‌ت خۆشمه‌وه‌ جاروبار سه‌یرى ئه‌مجۆره‌ فلیمانه‌ ده‌كه‌م چونكه‌ زۆر سه‌یركردنى شتێكى باش نییه‌و له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ هۆى ناشیرینكردنى رِه‌فتارى كه‌سه‌كه‌ به‌تایبه‌تى له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌دا بچووكترین حه‌ره‌كه‌ى خه‌ڵك حیسابى له‌سه‌ره‌.

بۆ ئه‌وه‌شى من حه‌ز له‌چ جۆره‌ فلیمێك ده‌كه‌م، حه‌زده‌كه‌م فلیمه‌كه‌ ئیغرابێت نه‌ك رِووتى ته‌واو، رِووته‌ ته‌واوه‌كه‌ زۆر بێزارت ده‌كاتء زه‌لامت له‌به‌رچاو ده‌خات.

(ن.ع) سیدى فرۆش وتى: سێ چوار ساڵه‌ من سیدى سێكسى ده‌فرۆشم جاران پۆلیس ده‌هات ده‌یگرتین به‌لاَم خه‌ڵك هه‌ر ده‌هاتن بۆى و به‌نهێنى ده‌مانفرۆشت ئێستا ئه‌وه‌ زۆر نه‌ماوه‌ ونایه‌ن بمان گرن، ئێمه‌ش كارى خۆمان ده‌كه‌ین، بۆ مه‌سه‌له‌ى ئه‌وه‌ى رۆژانه‌ چه‌ند سیدى ده‌فرۆشین ئه‌وه‌یان رۆژ كه‌وتووه‌ رۆژى وا هه‌یه‌ په‌نجا دانه‌ ده‌فرۆشین به‌لاَم رۆژى تر هه‌بووه‌ دووسه‌د سیدیمان فرۆشتووه‌.

ئه‌وانه‌شى دێن بۆ كرِینى ئه‌م سیدییانه‌ زۆربه‌یان كورِن، كورِى گه‌نج به‌لاَم هه‌ندێ جار پیاوى پیریش هاتووه‌ بۆ سیدى  رِووت، جاران كه‌ دوكانم هه‌بوو كچیش ده‌هات بۆى، زۆربه‌ى ئه‌و فیلمانه‌ى داواى ده‌كه‌ن فلیمى ئه‌وروپى و یابانییه‌ هه‌رچه‌نده‌ زۆر داواى رِووتى كوردى ده‌كه‌ن، رِووتى كوردیش نییه‌ به‌س ئه‌وانه‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌مۆبایل گیراون، ئه‌وانه‌ش شه‌ش حه‌وت ده‌قه‌ زیاتر نین، به‌گشتى زۆربه‌ى ئه‌و فلیمانه‌ ئێمه‌ ده‌یفرۆشین ئه‌وروپی و یابانییه‌.

سیدى فرۆشێكى تر كه‌ ناوى خۆى نه‌داو نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت وتى: دوو ساڵه‌ ئه‌م كاره‌ ده‌كه‌م، جاران دوكانى ورده‌واڵه‌م هه‌بوو هیچ سوودى نه‌بوو وازم لێهنا، ئه‌م ئیشه‌ خراپ نییه‌ رۆژانه‌ سه‌د سیدییه‌ك زیاتر ده‌فرۆشین و نرخى سیدییه‌كیش 1250 دیناره‌.

ئه‌وانه‌ى لێمان ده‌كرِن به‌شى زۆریان گه‌نجن، پیریش هه‌یه‌ موشته‌رییه‌و به‌رده‌وام سیدیمان لێده‌كرِێت به‌لاَم گه‌نجه‌كه‌ له‌هه‌مووى زیاتره‌، ئه‌و فلیمانه‌شى رِه‌واجیان زۆره‌ فلیمى حه‌یوانات و یابانى و عه‌ره‌بییه‌، زۆریش هه‌واڵى رِووتى كوردى ده‌پرسن به‌لاَم تا ئێستا خۆشم رِووتى كوردیم نه‌دیوه‌ جگه‌ له‌وانه‌ى له‌مۆبایلدا هه‌ن.

*له‌وه‌لاَمى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا ئه‌م سیدییه‌ سێكسییانه‌ وه‌لاَم به‌ ئاره‌زووه‌كانى گه‌نجان داته‌وه‌ و خاڵیان ده‌كاته‌وه‌ له‌هه‌ڵچوونى سێكسى گه‌نجان واهاتنه‌ قسه‌:

(شێركۆ) ته‌مه‌ن 25 ساڵ وتى: من زۆر به‌كه‌مى سه‌یرى ئه‌م فیلمانه‌ ده‌كه‌م، له‌وانه‌یه‌ له‌ماوه‌ى ساڵێكدا جارێك یان دووجار سه‌یرى بكه‌م چونكه‌ ده‌زانم ئه‌مه‌ چاره‌سه‌ر نییه‌ به‌ڵكو له‌وانه‌یه‌ ئه‌نجامى خراپى كۆمه‌لاَیه‌تى هه‌بێت.

(سامان عه‌لى) ته‌مه‌ن 24 ساڵ ده‌ڵىَ: هه‌رگیز تاقه‌تم نییه‌ سه‌یرى فلیمى سێكسى بكه‌م، به‌برِواى من ئه‌وه‌ نه‌ك چاره‌سه‌رو وه‌لاَم نییه‌ به‌ غه‌ریزه‌كانى گه‌نج به‌ڵكو ورووژاندنێكى بىَ مانایه‌و گه‌نج هانده‌دات بۆلادانى كۆمه‌لاَیه‌تى پێشێلكردنى یاساو عورفه‌ كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كان به‌مه‌ش كه‌سه‌كه‌ ده‌بێته‌ كه‌سێتییه‌كى نامۆ و نه‌گونجاو له‌كۆمه‌ڵگه‌داو كێشه‌ى گه‌وره‌ى بۆ دورست ده‌بێت به‌تایبه‌تى له‌چوارچێوه‌ى خێزاندا.

(هه‌ڵۆ به‌كر) ته‌مه‌ن 26 ساڵ وتى: له‌هه‌ندێكجاردا سه‌یركردنى فیلمى رِووت خراپ نییه‌ به‌لاَم ئه‌وه‌ى له‌سه‌رى مودمین بیت زۆر خراپه‌، جارى واهه‌یه‌ بۆ دامركانه‌وه‌ و خاڵى كردنه‌وه‌ گونجاوه‌ به‌لاَم به‌رده‌وام بوون له‌سه‌یركردنى ئه‌م فلیمانه‌ شتێكى خراپه‌و خوورِه‌وشتى ئه‌وكه‌سه‌ خراپ ده‌كات و تووشى گرێیه‌كیشى ده‌كات كه‌ هه‌موو خه‌ڵك به‌و چاوه‌ سه‌یرى بكات كه‌ له‌ فلیمه‌كاندا دیویه‌تى.

مامۆستا (شیرین جه‌لیل) پسپۆرى ده‌روونناسی و خاوه‌نى برِوانامه‌ى ماسته‌ر له‌و بواره‌دا به‌شێوه‌یه‌كى گشتى رِاوبۆچوونى هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه‌ى هه‌ڵسه‌نگاند كه‌ له‌م رِاپۆرته‌دا بۆمان دووان:

له‌رِاستیدا هه‌بوونى فلیمى سێكسى به‌رهه‌مى قۆناغێك له‌قۆناغه‌كانى سیسته‌مى سه‌رمایه‌دارییه‌ كه‌ تیایدا له‌شفرۆشى ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌میكانیزمه‌كانى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌ گوزاریى، مادام وایه‌ چه‌ندین عه‌قڵ و پرۆتۆكۆڵى چه‌ندین كۆمپانیاى زه‌به‌لاح له‌پشت ئه‌م دیارده‌یه‌وه‌یه‌و ده‌یانه‌وىَ له‌رِێى وێنه‌و فلیمه‌وه‌ سه‌رنجى مرۆڤ بۆ سێكس رِابكێشن و له‌گه‌ڵیدا شێوه‌یه‌كى ئه‌فسوناویى پێببه‌خشن، له‌م كاره‌یانه‌دا سه‌ركه‌وتوو بوون و ده‌یان فۆرمیان داهێناوه‌ بۆ ئیساره‌كردنى مرۆڤ بۆ ئه‌نجامدانى كارى سێكسى به‌و جۆره‌ى له‌ فلیمه‌كاندا هه‌یه‌.

دیاره‌ به‌هۆى گڵوبالیزه‌یشنه‌وه‌ فیلمى سێكسیش خۆى كردووه‌ به‌ولاَته‌كه‌ماندا و به‌پێى ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ى كۆمپانیا هه‌یانه‌ گه‌نجانى كورد به‌م دیارده‌یه‌ سه‌رمه‌ست و سه‌رسام بوون ئه‌مه‌ له‌لایه‌ك و له‌یه‌كى تره‌وه‌ بارو ژینگه‌ى كۆمه‌لاَیه‌تى و چه‌پاندنى رِه‌مه‌كى له‌چوارچێوه‌ى كۆمه‌ڵگه‌داو حاكم بوونى ده‌سه‌لاَتى ترادیسیۆن گه‌نجانى كۆتء به‌ند كردووه‌ كه‌ناتوانن ئازادانه‌ و به‌شێوه‌یه‌كى سروشتى موماره‌سه‌ى سێكس بكه‌ن بۆیه‌ تامه‌زرۆییان بۆئه‌م كاره‌ هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ستیان ناكه‌وىَ حه‌ز به‌دیتنى ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌ویش نه‌بوو به‌فلیم رِازین كه‌ به‌برِواى من ئه‌م فلیمانه‌ په‌رچه‌كردارى نێگه‌تیڤیان له‌سه‌ر سایكۆلۆژیه‌تى گه‌نجان ده‌بێت هه‌روه‌ك له‌كاسێته‌كه‌دا گوێم لێبوو هه‌ندىَ گه‌نج حه‌ز به‌دیتنى جنسى ئاژه‌ڵ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ش له‌خۆیدا جۆرێكه‌ له‌لادانى سێكسى و جۆرێكه‌ له‌ره‌فتارى كه‌سى سایكۆپاسى.

به‌كورتى من باوه‌رِم وایه‌ سیدى سێكسى په‌رچه‌كردارى خراپى له‌سه‌ر كه‌سێتى مرۆڤ هه‌یه‌ به‌تایبه‌تى گه‌نجان كه‌ زۆر به‌زوویى ده‌كه‌ونه‌ ژێر كاریگه‌رییه‌وه‌.

تێبینى:
یه‌كه‌م: هه‌موو ئه‌و گه‌نجانه‌ى له‌میانه‌ى رِاپۆرته‌كه‌ماندا دواندوومانن نه‌چوونه‌ته‌ پرۆسه‌ى هاوسه‌رییه‌وه‌.

دووه‌م: ئاسان نه‌بوو راسته‌وخۆو بىَ سڵه‌مینه‌وه‌ گه‌نجان قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بكه‌ن بۆیه‌ نه‌توانرا له‌م ژماره‌یه‌ زیاتر گه‌نجان بدوێنین ئه‌وه‌شى كراوه‌ به‌هه‌وڵێكى زۆر بووه‌.
Comments (0)Add Comment

Write comment

busy
  Newer:

په‌یڤی کلیک

هیچ زه‌ره‌رێک نیه خوشبین بیت. هه‌میشه ده‌توانی پاشتر بگریت...- Lucimar Santos De Lima

په‌یڤه‌ زیندووه‌کان